سوودەکانی خورما

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-05-22:45:00 - کۆدی بابەت: 600
سوودەکانی خورما

ناوه‌ڕۆك

خورما

خورما، میوەیەکی گەرمێنی، خاوەنی ناوکێکی سەختە، پێستێکی ناسکی هەیە زۆر شیرینە تامی خۆشە کە بە هێشووی گەورە بە دارەکە شۆڕ دەبێتەوە و داری خورما یا نەخل لە زمانەکانی ناوچەیی ئێران، مووگ، موغیشی پێی دەڵێن داری خورما بۆ بێ ئاوی و شۆرەکات زۆر ئازایە گەڵای دارخورما کە پێی دەڵێن پێشین لە ڕیزەکانی مارپێچ لە دەوری دارخورما دەڕوێن هەر کام ٧ ساڵ عومر دەکەن وردە وردە کە گەڵای تازە هاتەدەر ئەوانەی خوارەوە وشک دەبن کەدەبێ بیان بڕیت ئەو گەڵا تازانە لە ژیانی خورماکەدا ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە ئەگەر شتێکیان لێبێ دارەکە دوای چەند ساڵ گەڵاکانی پیرو وشک دەبن و لەبەین دەچێت هەر دارێکی بەری خورما ١٠٠ تا ١٥٠ کیلۆی پێوە دەبێت لە ئێراندا نزیکەی ٤٠٠ جۆر خورما ناسراوە کە بە پێی توندی و نەرمی میوەکەی بە سێ دەستەی نەرم و نێونجی و وشک دەناسرێن و بەشکراون باشترین خورمای ئێران ئەوانەن:سەعمەران، یائەوانی، نەرمەکان، شاهانی، مەزافەتی، کەبکاب، خەزراوی، جەلاوی، نیوەنەرمو دیدی،سویدان، ئەوانەش دەتوانی لە هی وشک ناویان بەری لە زمانی عەرەبیدا بە هورمای گەییو دەڵێن (ڕۆتەب) بە خورمای وشک دەڵێن(تەمی)

تایبەتمەندییەکانی

١.خورما یەکێکە لەو میوانەی کە ئەندازەیەکی زۆری فۆسفۆڕ و کلسیۆم تێدایە کە دروست بە قەدەر ئەو فۆسفۆر و کلسیۆمە، لە لەشی ئێمە دایە.

٢.خورما بەهۆی ئەوەی ڤیتامینیAی تێدایە بۆ زیاد کردن و ئاگاداری ئەو کلسیۆمەی لە لەش دا پێویستە.

٣.خورما بەهۆی ئەوەی ڤیتامینی Bی تێدایە بۆ ئاسایی ڕاگرتتی دەمار و خۆراکی لەشی ئێمە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت.

٤.ئەو فۆسفۆڕەی کە لە خورمادا هەیە بۆ زیندوو ڕاگرتنی خانەکانی (سلول) دەمار بە کەڵکە و دەرمانێکی تەواوە بۆ کەم و کووڕییەکانی لەش.

٥.خورما چونکە ئاسنی تێدایە، لە هێزدان بە خڕۆکەی سووری خوێن باشە، کەم خوێنی چارە دەکات.

٦.خورما لێوڕێژە لە مادەکانی کانزا، بە تایبەت مینیزیۆم هەر وەک دەزانی هەر لەشێک مینیزیۆمی تێدابێت لە(سەرەتان) شێرپەنجە دەپارێزێت بۆ خۆراکی لەش پێویستە.

٧.خورما بەهۆی ئەوەی مینیزیۆمی تێدایە وزەی ماسوولکەی لەش بەهێز دەکات و هێزی دەمار و تەواوی لەش زیاد دەکات.

٨. خورما چونکە مبنیزیۆمی و فۆسفۆڕی تێدایە بە بەهێز کردنی کارەکانی بیرکردنەوە باشە.

٩.ئەو مینیزیۆمەی لە خورمادا هەیە بۆ پڕۆسات و گورچیلە مادەیەکی خۆراکی چاکە و بەنرخە.

١٠.خورما شیرینییەکی سروشتییە کە بۆ ئەوانەی گیرۆدەی نەخۆشی قەندن (دیابێت) شیاو و باشە.

١١.خورما چونکە ڤیتامین B2 تێدایە خۆراکێکی زۆر چاکە و زوو ئاوێتەی لەش دەبێت.

١٢.خواردنی خورما دەم و چاو ساخ و ڕووخۆش و جوان دەکات تەڕ و تازە و ئاودار دەکات.

١٣.خورما ماندوویەتی لەدەبات و بەڵغەم ناهێڵێت و خاوێنترین خۆراکە.

١٤.کەسێک ٧ دەنک خورمای عەجوە(جۆری خورمای مەدینەیە) وەختی خەو بخوا، کرمەکانی زگی دەکوژێت.

١٥.خورما خۆراکێکە زوو هەزم دەبێت.

١٦.خورما سینگ نەرم دەکات دژی کەم خوێنییە.

١٧.خورما میوەیەکی هێزدەرە و مادەیەکی خۆراکی تەواوە.

١٨.ئەو ڤیتامین Aیەی لە خورمادا هەیە بۆ هێزی بینایی و بۆ سڵامەتی پێست و خاوێنی موو و نینۆک و پاراستنی ساخی زار و لووت و چاو زیاد کردنی ئەندامەکانی منداڵ و تازە گەنجەکان بە کەڵکە.

١٩.خورما چونکە دەستەی ڤیتامینەکانی Bی تێدایە بۆ سازکردن و بەرێ کردنی هێزی هەڵدانی ئاوەڵمە (منداڵی ناو منداڵدان) و حەوانەوە و سازانی یان مێتابولیزمی لەگەڵ مەوادی پڕوتینی و کێشان و ئاوێتەبوونی ماک قەندییەکان ، دەرمانی چاکن بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار و جەرگ زۆر بە کەڵکن.

٢٠.خورما چونکە خاوەنی لینجاو و ماکێکی (مادە) پەکتیکە بۆ هێور کردنەوەی کۆخە و لابردنی تێکەڵی و پێکەڵی خوێن و نەڕەحەتی سینگ و شوێنەوارێکی باشی هەیە بۆ ئەو مەبەستەدەبێت ٥٠ گران خورما لە لیترێک ئاودا بکوڵێنن و چکە چکە بەیانی و نیوەڕۆ و سەو یەک فنجانی لێ بخۆنەوە.

٢١. کوڵێنراوی سەرەوە کە باسمان کرد بۆ نەرم کردنەوەی گەی لەش، ژانی پێست و هەتا بۆ چاککردنەوەی ئیفلیجی باشە.

٢٢.ئەگەر خۆڵەمێشی خورما ، بە شێوەی کل لە برژانەکان بکێشیت بۆ ڕوانەوەی مژۆڵ و لابردنی زیپکە و خوروو و چاکردنەوەی برین باشە.

٢٣.خواردنی کەوەر و خورمای کاڵ (نەگەییو) بێوەسیری چاک دەکات.

٢٤.خواردنی شیر و گوێز و خورما بۆ قەڵەوی گورچیلە و جوانی ڕوو بەهێز کردنی ئارەزووی ژن و مێردی و زیادبوونی توو باشە.

٢٥.تامی شیرینییەکەی زۆرە و هێزیهێزی بۆ لابردنی بەڵغەم زۆرە لەبەر ئەوە ٦٠ گرام خورما لە لیترێک ئاودا دەکوڵێنن و ئەو کوڵێنراوە بۆ لابردنی هەڵامەت، ژانی گەروو، چڵکی سپڵ، بەکاری دێنن.

٢٦.ئەو مادە سپیایەی و ئەزتۆدارەی خورما لە شیری دایک زیاترە.

٢٧.خورما دەتوانن لەگەڵ هێلکە لێی نێن پێی دەڵێن خورما و ڕۆن، خورما بۆ بەهێز کردنی ئارەزووی ژن و مێردی زۆر باشە.

٢٨.تێکەڵەیەکە کە لە خورما و بادام و فندق دروست دەبێت زۆر بەهێزە.


سەرچاوەکان



4727 بینین