چیتر لەزگەی برین بەکارمەهێنە

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-09-20:51:00 - کۆدی بابەت: 622
چیتر لەزگەی برین بەکارمەهێنە

ناوه‌ڕۆك

چیتر لە‌زگە‌ی برین بە‌كار مە‌ھێنە‌ 

لە‌ توێژونە‌وە‌یە‌كی ئە‌مریكیدا ئە‌نزیمێك دۆزراوە‌تە‌وە‌ كە‌ دە‌بێتە‌ جێگرە‌وە‌ بۆ لە‌زگەی‌ برین و بە‌ زووترین كات خوێنبە‌ربوون دە‌وە‌ستێنێت. 
لە‌و توێژینە‌وە‌یە‌دا كە‌ لە‌ زانكۆی واشنتۆن ئە‌نجامدراوە‌ ئە‌نزیمێك لە‌سە‌ر چە‌ندین جرجی تاقیگە‌ تاقیكراوە‌تە‌وە‌، دە‌ركە‌وتووە‌ ئە‌و ئە‌نزیمە‌ لە‌ ناو خوێندا جێگیردە‌بێت و لە‌ یە‌كێك لە‌ پێكھێنە‌رە‌كانی مە‌یینی خوێن دە‌چێت، لە‌ كاتی خوێنبە‌ربووندا زۆر بە‌ زووی خوێنە‌كە‌ دە‌مە‌ینێت و بزمە‌تە‌(كلۆت) درووست دە‌كات خوێنبە‌ربوون دە‌وە‌ستێنێت.
ھاوكات توێژە‌ران ئە‌و ماددە‌یە‌یان لە‌سە‌ر خوێنبە‌ربوونی خوێنبە‌رە‌كان تاقیكردوە‌تە‌وە‌ كە‌ بڕێكی زۆر خوێن بە‌ تە‌وژم فڕێدە‌دە‌نە‌ دە‌رە‌وە‌ توانای ھە‌بووە‌ بڕی لە‌دە‌ستدانی خوێن بە‌ (١١) ئە‌وە‌ندە‌ كە‌مبكاتە‌وە‌، ئێستاش بە‌نیازن ئە‌نزیمە‌كە‌ بكە‌ونە‌ جێگرە‌وە‌یە‌ك بۆ لە‌زگە‌ برینپێچە‌كان.


سەرچاوەکان

153 بینین