تایبەتمەندییەکانی شووتی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-06-22:42:00 - کۆدی بابەت: 612
تایبەتمەندییەکانی شووتی

ناوه‌ڕۆك

شووتی

شووتی گیایەکی یەکساڵەیە و ترز داوێ بەناوبانگترین جۆری ناوچەی شووتی ئەوانەن: قرق، شەریفاوا، مەجنوونی، توێکڵ سپی هەمەدان، شوورتی رووەکەکانی دیکە لە خزمانی کوولەکەن و سەبارەت بە سەهۆلبەندان حەساسن بۆ زیاد کردن و گەورە بوونیان بە رۆژی گەرم و هەتاوی نیازمەندن، باشترین خاک و زەوی بۆ سووتی خاکی سووک و بەبەرهەمە، شووتی کاتێک دەگا لێوەی دەکەن،  لەبەر ئەوە دەتوان سیس بوونی بڕکەکەی لە کن قنچکی میوەکە لەبەرچاوبگرن ئەو بەشانەی لە رووەکی شووتی بۆ خوارن و دەرمان دەبن ئەمانەن:
گۆشتی شووتی، تۆوەکەی، توێکڵەکەی، شووتی بە کاڵی، بە مرەبا دەخورێ، تۆوەکەی بە کاڵی بە برزاوی وەک ئاجیل  دەخورێ.

تایبەتمەندی

 ١. شووتی توونیەتی لادەبا ، میز زیاد دەکا.
 ٢. ئەو کەسانەی لە گەدەی واندا زەرداوی زیاد بەدیدێ لەبەر شوێنەواری توندی ئەو زەرداوە مرۆڤ کز دەبێ شووتی لە میوەگەلی تریش باشترە چونکە زیادەی زەرداوەکە لەگەڵ میز دەکاتە دەرێ، و  خوێن پاک دەکاتەوە.
 ٣. شووتی بۆ نەخۆشی سپڵ خراپە.
 ٤. شووتی شادی هێنە و میزهێنێکی باشە.
 ٥. ئاوی شووتی بۆ دەرمانی تاوەکانی چڵک دانراوە و باشە.
 ٦. تۆوی شووتی دژی کرمە.
 ٧. مرەبای شووتی بۆ لابردنی گەرمی لەش و نەهێشتنی توونیەتی باشە و کۆکە دەرمان دەکا، مرەبای توێکڵی شووتی دەتوانن  وەک مرەبای تورەنج لەگەڵ شەکر دروستی کەن و لەگەڵ هێندێک زافەران تێکەڵی کەن.
 ٨. مرەبای توێکلی شووتی لەگەڵ هەنگوین و لەگەڵ شەرک بۆ سەرسام بوون و واس واس بوون و ژانی سینگ و لاوازی گەدە لە خڵتەوە بێ و بۆ بەهێز کردنی هەرس باشە.
 ٩. شووتی حاڵەتی نەرم کردنی هەیە و میزهێنەرە و ئارەق زیاد دەکا لەبەر ئەوە لە دوای خواردنی شووتی لە سێ لاوە (میز، پیسایی، ئارەقە) ژاری لەش دەردەکرێتە دەرێ زۆر زوو تەڕ و تازەییەکی تایبەت بۆ مرۆڤ بەدیدێ و پەیدا دەبێ.
 ١٠. شووتی سروشتێکی ساردی هەیە.
 ١١. ئاوی شووتی وەک شتێکی فێنک بۆ ئەو نەخۆشانەی گیرۆدەی تاوی نەخۆشیگەلی چڵکن، باشە چونکە توونیەتی و تێکجوونینەخۆشی لادەبا.
 ١٢. ئاوی شووتی لەگەڵ هەنگوین و زەنجەفیل بۆ نەهێشتنی بەڵغەم باشە.
 ١٣. ئاوی شووتی لەگەڵ شیر بۆ دەرمانی نەخۆشی سەودایی(ماخولیایی) و حەساسیەت باش و بەکەڵکە.
 ١٤. ئاوی شووتی لەگەڵ خورمای هیندی بۆ چارەی خورووی لەش باشە.
١٥. ئاوی شووتی لەگەڵ ئەسکانجەبین بۆ هەتوانی زەردوویی باشە.
 ١٦. خواردنی ناوکی تۆوەی شووتی بە ئەندازەی ٣٥ گرام لە رۆژدا بۆ دەرمانی سووتانەوەی میز.برینی میزڵدان، برینی گەدە، نارەحەتی و هەستانی سینگ، تێکەڵی خوێنی، خوێنرێژی سیپەلاک و هێدی کردنەوەی کۆخە باشە.
 ١٧. خواردنی رۆنی مێشکی تۆوەی شووتی بە ئەندازەی ٣٥ گرام بۆ بێ خەوی باشە.
 ١٨. صووتی لە زیادی خوێن پێشگریی دەکا و خوێن خاو دەکاتەوە.
 ١٩. خواردنی شووتی لەگەڵ ئەسکەنجەبین بۆ هەتوانی میزگیران باشە چونکو میز زیاد دەکا.
 ٢٠. شووتی تەرەشووعی قورقوراگە(سێوی ئادەمی) ئاسایی دەکاتەوە

وریایی

 ١. خوارنی شووتی بۆ گەدە و ئارەزووی ژن و مێردی ئەو کەسانەی کە دەرون و سروشتی ساردیان هەیە خراپە.
 ٢. خواردنی شووتی بۆ ئەو کەسانەی سروشتی ساردیان هەیە ژانی گەی کەش بەدیدێنێ لەەوبارەوە بۆ ئەوەی ئەو زیانانەی شووتی نەمێنێ دەبێ هەنگوین و قەند، یان شتی وەک وان بخۆن.
 ٣. زیادەرەوی لە خواردنی شووتی دا بۆ سپڵ خراپە و ئارەزووی ژن و مێردی لاواز دەکا


سەرچاوەکان



1760 بینین