مەترسیەکانی تۆلاریمیا

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-04-16:51:00 - کۆدی بابەت: 580
مەترسیەکانی تۆلاریمیا

ناوه‌ڕۆك

تۆلاریمیا

بەکتریایەکی ئێگجار دڕ مرۆڤ تووشی ئەم نەخۆشییە دەکات.

زانیاری گشتی لەسەر نەخۆشیەکە

-باوەرو وایە تۆلاریمیا لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر ناگوازرێتەوە.
-ئەگەر نەخۆش بە دەرمانی دژەژی چارەسەر نەکرێ تووشی کێشەی هەناسەدان و لەخۆچوون و  مردن دەبێ.

ماوەی متبوون (هەڵگریی)

ماوەی متبوونی تۆلاریمیا بە زۆری ٣-٥ رۆژە بەڵام دەشێ ١-١٤ رۆژ بێ.

توشبوون

تۆلاریمیا نەخۆشیەکە بە زۆر بە ئاسانی بڵاو دەبێتەوە، تەنیا ١٠-٥٠ بەکتریا بەسەر بۆ توشکردنی مرۆڤ. بەهەرحاڵ نەخۆشی لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە.

گواستنەوە

بەکتریاکە لە سروشتدا لە ناو لەشی شیردەرە بچووکەکاندا دەژی وەک مشکە کوێرە و مشکی ئاسایی و مشکی ئاوی و سمۆرە و کەروێشک. تووشبوونی سروشتی بە چەند شیوەیەک  روودەدات. لەوانە گەزینی مێرووی توشبوو بە بەکتریاکە وەک گەنە و مێشە سەگانە، پەیوەندی لەگەڵ گۆشت و ذلەمەنی لەشی گیانەوەری توشبوو، پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ ئاو و خۆراک و خاکی ئالوودە و هەلمژینی بەکتریاکە لە هەواو گەردوغوباری ئالودەوە.

نیشانەکان

ئەم بەکتریایە رەنگە ببێتە هۆی زامی پێست، ئاوسانی گرێ لیمفیەکان،  سووتاوەی چاو، قورگ ئێشە، زامی ناودەم و هەوکردنی سییەکان. ئەگەر مرۆڤ بە ئەندازەی پێویست بەکتریاکە هەلمژێت ئەوا چەند رۆژێک دواتر کوتوپر تووشی تاو لەرز و سەرئێشە  و ئازاری ماسولکە  و جومگە و کۆکەی وشک و بێهێزی روو لە زیادی دەبێت. ئەو کەسەی تووشی هەوکردنی سییەکان دەبێت رەنگە ئازاری سینگ و تەنگە نەفەسی و بەلغەمی خوێناوی و لەکارکەوتنی هەناسەدان ببێت. نزیکەی ٪٤٠ ـی ئەوانەی تووشە هەوکردنی سییەکان دەبن یا نەخۆشییەکەیان سەراسەرییە، ئەگەر دەرمانی پیویستیان نەدرێتێ دەمرن.

چارەسەر

باشترین چارەسر بۆ تۆلاریمی دەرمانی دژەژیی ستریپتۆمایسین و جەنتامایسینە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بە دەرزی. دەرمانی تری وەک دۆکسی سایکلین و کلۆرامفینیکۆل وەک دەرزی یان خۆراکی بۆ ماوەی ١٤ رۆژ بەکەلکن. سیپرۆفلۆکساسین دەرمانێکی ترە کە وەک دەرزی یان خۆراکی بەسوودە.

وریایی و خۆپاراستن

- لە هەندێ حاڵەتدا بەکارهێنانی دەرمان بۆ پێشگری پاش بەرکەوتنیش پێشنیار دەکرێ. دۆکسی سایکلین یان سیپرۆفلۆکساسین رۆژانە بۆ ١٤ رۆژ پێشنیار کراوە بۆ ئەو کەسەی وادەزانرێ کەوتۆتە بەر هێرشی ترسناکی بەکتریاکە.
-پێکوتەیەکی زیندوو لە هەندی وڵاتدا هەیە و کەم بەکاردەهێنرێ و زیاتر بۆ پاراستنی ئەو کارمەندانەی تاقیگا بەکاردەهێنری کە بەردەوام سەروکاریان لەگەل بەکتریاکەیە.
-پێویست ناکا نەخۆش جودابکرێتەوە چونکە تا ئێستا بەڵگەی ئەوە نییە کە نەخۆشییەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بڵاودەبێتەوە.
-هەر کە گومان لە حالەتێک کرا پێویستە دەسەلاتە تەندروستیەکان یاگادار بکرێن.


سەرچاوەکان



1319 بینین