ڕزگاربوون له‌ عارەقکردن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-10-23:43:00 - کۆدی بابەت: 638
ڕزگاربوون له‌ عارەقکردن

ناوه‌ڕۆك

بۆ ئە‌وانە‌ی ئارە‌ق زۆر دە‌كە‌نە‌وە‌ 

 دە‌ردانی ئارە‌ق میكانیزمێكی سروشیتی جە‌ستە‌یە‌ بۆ دابە‌زاندنی پلە‌ی گە‌رمی جە‌ستە‌و خۆ پاراستن لە‌ ژمارە‌یە‌ك بە‌كتریای زیانبە‌خش، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر ئارە‌ق تێكە‌ڵ بە‌ ماددە‌ی دیكە‌ی سە‌ر پێست ببێت ئە‌وا دە‌بێتە‌ ھۆی درووستبوونی بۆنێكی ناخۆش و بێزاركە‌ر.
 زۆر كە‌س ڕووبە‌ڕووی كێشە‌ی زیادە‌ دە‌ردانی ئارە‌ق دە‌بنە‌وە‌ و بە‌ بێزاركە‌ر و تە‌نانە‌ت بە‌ ئابڕو بە‌ریش ناوی دە‌بە‌ن، چە‌ند ڕێنماییە‌كی گشتی ھە‌ن كە‌ یارمە‌تیدە‌رن بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ و كۆنترۆڵكردنی بڕی ئارە‌قكردنە‌وە‌.

  • بە‌كارھێنانی سپرە‌ی ژێر بنباڵ ڕێگە‌یە‌كی  ئاسان و كاریگە‌رە‌، ھە‌وڵ بدە‌ خۆت لە‌ بە‌رھە‌می ھە‌رزان (عادی) بە‌دوور بگریت.
  • ئە‌گە‌ر سپرە‌ی ژێر بنباڵ كاریگە‌ریە‌كەی بە‌پێی پێویست نییە‌، ئە‌وا ھە‌وڵ بدە‌ شە‌وان بە‌ر لە‌ خە‌وتن بڕێك سپرە‌ی لە‌ جە‌ستە‌ت بدە‌یت و پاشان بە‌یانیان بە‌ر لە‌ جێھێشتنی ماڵ جارێكی تر بە‌كاریبھێنیتە‌وە‌، بە‌م تە‌كنیكە‌ جە‌ستە‌ت زیاترن بڕی سپرە‌ی ھە‌ڵدە‌مژێت.
  • ھە‌وڵ بدە‌ خۆراكە‌ توونە‌كان و ئە‌و خواردنە‌وانە‌ی بە‌ ماددە‌ی (كافا‌یین) دە‌وڵە‌مە‌ندن لە‌ ژە‌مە‌ ڕۆژانە‌كانتدا كە‌م بكە‌یتە‌وە‌، ژمارە‌یە‌ك لێكۆڵینە‌وە‌ دە‌ریانخستووە‌ كە‌ ئە‌م دوو چە‌شنە‌ خۆراكانە‌ ھۆكارن بۆ زیادبوونی ڕێژە‌ی ئارە‌ق كردنە‌وە‌. 
  • ئە‌گە‌ر ھە‌ر چارە‌سە‌ری نە‌بوو، ئە‌وا دە‌توانین لە‌ دە‌رمانخانە‌كاندا داوای دە‌رمانی تایبە‌ت بكە‌یت بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی ئارە‌ق.


سەرچاوەکان



1278 بینین