ناوهڕۆك
ده‌رباره‌ی گێتی زینده‌وه‌ر
بهرتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه له شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه له باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه ، هۆش و بیریانه‌وه ، چۆنیه‌تی ژینیانهوه ، ئه‌و شتانه تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه كه هه‌ر هه‌ن .
ناساندن
حوشتر حه‌یوانێكی زۆر سه‌یره ، زۆر زله له‌گه‌ڵ ئه‌و زلیهیدا مناڵێك ڕایئهكێشێت ، به كارێكی زۆر قورسه‌وه ههڵئهستێتهوهو دائهنیشێتهوه، كه‌ژاوه‌ی له‌سه‌ر پشت دائه‌نرێ كه ئه‌م كهژاوهیه زه‌لام ونوێن و خوارده‌مه‌نی و ئاوی تێدایه ، حوشتر ئه‌توانێ تا بیست ڕۆژ خۆی ڕابگرێ بۆ ئاو نه‌خواردن ، ملی زۆر درێژه له‌كاتی ههستانیا به‌باره‌وه هێزی خۆی ده‌خاته سه‌ر ملی و له‌وسی . هه‌روه‌ها له‌به‌ر درێژی ملی ده‌می ئه‌گاته‌وه به‌هه‌موو له‌شی بۆ خوراندنی ، كه‌نه‌خۆش كه‌وت له‌داری به‌ڕوو ئه‌خوات چاك ئه‌بێته‌وه ، كهتووڕهبوو چار ناكرێ كه‌ڕقی له‌یه‌كێ هه‌ستا زۆر به‌زه‌حمه‌ت له‌ده‌ستی دهرباوی ئه‌بێت ، كه‌مار پێوه‌ی بدات قڕژاڵ بخوات ژه‌هره‌كه‌ی كاری تێناكات ، حوشتریش وه‌ك مرۆڤ نیزگه‌ره ئه‌كات .
به‌كارهێنانی حوشتر له مێژوی كورد دا
* گۆشتی حوشتر له‌هه‌ر شوێنێك دابنرێت مار له‌و شوێنه هه‌ڵدێت .
* یه‌كێ ددانی كلۆریكردبێت به‌شیری حوشتر قوم قومه بكات بۆی چاكه‌و به‌كه‌ڵكه .