سوودەکانی بەهێ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-02-20:33:00 - کۆدی بابەت: 571
سوودەکانی بەهێ

ناوه‌ڕۆك


بەهێ (QUNINGE)


داری بەهێ، چکۆلەیە بە بەرزی لای زۆر پێنج گەز کە وەک داری سێو دەچێ میوەکەی زەرد و ئاودارە، و گەورەترە لە سێو لە وەرزی پایز دەگاتێ  بەهێ خاوەنی بۆنێکی خۆشە،تامێکی ڕەوان و خۆشی هەیە، تۆوی میوەی بەهێ پێی دەڵێن بەهێ دان، خاوەنی ماکێکی وەک لینجاوە وە بۆ دەرمان دەبێ بەهێ ئەو ناوانەشی هەبێت، ئاوی، تووج، باشترین بەهێی ئێران، لە ئەسفەهان بەخێو دەکرێت، لە نژادی بەهێ، هەر یەک جۆری هەیە، داری بەهێ ١٠ تا ٥٠ ساڵ عومر دەکا لە سێ یا پێنج ساڵیدا بەردێنێ، لە ئێراندا دە جۆر بەهێ ناسراوە کە بەناوبانگترین نیاز ئەوانەن:
مەزاهیری ، حاجی ڕەفیعی، گورتۆن، شەمس، کە گشتیان هی نەوچەی ئەسفەهانن، و نیشابووریش یەک جۆری گرنگی هەیە، (کوردستان بەهێی چاکی هەیە/وەرگێڕ) ئەوبەشانەی لەداری بەهێ کەڵکیان لێ وەر دەگیرێ ئەوانەن:(١_گەڵا ٢_میوە ٣_دەنکی میوە
بەهێ بە عەرەبی پێی دەڵێن :«سەفەرجەل»، بەهێ بە کاڵی و کوڵاوی ، بە شەربەتو مرەبا ، بە ژێل، و بە کەمپووت، دەیخۆن کە بۆ بەهێز کردنی دڵ و دەمار باشە:
تایبەتمەندییەکانی:
١.کەسێک کە سێ ڕۆژ بەیانیان بەهێ بخوا زەیتی ڕۆن و سەبر و زانستی زۆر دەبێ لە فێڵی شەیتان سفەتان دەپارێزێ، پێغەمبە فەرمویەتی.

٢.بەهێ هێزی بینای زیاد دەکات، خۆشەویستی لە دڵدا پیدا دەکا و ئەگەر ژنانی زگپڕ بەعێ بخۆن، منداڵەکانیان جوان دەبێ و بە غیرەت لەدایک دەبن.

پێغەمبەر دەفەرموێت:

٣.بەهێ دڵ شاد و ڕووخۆش دەکا، مرۆڤی رژد و بەخیل بە دڵ و سەختی دەکا مرۆڤی ترسنۆک بە غیرەت و ئازا دەکا ، ئیمام سادق.

٤.خواردنی بەهێ، بۆ دڵی بێهێز زۆر باشە گەدە پاک دەکاتەوە و زەین روون و مرۆڤی مرۆڤی ترسنۆک بە غبرەت دەکا، ئیمام سادق.

٥.کەسێک لە خورێنی بەیانی بەهێ بخوا ئاوی تووەکەی زیاد دەبێ و مناڵی جوان دەبێ، ئیمام سادق.

٦. بەهێ خەم و ناڕەحەتی لا دەبات.

٧.بەهێ میوەیەکە لێوڕێژە لە تانۆن کە بۆ دەرمانی زگچوون و ئەستووربوونی ڕیخۆڵە گەورە زۆر باش و بە کەڵکە، بۆ ئەو مەبەستە دەبێ ٤٠ تا ٥٠ گرام بەهێ ورد بکەن، ماوەی ١٥ دەقیقە لە لیترێک ئاودا بیکوڵێنن و بیخۆن.

٨. دەنکی بەهێ، ئەستووربوونی گەدە چار دەکا، بۆ ئەو مەبەستە دەبێ ٤٠ گرام دەنکی بەهێ ١٢٠ گرام ئاودا بخوسێنن پاشان هێندەی لێکدەن هەتا شتێکی سپی شلی لێ بەدیدێ، وەک سپێنەی هێلکە دەچێ، پاشان هەر کات ویستیان کەڵکی لێ وەربگرن.

٩.کوڵێنراوی گەڵای داری بەهێ ، بێ خەوی دەرمان دەکات، بۆ ئەو مەبەستە دەبێت مستێک گەڵای بەهێی تازە ماوەی ١٠ دەقیقە لە لیترێک ئاوی کوڵاوی کەی تا دێم دێنێ پاشان ڕوننی کەیەوە ئەوجار  بە خونچەی نارنج یا شەکر یا هەنگوین شیرینی کەی پێش خەوتن، دوو کەوچی سووپخۆری لێ بخۆیت.

١٠. کوڵێنراوی گەڵای بەهێ بەو شێوەیەی سەرەوە باشترین دەرمانە بۆ توڕەیی.

١١.ئەو لینجاوەی لە٤ گرام خوسێندراوی دەنکی بەهێ دەست دەکەوێ، جگە لە چارەیژانی گەروو، کۆخەش، هێدی دەکا، بۆ جوان کردنی مووی سەر و ئاهاری قوماش کەڵکی لێ وەردەگیرێ.

١٢. ئەگەر بەهێ لەت لەت کەن لە ئاودا بیکوڵێن، شتێکی زۆر بەهێزی لێ دروست دەبێ کە مرۆڤ پێی قەبز دەبێ و لەو کاتانەشدا کە بە زەحمەت خواردن هەزم دەبێت.

١٣.ئەو کوڵێنراوەی باسمان کرد بۆ زگچوونی ئاسایش باشە. کە بەهۆی بێ حاڵی یا سستی ڕیخۆڵە پەیدا دەبێت هەروەها بۆ گەدە و ڕیخۆڵە بێ ئەندازە باشە.

١٤.ئەگەر ئاوی بەهێ بگرن هاوسەنگی ئەو شەکری تێکەڵ کەن و بیکوڵێنن هەتا هەڵدەچێ دۆشاوێکی لێ دروست دەبێ کە بۆ دەرمانی ئەستووربوونی ڕیخۆڵەکان زۆر باشە

١٥. ئەگەر بێتوو دەمکراوی ٣٠ گرام خونچەی بەهێی تازە یان وشککراوەی لە لیترێک ئاو بکەن، یان لەگەڵ ئارەقی بەهار  نارنج تێکەڵی کەن، ببخۆنەوە، خوێکی ڕەحەت و قوڵی بە دواوە دەبێت.

١٦.بەهێ خاوەنی Aیە بۆ گەنج کردنەوەی مرۆڤ شوێنەواری باشی هەیە و هەروەها خاوەنی ڤیتامینی Bیە کە بۆ ڕاگرتنی حاڵەتی ئاسایی دەمارەکان زۆر بە کەڵکە و گرنگە.

١٧.بەهێ حاڵەتێکی نێونجی هەیە خواردنی وی خەمناکی و دوودڵی لە بەین دەبا و خۆشحاڵت دەکا.

١٨.بەهێ بۆ بەهێز کردنی کاری گەدە بەکەڵکە.

١٩.خواردنی بەهێ، ئەستووربوونی کۆن و جێگرتووی ڕیخۆڵە، چارە دەکا زگچوونی ئاسایی و تێکەڵی خوێن، خوێنڕێژی بێوەسیری و منداڵدان چارە دەکا.

٢٠.خواردنی بەهێ یا کەمپوتی بەهێ یان شەربەتەکەی منداڵدان بەهێز دەکات.

٢١.بە خواردنی بەهێ بۆنی ئارەق خۆش دەکات.

٢٢.ئەوانەی گڵ دەخۆن، یان ئیشتیایان بۆی دەچێ، بەهێ بخۆن لەبەر چاویان دەکەوێ.

٢٣.دەنکی بەهێ بۆ.دەرمانی کۆخە، تۆزانەوەی گەروو و شکاندنی توونیەتی، گەرمی گەدە، لابردنی سووتانەوەی زار و زمان، دەنگ گیران  بە کەڵکە، جا دەبێ ٣٠ گرام دەنکی بەهێ لەناو لیترێک ئاوی کوڵاو بکەی بەیانی و نیوەڕۆ و شەو یەک ئیسکان بخۆیەوە بۆ سووتانەوەی زمان ماوەیەک لە زارت دا رایگری.

٢٤.ئەگەر ١٠٠ گرام تا ١٥٠ گرام دەنکی بەهێ لە لیترێک ئاودا بکوڵێنن و ڕۆژی چەندجار لە پێستەکەی هەڵسوون بۆ سووتاو و سەرمابردوو، قڵیشی مەمک و لێو، ناڕەحەتی بێوەسیری باشە.

٢٥.ئەگەر گەردی سووتێنرای تووکی بەهێ لەسەر برینی دەنێن خوێنڕێژی چاراسەر دەکات.

٢٦.ئەگەر کەمێک گەڵای داری بەهێ لەگەڵ بەهار نارنج دەم کەن لەگەڵ هەنگوین یان شەکر وەک چا بیخۆنەوە بۆ دەرمانی ناڕەحەتی دەمار زۆر باشە.

٢٧.بۆ.دەرمان کردنی برینی کەم یا شوێنەوەی چاو کاتێ ژان دەکا دەتوانن لە تواوەی خەستی کوڵێنراوی گەڵای بەهێ کەڵک وەرگرن.

٢٨.خواردنی ڕۆنی بەهێ، بۆ دەرمانی زگچوونی توند، تێکەڵی خوێن، ئەستووربوونی جەرگ، برینی گەدە و ڕیخۆڵە، بەکەڵکە.

٢٩.تێهەڵسوونی ڕۆنی بەهێ، لە لەش بۆ دەرمانی گرۆیی، نەخۆشی پێستی مشەخۆر(تەنگەل)ی، کە گیرۆیە، هاوڕێ لەگەڵ خوروو، کڕێشی سەر، ئەسپێی لەش، سووتانەوەی زار و دەزگای شەرمی ژن بەکەڵکە.

٣٠.تێهەڵسوونی ڕۆژانە یەک جار ڕۆنی بەهێ لەبەری دەست و لاق لە ئارەقەی زۆر پێشگیری دەکات.

٣١.ئاوی بەهێ، گەدەی منداڵ پاک دەکاتەوە و زگچونی دەرمان دەکات.

٣٢.ئاوی بەهێ، دەماری منداڵ بەهێز دەکا بۆ گەرەبوونی یاریدەدەرێکی باشە.

٣٣.شەربەتی بەهێ دڵ بەهێز دەکا، گەدە بە هێز دەکا و ئیشتیا دەکاتەوە.

٣٤.کە دەنکی بەهێ بجوون، کۆڵیی ددان تەواو دەکا و تیژی دەکاتەوە.

٣٥. شەربەتی بەهێ و لیمۆ تینی لەس دادەمرکێنێ، بۆ سازکردنی شەربەتی بەعێ و لیمۆ دەبێ ٢٥٠ گرام ئاوی بەهێ تێکەڵ سرکە و ئاو لیمۆی ڕوون و گوڵاو و هەر کام بە ئەندازەی ١٥٠ گرام لەگەڵ ٣کیلۆ قەند بیکوڵێنن تا هەڵدەچێ.

٣٦.بەهێ چونکە تانۆنی تیایە مرۆڤ قەبز دەکات میوەیەکی دژە سک چوونە.

٣٧.بەهێ دەرمانی تەمبەڵی دیواری ڕیخۆڵەکان و گەدەیە.

٣٨.بەهێ دژە خوێنڕێژییە و بۆ خاوێن کردنەوەی منداڵدان بە چاک زانراوە.


سەرچاوەکان



7667 بینین