سه‌گ له‌ گێتی زینده‌وه‌ردا

له‌لایه‌ن: عه‌لادین سجادی - به‌روار: 2020-12-05-18:57:00 - کۆدی بابەت: 595
سه‌گ له‌ گێتی زینده‌وه‌ردا

ناوه‌ڕۆك

ده‌رباره‌ی گێتی زینده‌وه‌ر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن .

ناساندن 

سه‌گ حه‌یوانێكی به‌وه‌فا و فه‌رماندا‌ره‌ ، له‌ئاوه‌دانی دایه‌ ، له‌ كورده‌واری دا زۆرتر بۆ پاسه‌وانی كردن به‌كاریه‌ت ، هه‌موو ڕانه‌ مه‌ڕێك سه‌گێكی له‌گه‌ڵ دایه‌ ، قه‌ت له‌خاوه‌نی خۆی و ئه‌و كه‌سه‌ی بیناسێ تووڕه‌نابێت ، هه‌ندێ سه‌گی دڕ هه‌یه‌ كه‌ سوار له‌ سه‌ر وڵاغ دێنێته‌ خوارێ ، شت فێربونی له‌بارا هه‌یه‌ ، له‌هه‌ندێ شوێندا تاوانه‌كانی پێ ئه‌دۆزنه‌وه‌و زیره‌كیه‌كی ته‌واوی هه‌یه‌ ، له‌ڕۆژێكا كه‌ به‌فر هه‌موو ئه‌رزی داپۆشیوه‌ له‌گه‌ڵ ڕاوچی دا ده‌رئه‌چێ به‌بۆن و چۆنیه‌تی به‌فره‌كه‌ شوێنی ڕاوو نێچیر ئه‌دۆزێته‌وه‌ ئه‌زانێ له‌ژێر ئه‌م به‌فره‌وه‌ له‌كوێ هه‌ناسه‌ی گه‌رم دێت تێ ئه‌گا له‌م شوێنه‌دا شتی لێ یه‌ ، عاده‌تی وایه‌ به‌ شه‌و پاسه‌وانی ئه‌كات و له‌ده‌مه‌و به‌یانا خه‌وی دێت ، گورگ و دز له‌وكاته‌دا فرسه‌تی لێدێنن بۆ دزینی مه‌ڕ و ماڵات ، هه‌تا برسیتربێت په‌سه‌وانی ئه‌كات ، كه‌ زستان به‌فر ئه‌بارێت ئه‌و به‌فره‌ زۆر عه‌زییه‌تی ئه‌دات و سه‌رمای ئه‌بێت ، كه‌مه‌ڕی بینی ده‌ست ئه‌كا به‌وه‌ڕین لای وایه‌ ئه‌ویش وه‌ك ئه‌م سه‌رمایه‌تی ، له‌هاوینیش به‌ گه‌رما په‌رێشانه‌ . سه‌گ له‌هاویندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ته‌بیعه‌تی خۆی گه‌رمه‌ گارمای هاوین په‌رێشانی ئه‌كات له‌به‌ر ئه‌مه‌ گه‌لێكیان هار ئه‌بن . ئه‌و سه‌گه‌ی كه‌هار بێت تف و لیكی ئه‌بێت به‌ زه‌هر ، نیشانه‌ی هاری ئه‌وه‌یه‌ كه‌لیك به‌ ده‌میدا یه‌ته‌ خوارۆ و چاوی سور ئه‌بێ و ملی شۆڕ ئه‌كات و ملی لار ئه‌بێت و گوێی شۆڕ ئه‌بێته‌وه‌و زمانی به‌رئه‌بێته‌وه‌و لیكی زۆر ئه‌بێت و پشتی كووڕ ئه‌بێته‌وه‌و كلكی بێ هێز ئه‌بێ و ئه‌چێته‌وه‌ ناوگه‌ڵی و عاجز و خه‌مباره‌و له‌ئاو زۆر ئه‌ترسێ هه‌رشتێكی بینی په‌لاماری ئه‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی لێی بووه‌ڕێ سگی تر خۆیان ئه‌پارێزن لهو‌ سه‌گانه‌ی كه‌هارن ، چاكردنی ئه‌م جۆره‌ سه‌گانه‌ زه‌حمه‌ته‌ ، هه‌ر حه‌یوانێك بگرێ مه‌گه‌ر ئاده‌میزاد نه‌بێ ئینیا ئه‌یكوژێ ، یه‌كێ گه‌ر سه‌گی هار گرتی میزی ئه‌پژێ وه‌كو وایه‌ سه‌گ دروست بكات ، سه‌یری ئاو بكات شكڵی سه‌گ ئه‌بینێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئاو ناخوات مه‌گه‌ر به‌زۆر به‌زۆریش بیده‌نێ هه‌ر نایخوات تا ئه‌مرێ ، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رده‌ له‌و كه‌سه‌دا پیر بوو كه‌ دائه‌نیشێ پیساییه‌كه‌ی له‌وێنه‌ی تووله‌ سه‌گ ده‌رئه‌چێ ، ئه‌م ده‌رده‌ به‌چاو حه‌یواناته‌وه‌ وه‌كو گولی وایه‌ ، ئه‌م ده‌رده‌ له‌حه‌یواناتا تووشی سه‌گ و گورگ و چه‌قه‌ڵ و ڕێوی تووش ئه‌بن ، سه‌گ په‌لاماری یه‌كێكی دا ئه‌و كه‌سه‌ كه‌ دانیشت ئیتر سه‌گه‌كه‌ وازی لێئه‌هێنێ ، به‌شه‌و ئه‌گه‌ر لایتت پێبوو سه‌گ په‌لامارت نادات .


سەرچاوەکان

38 بینین