پشیله‌ له‌ گێتی زینده‌وه‌ردا

له‌لایه‌ن: عه‌لادین سجادی - به‌روار: 2020-12-03-22:40:00 - کۆدی بابەت: 576
پشیله‌ له‌ گێتی زینده‌وه‌ردا

ناوه‌ڕۆك

ده‌رباره‌ی گێتی زینده‌وه‌ر 

به‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن .

ناساندن 

پشیله‌ حه‌یوانێكی ده‌سته‌مۆیه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكا هه‌ڵئه‌كات ، پاك و پوختی زۆر خۆش لێدێت ، هه‌موو جارێك به‌لیكی ده‌می ده‌موچاوی ئه‌شوات ، ئه‌گه‌ر له‌ له‌شیا شوێنێكی پیش شك ببات ئارام ناگرێت تاپاكی نه‌كاته‌وه‌ ، پشیله‌ كه‌بێچوی بوو زۆر برسی ئه‌بێت له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر شتی ده‌ست نه‌كه‌وێت بێچوه‌كه‌ی خۆی ده‌خوات ، فیل هه‌ر كه‌گوێی له‌ ده‌نگی پشیله‌ بوو موچڕكی پیدا دێت و هه‌ڵ دێت ، دوژمنایه‌تی پشیله‌ و مشك هه‌موو كه‌س ئه‌یزانێت ، ئه‌گه‌ر مشكێك له‌ به‌میچێكه‌وه‌ بێت پشیله‌كه‌ له‌خواره‌وه‌ بێت شیری بكان به‌ده‌ستی ئیشاره‌ی بۆ ئه‌كات مشكه‌كه‌ش ئه‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌وه‌ ، پشیله‌ بۆیه‌ گووی خۆی ئه‌شارێته‌وه‌و خۆڵ ئه‌كات به‌سه‌ریا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆنی نه‌چێت بۆیه‌ مشك نه‌یه‌ت به‌و ده‌وره‌دا . پشیله‌ ساڵی دوو جار ئاوس ئه‌بێ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌زۆر زۆره‌ له‌ ئاخیری زستانه‌وه‌ ماوه‌ی سك پڕبونه‌كه‌ی په‌نجا ڕۆژه‌ و پاش ئه‌وه‌ به‌چكه‌ی ئه‌بێت . 

به‌كارهێنانی پشیله‌ له‌مێژوی كورد دا 

* ئه‌گه‌ر یه‌كێ هه‌ر دوو چاوی پشیله‌ وشك بكاته‌وه‌ و پاشان بیسوتێنێ و خۆی بگرێ به‌ دوو كه‌ڵه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ هه‌ر ئیشێكی هه‌بێت بۆی جێبه‌جێ ئه‌بێت .

* گوڵ ئه‌گه‌ر خوێنی پشیله‌ بخوات بۆی باشه‌ .

 

 


سەرچاوەکان

286 بینین