سوودەکانی فستق

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-02-12:43:00 - کۆدی بابەت: 574
سوودەکانی فستق

ناوه‌ڕۆك

فستەق (PISTACHIO)

فستەق دەنکێکە خاوەنی توێکڵێکی قایمە، ناوکەکەی سەوز و بەلەزەتە، زۆر بەهێزە، فستەق لە ئاو و هەوایەکی ناونجیدا وەبەردێ لە ئێران بەتایبەت رەفسەنجان،ئەردەستان،قەزوین،دامغان پەروەردە دەبێ و دەکرێ، ناوکی فستەق بە برژآوی یان بە کاڵی دەیخۆین لە توێکڵە سەوزەکەی مرەبای لێ دروست دەکەن، ئەو بەشانەی لە داری پستە کەڵکیان لی وەردەگیرێ، ئەمانەن: گەڵا، بەر, توێکڵ.
لە ناوکی فستەقدا ڕۆنێک دەگرن کە وەک ڕۆنی بادامی شیرین بۆ دەرمان دەبێ ڕۆنێکی بەهێزە لە ئێراندا، لەگەڵ ئەوەی کە چەند جۆرێک فسقەق هەیە وەک: ئۆحەدی، ئەمیری، حەسەنی شستی و هی تریش ناسراون، وا باوە کە ئەو گیایە بەپێی قەبارەی وێنەکەی بە دوو دەست دابەش کراوە: بادامی ، فندقی   هەڵبەت هەر کام لەوانەش چەند جۆرن و چەند پلەی بازرگانیان هەیە ، لە ئەمریکا گرنگترین جۆر ناوی فستەقی کرمانە کە لە بنەڕەتدا لە ئێرانەوە بردوویانەتە ئەوێ. فستەق لە تەمەنی ٥تا  ساڵیدە وەبەردێ، فستق لە تەمەنی ١٥ تا ٤٠ ساڵیدا لەوپەڕی باشیدا بەردەگرێ هەر دارێکی بستە لە ساڵدا ٧٠ تا ٢٠٠ کیلۆ فستقی تازە بەرهەمی دەبێ لە بەرامبەردا ٢٥ تا ٧٠ کیلۆی وشکی بەرهەم دەبێ.

تایبەتمەندیەکانی فستەق

١. فستەقی کاڵ سکچوون دەرمان دەکات، دژی چڵکە و خاوێن کەرەوەیە.
٢. خواردنی فستق، کەم خوێنی و بێ هێزی توند چارە دەکات. بەڵام زۆر خواردنی قەبزی دێنێ
٣. ئیبن سینا دەڵێت ناوکی فستەق دژی چڵکەکانی جگەرە، بۆ ڕێگرتن لە هێڵنج و ڕشانەوە باش و بەکەڵکە.
٤. ئیبن سینا دەڵێ ناوکی فستق بۆ بەهێزکردنی زارکی گەدە و بەهێزکردنی ئارەزووی ژن و مێردی بە باشی زانیوە.
٥. مێشکی فستق بەهۆی ئەوەی خاوەنی فۆسفۆر و کلسیۆمی زۆرە لە خانووی لەشدا بۆ قایم بوونی ئێسقان ، بۆ خوێن و  ماسولکەکان گرنگیەکی یەکجار زۆری هەیە.
٦. فستق چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە لە درێژای ژیاندا خانووی گشت خڕۆکەکانی سوری خوێن ڕۆڵێکی حەساسی بە ئەستۆوەیە.
٧. ناوکی فستق چونکە ڕێژەیەکی زۆری چەوری تێدایە، بایەخێکی زۆری لە باری خواردن و خواردنەوە هەیە.
٨. ناوکی فستق سروشتێکی گەرمی هەیە مرۆڤ قەڵەو دەکا لەبەر ئەوە ئەو کەسانەی قەڵەون وا چاکە نەیخۆن و خۆیانی لێ بپارێزن.
٩. ناوکی فستق بۆ بەهێزکردنی دڵ و بیر و زەین باشە.
١٠. لەو توێکڵە سەوز و ئەستوورەی فستق مرەبایەک دروست دەکەن بۆ بەهێز کردنی گەدە باشە.
١١. ئەگەر توێکڵی سەوزی  فستقی تازە بجوون و ماوەیەک لە زاردا رایگرن بۆ بەهێزکردنی پووک، بۆن خۆشی زار و چارەی زیبکەی زار باشە.
١٢. کوڵێنراوی توێکڵی سەوزی فستق سکچوون دەرمان دەکا بۆ ئەوە دەبێ ئەو کوڵێنراوە بەیانی و نیوەڕۆ و شەو هە رجاری ئیسکانێن لەگەڵ کەمێک قەند بخۆن.
١٣. ئەگەر توێکڵی سپی و قایمی فستق زۆر بکولێنن پاشان لە تەشتێکی کەن نەخۆش رۆژێ چەند جار تیایدا دانیشێ بۆ ئەوانەی کۆمیان هاتۆتە دەر چاکیان دەکاتەوە.
١٤. ئەگەر گەڵای داری فستق لە هێندێک ئاوی کوڵاو کەن لەو کاتەدا تۆزێک گەرمەوەک مەڵهەم پەڕۆیەکی تێدا تەڕ دەکەن لەجێیە کە ژان دەکا یان منداڵدانیان ژانەکە هێدی دەکا.
١٥. کوڵێنراوی خەستی گەڵای داری فستق بۆ دەرمانی تووک وەرینی سەر باشە دەبێ حەفتەی جارێک یان دوو جار سەری پێ بشۆن تا ماوەیەک هەر درێژەی هەبێ.
١٦. ناوکی فستق، ئارەزووی ژن و مێرد زیاد دەکا و ئاوی تووش زیاد دەکا.
١٧. ناوکی فستق جۆگەلەی جەرگ دەکاتەوە و جۆماڵی دەکا و ژانەکانی هێدی دەکا.
١٨. ناوکی فستق سکجوون و تینوویەتی لادەبا.
١٩ ناوکی فستق ژاری ناولەش و زەردووی ناهێڵێ.
٢٠. خواردنی ناوکی فستق، زار بۆن خۆش دەکا.
٢١. ناوکی فستق، زیادی ئاوی سێوئادەم دێنێتەوە حاڵی ناونجی.
٢٢. ڕۆنی فستق دڵ بەهێز دەکا و خۆراک بۆن خۆش دەکا.
٢٣.ناوکی فستق، ماخولیایی لە بن دەبا و باشترین دەرمانە بۆ دوودڵی.
٢٤. چەند دڵۆپ ڕۆنی فستق، لە لووتت بکە بۆ بەهێزکردنی زەین و لابردنی زاری لەش.
٢٥. مەلحەمێ کە لە تێکەڵاوی کوڵێنراوی تێکوڵ و گەڵای داری فستق وەدەست دێ، خوروو ژانی کۆم و منداڵدان دەرمان دەکا.


سەرچاوەکان



2161 بینین