ئه‌سپ له‌ گێتی زینده‌وه‌ردا

ئه‌سپ له‌ گێتی زینده‌وه‌ردا

له‌لایه‌ن: عه‌لادین سجادی - به‌روار: 2020-12-04-13:37:00 - کۆدی بابەت: 579
ئه‌سپ له‌ گێتی زینده‌وه‌ردا

ناوه‌ڕۆك

ده‌رباره‌ی گێتی زینده‌وه‌ر 

به‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن .

ناساندن

ئه‌سپ یان ماین جوانترین گینله‌به‌رێكن له‌دوای ئاده‌میزاد ، له‌هه‌موو گیانله‌به‌رێ به‌تواناتره‌ بۆ ڕاكردن و ماندوو نه‌بوو له‌ڕاكردن ، زۆریش زیره‌كه‌ . له‌هه‌موو حه‌یوانێك زیاتر تابع به‌سوار و خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌بێ هه‌ڵسووڕانی ، زۆر ئه‌سپ وه‌یا ماینی وا هه‌یه‌ تا سواری له‌سه‌ر پشت بێ نه‌میز ئه‌كا نه‌ته‌رس ، زۆری وا هه‌یه‌ به‌جۆرێ خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی ئه‌ناسێ نایه‌ڵێ كه‌سی تر سواری بێ ، گه‌لێ ماینی وا هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌چكه‌ی هه‌بوو شیره‌كه‌ی وشكی كرد ، هه‌ر له‌ڕه‌سه‌نی خۆی مایتی تر شیر ئه‌ده‌ن به‌ په‌چكه‌كه‌ی ، ئه‌سپ و ماین پێوه‌ هاتنی بۆ هه‌یه‌ ، چاكترین ڕه‌نگ ڕه‌نگی ماینی كوێته‌

به‌كارهێنانی ئه‌سپ له‌ مێژوی كورد دا

* ئه‌گه‌ر یه‌كێ چاوی ئاوی ڕه‌شی هه‌بێ زراوی ئه‌سپ بێنێ سێ ڕۆژ بیخاته‌ ناو ئاو ، پاشان له‌گه‌ڵ هه‌نگوینێكا كه‌ ئاوی لێ نه‌كه‌وتببێ پێكه‌وه‌ بییانسوێته‌وه‌ ، له‌چوارده‌ تا بیست و چوار ڕۆژ چوای پێ بڕێژێ چاوه‌كه‌ی چاك ئه‌بێته‌وه‌ .

 * یه‌كێ سكی ژان بكات ددانی ئه‌سپ له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵبگرێ ژانه‌ سكه‌كه‌ی چاك ئه‌بێته‌وه‌

* ئه‌گه‌ر پێستی ئه‌سپ له‌ ‌ناوه‌ڕاستی گوندێكدا بنرێته‌ چاڵ هیچ ئافاتێك تووشی ئه‌و گونده‌ نابێت .

* دانی ئه‌سپ هه‌ڵبواسرێ به‌سه‌ر مناڵا ئه‌و مناڵه‌ به‌بێ ئازار ، دان ده‌ر ئه‌كا .

* ئه‌گه‌ر تاڵێك له‌مووی كلكی ئه‌سپ ( تامووسك ) به‌یانی رایه‌ڵ بكرێ به‌م لاو به‌ولای هه‌ر ده‌گایه‌ك دا مێشووله‌ ناچێته‌ ئه‌و ژوره‌وه‌ .

* سمی پێ ئه‌سپی چه‌مووش له‌هه‌ر ماڵێكدا بخرێته‌ چاڵ مشكی ئه‌و ماڵه‌ هه‌مووی ڕائه‌كه‌ن .

* جوجك یه‌كه‌م جار كه‌ ئاو ئه‌خواته‌وه‌ ، ئه‌و ئاوه‌ی له‌ئاوی شوێن پێ ئه‌سپ بێ كۆلاره‌ و شته‌ قه‌ت نزیكی ئه‌و جوجكانه‌ ناكه‌وێ .

* به‌عه‌ره‌قی ئه‌سپ بنه‌نگل و به‌ری مناڵ بهه‌نرووێ ئه‌و شوێنانه‌ی ئیتر موو ده‌رناكا .

* ئه‌مانه‌ی بۆ ئه‌سپ وتران بۆ ماینیش ئه‌بێت .


سەرچاوەکان

452 بینین