مەترسیەکانی نەخۆشی ئەنتراکس

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-04-18:03:00 - کۆدی بابەت: 585
مەترسیەکانی نەخۆشی ئەنتراکس

ناوه‌ڕۆك

ئەنتراکس

ئەنتراکس نەخۆشیەکی بەکتریاییە. بەکتریای ئەنتراکس بە ئاسایی لە ژینگەدا  هەیە لە شێوەی سپۆردا کە بەرگەی بارودۆخی زۆر سەخت دەگرێت و دەتوانێ بۆ چەندین ساڵ بەو شێوەیە بمێنێتەوە.

لە مرۆڤدا نەخۆشیی ئەنتراکس سێ جۆری هەیە و ئەو جۆرەی کە پێست تووش دەکات لە هەموو جۆرەکانی تری سروشتدا زیاتر باوە.


سێ جۆرەکەی ئەنتراکس

١. پێست: سپۆر لە ڕێگەی برین و روشانەوە دەچێتە پێستەوە. باوترین جۆری توشبوونی سروشتیە.
٢. گەدە و ریخۆڵە: لە خواردنی خۆراکی ئالوودەوە تووش دەبێ
٣. سییەکان: لە هەڵمژینی هەوای ئالوودە بە سپۆرەکانتەوە تووش دەبێ.


خۆپاراستن لە ئەنتراکس

-ئەنتراکس لە مۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر ناگوازرێتەوە هەموو جۆرەکانی ئەنتراکس ئەگەر چارەسەر نەکرێن دەبنە هۆی ژەهروای بوونی خوێن و مردن
-جیاکردنەوە نەخۆش پێویست ناکات

-پێکوتەی دژی ئەنتراکس بۆ ئاژەڵ هەیە و دەتوانێ ڕێ لە تووشبوون بگرێ


ماوەی متبوون(هەلگر بوون)

ماوەی بەرکەوتنی ڤایرۆسەکە و سهەڵدانی نیشانەکانی نەخۆشیەکە کە پێی دەوترێ ماوەی متبوون،دوو تا حەوت رۆژە.

گواستنەوە

توشبوونی سروشتی مرۆڤ عادەتەن لە ئاژەڵی نەخۆشەوە یاخود لە بەروبوومەکەیەوە روودەدات وەک خوری پێست و ئێسک و هتد. توشبوونی مرۆڤ لە مرۆڤەوە زۆر دەگمەنە و تەنیا لە جۆری پێستدا باسی لێ کراوە.

نیشانەکان

پێست: خورانی ناوچەکە و پاسان سووربوونەوە لە ماوەی ٧-١٠ رۆژدا ڕەش هەڵدەگەرێ.

گەدە و ریخۆڵە: دڵ بەیەکا هاتن، ڕشابەوە ، بێ ئیشتیهایی، تا، سک ئێشە، ڕشانەوەی بە خوێن، سکچوونی خوێناوی. لە ماوەی ٢-٥ رۆژدا رەنگە مردنی کتوپر روبدات.

سیەکان: سەرەتا تای کمە، کۆکەی وشک، بێتاقوەتی، کەەنەفتی، ئازاری ماسولکە، ئارەقکردنەوەی زیاد لە رادە، ئازاری سنگ. ١-٥ رۆژ دواتر رەنگە لە پڕ تایەکە زیاد بکات و هەناسە توند ببێ و لێو و سەری پەنجەکان شین ببنەوە. لەخۆچوون و مردن لە ماوەی ٢٤-٣٦ سعاتدا ڕەنگە ڕووبدات. ( تێبینی: تووشبوونی سروشتیی ئەنتراکسی سنگ  زۆر دەگمەنە لەو کەسانەدا رودەدات کە لەگەڵ کە لەگەڵ بەروبومی ئاژەڵی توشبوندا کاردەکەن وەک کرێکارانی دەباخانە و بەندەرەکان).

چارەسەری نەخۆشیەکە

ئەگەر چارەسەر زوو دەسپێ بکرێت، ئەنتراکسی پێشت باش چاک دەبێتەوە.
زوو چارەسەرکردن لە هەموو جۆرەکانی نەخۆشیەکەدا گرنگە. ئەگەر دەرمانی دژەژی پێش یاخود یەکسەر پاش سەرهەڵدانی نیشانەکان دەست پێبکرێت، دەبێتە هۆی چاکبوونەوە.


وریایی و خۆپاراستن

-پێشگری لە تووشبوونی مرۆڤ و ئاژەڵ بە ئەنتراکس دەکەوێتە سەر ئەو ڕێو شوێنانەی لەو ناوچانەدا دەگیرێنە بەر کە نەخۆشیەکەی تێدا باوە.
-پێکوتە بۆ ئاژەڵ زۆر بەربڵاوە. بەڵام پێکوتەی مرۆڤ بە ئاسانی دەست ناکەوێت و پێویتسە تەنیا بۆ ئەو کەسانە بەکاربهێنرێت کە زۆر لە مەترسیدان وەک ئەو کەسانەی لە بەروبومی ئاژەڵدا کاردەکەن یان لە هەندێ بارودۆخی سەربازیدا.
-لەفاف و جلوبەرگ و کەلوپەلی تری ئالوودە پێویستە لەناوببرێن بە سوتاندن چونکە سپۆرەکانی ئەنتراکس زۆر سەرسەختن و بە پاککردنەوە لەناو اچن.
-لەکاتی تووشبوندا چارەسەر بە بەکارهێنانی دەرمانێکی دژەژیی فراوانکار وەک سیتۆفلۆکساسین بکرێت. ئەم دەرمانە دەکرێ بۆ پێشگریس بەکار بهێنرێت پێش سەرهەڵدانی نیشانە لەو کەسەددا کە وا هەست دەکرێ ئالوودە (هەڵگری) بەکتریاکەیە.
- لەناوبردنی ئاژەڵی توشبوو بە ئەنتراکس و کوتانی ئەو ئاژەڵانەی لە مەترسیدان. باشترین شێوازی لەناوبردن سوتاندنە بە جۆرێک ببێتە هۆی پاکژکردنی خۆڵەمێشەکەش بە گەرما.
- لەکاتی گومانگکردن لە توشبوونی هەر حاڵەتێکدا پێویستە دەسەڵاتە تەندروستیەکان ئاگاداربکرێن


سەرچاوەکان



1483 بینین