بەم شێوەیە دە ساڵ درەنگتر بمرن

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-10-22:38:00 - کۆدی بابەت: 637
بەم شێوەیە دە ساڵ درەنگتر بمرن

ناوه‌ڕۆك

بە‌م شێوازە‌ ١٠ ساڵ درە‌نگتر بمرن! 

ئە‌م لێكۆڵینە‌وانە‌ی سە‌بارە‌ت بە‌ ژیانی ئە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ تە‌مە‌نێكی درێژتریان ھە‌یە‌، ئە‌وە‌ دە‌ردە‌خات كە‌ جۆری خۆراك و وە‌رزش لە‌م ناوە‌دا گرنگی زۆریان ھە‌یە‌. لێرە‌دا ئاماژە‌ بە‌ ٩ بابە‌ت دە‌كە‌ین كە‌ بە‌ پە‌یڕە‌و كردنیان دە‌كرێت تە‌مە‌نتان درێژتر بكرێت و زیاتر لە‌ ٧٠ ساڵ بژین.

 ١- ھە‌ست بە‌ بە‌ختە‌وە‌ری بكە‌ن: چێژ لە‌ ژیان وە‌ربگرن و ڕۆژێك بە‌ بێ پێكە‌نین بە‌سە‌ر مە‌بە‌ن، چونكە‌ حاڵە‌تی دە‌روونی كاریگە‌ری لە‌سە‌ر جە‌ستە‌تان دە‌بێت. 
 ٢- وە‌رزش بكە‌ن: بۆ ئە‌وە‌ی دڵ و ماسولكە‌كانتان تە‌ندروست بن، ھیچ شتێك لە‌ وە‌رزشكردن تە‌ندوست تتر نییە‌. ئە‌گە‌ر ڕاھێنانی جە‌ستە‌یی نە‌كە‌ن دووچاری قە‌ڵە‌وی و پە‌ستانی خوێن و كۆڵیسترۆڵی زۆر و نە‌خۆشی شە‌كرە‌ و.......دە‌بنە‌وە‌ و وە‌رزش دە‌بێتە‌وە‌ ھۆی بزاوتنی سوڕی خوێن و تە‌ندروستی لە‌ش.
 ٣- خۆراكتان گونجاو بێت: شێوازێكی تە‌ندروستی خۆراك بە‌ تایبە‌تی لە‌ سە‌رە‌تای تە‌مە‌ندا یارمە‌تی مانە‌وە‌و تە‌ندروستی ئێمە‌ دە‌دات. دە‌بێت فێری منداڵان بكرێت بۆ سود وە‌رگرتن لە‌ پرۆگرامی تە‌ندروستی خۆراكی
٣ خاڵ فە‌رامۆش نە‌كە‌ن. نیوە‌ی خۆراكی ڕۆژانە‌ دە‌بێت لە‌ شە‌كر پێكھاتبێت تا وە‌كو لە‌ش وزە‌ی پێویست وە‌ربگرێت. ڕۆژانە‌ ٦٠-٨٠ گرام پرۆتین بخۆن و ڕۆنی ماسی و زە‌یتون و ڕوە‌كی بە‌كاربھێنن.
 ٤- لە‌ شارە‌كان دوور بكە‌ونە‌وە‌: ترافیك و كارگە‌كان گازی ژە‌ھراوی بە‌رھە‌م دە‌ھێنن كە‌ زۆرترین ڕێژە‌یان لە‌ ناو شارە‌كاندایە‌. دانیشتوانی شارە‌كە‌ن تە‌مە‌نێكی كورتتریان ھە‌یە‌ و زووتر دە‌مرن.
 ٥- زانیاری وە‌ربگرن: نە‌بوونی زانیاری سە‌بارە‌ت بە‌ ماددە‌ خۆراكیە‌كان ڕە‌نگە‌ تە‌مە‌ن بە‌ فیڕۆ بدات. شە‌رم مە‌كە‌ن و پرسیار لە‌ پزیشك و كە‌سانی پسپۆر بكە‌ن سە‌بارە‌ت بە‌ بابە‌تە‌ تە‌ندروستیە‌كان.
 ٦- لە‌ زۆر خواردن دوور بكە‌ونە‌وە‌: زۆر مە‌خۆن و ئە‌وانە‌ی كە‌م دە‌خۆن تە‌مە‌نیان درێژترە‌. ئە‌و خۆراكانە‌ی كالۆری كە‌متریان ھە‌یە‌ رە‌وتی پیری دوا دە‌خە‌ن و تووش بوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ كە‌متر دە‌كاتە‌وە‌.
 ٧- جگە‌رە‌ مە‌كێشن: دوكە‌ڵی جگە‌رە‌ پێكھاتوە‌ لە‌ ٤٠ جۆر پێكھاتە‌ی دووچار بوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ و ئە‌وانە‌ی جگە‌رە‌ دە‌كێشن بە‌ ھۆیە‌وە‌ توشی نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ و گیرانی سیە‌كان و نە‌خۆشی دڵ و ماسولكە‌كان و ھە‌وكردنی میزە‌ڵدان و كروھن(ھە‌وكردنی دە‌زگای ھە‌رس) و ئە‌لزایمە‌ر و رۆماتیزم و.. دە‌بن و لە‌ ناو ژنانیشدا دە‌بێتە‌ ھۆی نە‌خۆشی یان لە‌بار چوونی كۆرپە‌لە‌.
 ٨- سە‌ردانی پزیشك بكە‌ن: بۆ ئە‌وە‌ی لە‌ كاتی خۆیدا پیر بن، پێویستە‌ گرنگی بە‌ پێداویستیە‌كانی لە‌شتان بەدە‌ن و لە‌ كاتی پێویست سە‌ردانی پزیشك بكە‌ن. ئە‌گە‌ر نە‌خۆشی شە‌كرە‌ چارە‌سە‌ر نە‌كرێت، تە‌مە‌نتان بۆ ماوە‌ی ١٠ ساڵ كورت دە‌بێتە‌وە‌، ساڵی یە‌ك جار سە‌ردانی پزیشك بكە‌ن.
 ٩- كە‌متر چارە‌سە‌ر بە‌كار بھێنن: بە‌ بۆچونی پسپۆران تا دە‌كرێت لە‌ بە‌كارھێنانی دە‌رمانی نا پێویست و ئارام كە‌رە‌وە‌ دوور بكە‌ونە‌وە‌، چونكە‌ گشت دە‌رمانە‌كان نە‌خۆشی بە‌ دواوە‌یە‌ بە‌ تایبە‌تی دە‌بێتە‌ ھۆی نە‌خۆشی گورچیلە‌ و ھیاتیك و خوێن بە‌ربونی ڕیخۆڵە‌كان. ئە‌گە‌ر بە‌ بە‌ردە‌وامی ئارامكە‌رە‌وە‌كان بە‌كار بھێندرێت، بە‌رە‌ بە‌رە‌ كاریگە‌ریان نامێنێت.


سەرچاوەکان

119 بینین