گا له‌ گێتی زینده‌وه‌ردا

له‌لایه‌ن: عه‌لادين سجادی - به‌روار: 2020-12-10-20:33:00 - کۆدی بابەت: 633
گا له‌ گێتی زینده‌وه‌ردا

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن .

ناساندن

گا حه‌یوانێكی به‌هێز و به‌مه‌نفه‌عه‌ته‌ ، خزمه‌تی ئینسان ئه‌كات و ئینسانیش خزمه‌تی ئه‌و ئه‌كات ، گا چه‌ك و هێزی له‌سه‌ریه‌ له‌گه‌ڵ شێردا شه‌ڕ ده‌كات ، گورگ زۆر ناوێرێ توخنی كه‌وێت ، ڕۆیشتنێكی زۆر جوان و به‌نازی هه‌یه‌ ، ئاوێكی نه‌جیبانه‌ ئه‌خواته‌وه‌ ، گا دوو دانه‌ تیژه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ی بۆ خواردن به‌كارئه‌هێنێت .


سەرچاوەکان

272 بینین