ئەو پشکنینانەی بۆ پیاوان پێویستن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-09-20:05:00 - کۆدی بابەت: 620
ئەو پشکنینانەی بۆ پیاوان پێویستن

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و پشكنینانە‌ی بۆ پیاوان پێویستن 

بە‌داخە‌وە‌ ئە‌گە‌ر چی پیاوان و ژنان ھە‌موو پێویستیان بە‌ چاودێری ساڵانە‌ی پزیشك ھە‌یە‌ پێویستە‌ كە‌ بە‌ردە‌وام تاقیكاری و پشكنینی پزیشكی ئە‌نجام بدە‌ن بە‌ڵام ئە‌وە‌ی دیارە‌ زۆر كە‌متر خە‌می دە‌كرێت لە‌و بابە‌تە‌وە‌ و پشت گوێ دە‌خرێت بە‌ڵام وا دە‌ردە‌كە‌وێت كە‌ پیاوان زۆر زیاتر لە‌ ژنان لە‌و بابە‌تە‌وە‌ كە‌متە‌رخە‌من.
پزیشكە‌كان باسی پشكنینە‌كانی پیاوان دە‌كە‌ن و دە‌ڵێن كە‌ لە‌ دە‌ فاكتە‌ر ھە‌یە‌ كە‌ بە‌ردە‌وام پیاوان دە‌بێ نیگە‌رانی بن و تاقیكاری بۆ دڵنیابوونە‌وە‌ لە‌ سە‌لامە‌تیی ئە‌و فاكتە‌رانە‌ لە‌ جە‌ستە‌یاندا بكە‌ن.
پشكنینی ساڵانە‌ی گلۆكۆزی خوێن لە‌و فاكتە‌رە‌ ھە‌رە‌ پێویستیانە‌یە‌ كە‌ دە‌بێ لە‌ پیاواندا بە‌ردە‌وام كۆنترۆڵ بكرێت بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ نە‌خۆشییە‌كانی دڵ شە‌كرە‌ كە‌م ببێتە‌وە‌. 
تێستی شە‌كرە‌ لە‌ ساڵدا ڕێگە‌یە‌ بۆ پێشگرتن لە‌ تووش بوون بە‌ نە‌خۆشییە‌كان . 
پشكنینێكی پێویستیتر ئە‌وە‌یە‌ كە‌ شێر پە‌نجە‌ وە‌ك نە‌خۆشییە‌كی ژێنێتیكی جاری وایە‌ كتو پڕ دێت و بە‌ڵام ئە‌وە‌ی گرنگە‌ شێرپە‌نجە‌ی پێستە‌ كە‌ دە‌بێ پیاوان ھە‌موو ساڵ جارێك بچن و تاقیكاری لە‌سە‌ر بكە‌ن.
شێرپە‌نجە‌ی پرۆستات لە‌و شێرپە‌نجە مە‌ترسیدارانە‌یە‌ كە‌ جیھاندا لە‌ ھە‌ر حە‌وت پیاو پیاوێك تووشی بووە‌ و دە‌بێ پیاوان بە‌ردە‌وام وە‌شوێن ئە‌و تێستانە‌ بكە‌ون كە‌ بۆ كۆنتڕۆڵی نە‌خۆشیە‌كانی پرۆستات ئە‌نجام دە‌درێت. 
نە‌خۆشییە‌كانی كۆڵۆن یان ڕیخۆڵا لە‌و نە‌خۆشیانە‌ن كە‌ پیاوان لە‌ سە‌روی تە‌مە‌نی ٤٠ ساڵاندا بە‌ ڕادە‌یە‌كی زۆر توش دە‌بن و ئاگاداری لە‌ مە‌ترسییە‌كانی ئە‌و نە‌خۆشیانە‌ بۆ ھە‌موو پیاوێك پێویستە‌. فشاری خوێن كە‌ ھۆكاری سە‌رە‌كی جە‌ڵتە‌ی دڵ و مێشكە‌ لە‌ پیاواندا لە‌ سە‌رووی تەمە‌نی پە‌نجا ساڵدا مە‌ترسیە‌كی گە‌ورە‌  دە‌خاتە‌ سە‌ر لە‌شساغیی پیاوان و لە‌ ڕاستیدا پێویستە‌ ھە‌ر مانگێك جارێك دە‌بێ پیاوان پشكنینی بۆ بكە‌ن.
نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ی بۆرییە‌كانی ھە‌وا لە‌ پیاواندا زۆر بە‌ ئاسانی خۆی دە‌نوێنێت و ئێستا زۆرترین ئاماری ئە‌و نە‌خۆشییە‌ لە‌ پیاواندا تۆمار كراوە‌ ھە‌ر بۆیە‌ش لە‌سە‌ر پیاوانە‌ كە‌ بە‌ بە‌ردە‌وامی پشكنین بۆ سیی و بۆریە‌كانی ھە‌وا بكە‌ن ھە‌تا سە‌لامە‌تیان دابین بكرێت.
پیاوان لە‌گە‌ڵ چونە‌ سە‌ری تە‌مە‌نیان ھە‌موو خانە‌كانی لە‌شیان لاواز دە‌بێت و ئە‌گە‌ر پشكنین و تاقیكاری ساڵانە‌ بۆ سە‌لامە‌تی ججە‌ستە‌یان نە‌كرێت ئە‌وا لە‌وانە‌یە‌ مە‌ترسی زۆر گە‌ورە‌ بخرێتە‌ سە‌ر سە‌لامە‌تیان.


سەرچاوەکان



1349 بینین