سوودەکانی خورمالوو - کاکی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-06-20:20:00 - کۆدی بابەت: 606
سوودەکانی خورمالوو - کاکی

ناوه‌ڕۆك

خورمالوو - کاکی


خورمالوو، میوەیەکی وەک تەماتە دەچێت پێستێکی ناسکی کەم ڕەنگی هەیە تامەکەی هەوەڵجار تفتە کە دوایی گەیی شیرین دەبێت، لە ئاخری پایزدا دەگاتێ داری خورمالوو لە بەشی جۆری داری دوو پایەیە و لە نەژادی ئابنووس سانانە و ناسراوە کە بەشی زۆریان لە ناوچەی گەرمێن و هەندێکیان لە نیوە گەرمێنن خورمالووی ئاسای خەڵکی چینەسەدان ساڵ لەوە پێش لەوی چەقاندویانە خورمالوو بە موتوربە(پێوەند) زیاد دەبێت لە هەلومەرجی لەباردا هەتا سەد ساڵ عومر دەکات.
هەتا نۆ گەزیش بەرز دەبێ میوەی خورمالوو بە کاڵی زۆر تفتە میوەی خورمالوو وەک دەنک دارەکان دوای لێکردنەوەی بە هەڵگرتن دەگات هەر هێکتارێک باخی خورمالوو لە هەلومەرجی لەباردا هەتا دە تۆنی پێوە دەبێت جۆرەکانی بازرگانی سەراسەری دونیا لەوانە ئێران زۆر قەدیمین بنەڕەتی ژاپۆنیان هەیە گرنگتریت جۆری خورمالوو ئەوانەن:هاچیا، فویۆ، تانناشی، جۆری فویۆ، تفت نییە دەتوانیت بە کاڵی لە حاڵێکدا هەر ڕەقە بە چەقۆ بیبڕی و بیخۆیت.

تایبەتمەندی

١.خورمالوو باشترین پاک کەرەوەی جەرگ و گورچیلەیە.

٢.میوەی خورمالوو تفتە و تانۆنی زۆری تێدایە.

٣.خورمالوو خاوەنی ڤیتامینی A و کارۆتین، کلسیۆم، و گۆگرد و فۆسفۆڕ کە بەشێک لەوانە هێندێک ڤیتامینی لەش وەک خوێی کانی لەش دابین دەکات.

٤.چونکە ئەو قەندەی لە خورمالوو دایە جۆری لوکۆز و گلوکۆزە، بۆ ئەوانەی قەندیان هەیە بەو شێوە خراپ نییە.


سەرچاوەکان



2127 بینین