دیاریکردنی شوێنەکانی سەر ڕووی زەوی لە ڕێگەی سیستمی تۆڕی جوگرافی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-02-21:54:00 - کۆدی بابەت: 572
دیاریکردنی شوێنەکانی سەر ڕووی زەوی لە ڕێگەی سیستمی تۆڕی جوگرافی

ناوه‌ڕۆك

سیستمی تۆڕی جوگرافی

بۆ دیاری کردنی شوێنەکان بە وردی و ڕاست و دروستی لەسەر ڕووی گۆی زەوی،ئەوا گۆی زەوی دابەش کراوە بۆ تۆڕێک لە هێڵی خەیاڵی، کە لە سەردەمە کۆنەکانەوە تا ئێستا گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە و پێشکەوتووە تا گەشتۆتە ئەو شێوە کە ئەمرۆ هەیە و ناودەبرێت بە هێڵەکانی درێکژی  و بازنەکانی پانی، هەریەک لە هێڵ و بازنانەش پلە (ژمارە) ی تایبەت بە خۆی هەیە،  بەو پێیەی کە پلەیەک یەکسانە بە (٦٠خولەک) و یەک خولەکیش یەکسانە بە (٦٠ چرکە).
بازنەکانی پانی (Llatitudes) دەوری گۆی زەویان داوە بە شێوەی بازنەی داخرو، کە لە هەردوو بەشی رۆژهەڵات و رۆژاوادا هەن و ئاراستەی درێژبوونەوەیان بەرەو (رۆژهەلات و رۆژئاوایە)، لەبەر ئەوەی کە زەوی خڕە، ئەوا بازنەیەکی گەورە ئەم گۆی زەویە دابەش دەکات بۆ دوو بەش (دوو نیوەی) یەکسان، ئەوانیش نیوەی گۆی باکورو باشوردن و ئەم بازنەیەش ناو دەبرێت بە بازنەی یەکسانی و پلەی (ژمارە) سفری وەرگرتووە، بازنەکانی پانی بە دوورکەوتنەوە لە بازنەی یەکسانی بچووک دەبنەوە، واتە بە ئاراستەی جەمسەرەکان، بازنەکانی پانی دەکەونە نێوان بازنەی پانی (سفر) و هەردوو جەمسەری باکوور (٩٠ پلە باکوور) و باشوور(٩٠ پلە باشوور)، گرنگترین بازنەی پانی لە باکوور بریتیە لە خولگەی سرگان(٢٣،٥ پلە باکوور) و بازنەی جەمسەری باکوور(٦٦،٥ پلە باکوور) و لە باشووریش خولگەی جەدی (٢٣،٥پلە باشوور) و بازنەی جەمسەری باشوور(٦٦،٥ پلە باشوور)، بازنەکانی پانی تایبەتمەندیان ئەوەیە کە یەکسانن، واتە ماوەی نێوان هەموو هێڵە یەک لە دوای یەکەکان یەکسانە و نزیکەی (١١١کم) ، وە رۆڵی دیاریان هەیە لە دیاریکردنی شوێنەکاندا لە باکوور و باشووری هێڵی یەکسانی.

هێڵەکانی درێژی (Longitudes) نیو بازنەیین( بازنە داخراوە، بەڵام ئەم هێڵانە داخراو نین) درێژ دەبنەوە لە نێوان هەردوو جەمسەری باکوور و باشوردا، ئاراستەی باکوور و باشوور بەڕاست دیاریدەکەن، هێڵەکانی درێژی یەکسان نین،  بەو پێیەی ماوەی نێوان هەموو دوو هێڵێکی یەک لە دوای یەک لە بازنەی یەکسانیدا نزیکەی (١١١کم)، بەڵما بە نزیک بوونەوە لە جەمسەرەکان ئەم ماوەیە کەمدەکات لە هێڵی درێژی (٣٠ پلە) ماوەی نێوانیان (٩٥کم) و لە هێڵێ درێژی (٦٠) ماوەی نێوانیان (٥٦) کم، بەڵام لە جەمسەرەکاندا ماوەی نێوانیان سفرە، چونکە جەمسەرەکان شوێنی بەیەکگەیشتن و کۆبوونەوەی هێڵەکانی درێژین، وە بەکاردێن بۆ دیاریکردنی فەلەکی شوێنەکان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای غریتنش.

غریتنش

لە ساڵی (١٨٨٨) دا (٢٥) وڵات ڕەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر ئەوەی کە هێڵی درێژی (سفر) بریتیە لەو هێڵەی بە غریتنش\ لەندەندا تێدپەڕێت، وە ناونرا هێڵی غریتنش یان هێڵی دیاریکردنی کاتی نێودەوڵەتی، چونکە پشتی پێدەبەسترێت بۆ دیاری کردنی کات لەهەر شوێنێکی سەر ڕووی زەویدا بێت، وە هێڵی غریتنش گپی زەوی دابەش دەکاتە سەر دوو بەش(رۆژهەڵات و رۆژئاوا).

هێڵەکانی درێژی لە (٣٦٠) هێڵ پێکدێن، دەبن بە دووبەش، ١٨٠ هێڵ لە رۆهەڵات و ١٨٠ هێڵ لە رۆژئاوا، وە هێڵی (١٨٠) ناو دەبرێت بە هێڵی بەرواری (کاتی) نێودەوڵەتی، بەو مانایەی کە بەروار (کات) لە هەرلایەک (رۆژهەلات و رۆژئاوا) بە بڕی (٢٤ کاتژمێر) جیاوازیان هەیە


سەرچاوەکان



1680 بینین