بەشەکانی بەرگە هەوای زەوی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-11-00:33:00 - کۆدی بابەت: 642
بەشەکانی بەرگە هەوای زەوی

ناوه‌ڕۆك

بەشەکانی بەرگە هەوا

بەرگی گاز لەسەر ڕووی زەویەوە دەست پێدەکات (بەرزدەبێتەوە - درێژدەبێتەوە) تا سەدان کیلۆمەتر لەبەرزای ئاسماندا، لەسەر بنەمای گۆرانی پلەی گەرمی بە بەرزبونەوە لە ئاستی ڕووی دەریا، بەرگە هەوا دابەش دەبێت بۆ ئەم چینانەی خوارەوە:
ا-ترۆپۆسفێر:
بریتیە لەو چینەی کە زۆرترین گرنگی هەیە بۆ مرۆڤ و 
سەرجەم بونەوەرە زیندوەکان، وە تایبەتمەندیەکانی بریتیە لە:
 ١- لە ڕووی زەویەوە تاچینی ترۆ بو بوزی گوازراوە دەگرێتەوە، بەرزی لەشوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە، کە نزیکەی (١٨کم)لە ناوچەی یەکسانی، بەڵام لە ناوچە جەمسەریەکاندا نزمدەبێتەوە بۆ(٨-٩کم) ئەم چینە بەوە جیا دەکرێتەوە کە بەمبەرزبونەوەی پلەی گەرمی بەجێگیری دەمێنێتەوە.
 ٢-بە بەرزبونەوە لە ئاست ڕووی دەریا پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە،بەتێکڕای(٥ /٦ ٔ س/ کم)،کەواتە لە چینە بەرزەکانی ترۆ بۆ سفێردا پلەی گەرمی دادەبەزێت بۆ کەمتر لە (-٥٥)ٔ.
 ٣-لە(٩٩٪)هەڵمی ئاو لە چینی ترۆبۆسفێردایە کە بەئاسانی لەگەڵ گازەکانی دیکەدا تێکەڵ دەبێت، بەم هۆیەوە سەرجەم دیاردەکانی چڕبوونەوە و دابارین لەم چینەدا ڕوودەدەن. 
 ٤-لە٧٥-٨٠٪ هەموو گازەکانی بەرگە هەوا لەم چینەدایە، هەتا لەڕووی زەوی نزیک بینەوە چڕی ئەو گازانە زیاد دەکات بەهۆی هێزی ڕاکێشانی زەویەوە.
ب- سترا تۆ سفێر
لەچینی ترۆ بۆ بوزەوە تا چینی ستراتو بوز دەگرێتەوە، لە بەرزی نزیکەی(٥٠کم)،ئەم چینە بەوە ناسراوە کە بە بەرزبونەوە تێیدا پلەی گەرمی زیاد دەکات تا دەگاتە سفری سەدی لە چینە بەرزەکانیدا، چینی ستراتو سفێر نزیکەی (٩٠٪)ی لە گازی ئۆزۆن پێکهاتووە، کە بڕێکی زۆری تیشکی سەروو وەنەوشەیی زیانبەخش بە بونەوەرەکان دەمژێت، ئۆزۆن ڕووبەڕوی کەمبونەوە دەبێتەوە، بەهۆی زیادبونی پیس بونەوە، لە ئەنجامی چالاکیە مرۆیەکانەوە، ئەمەش گرفتێکی جیهانیە و پێوستە بەهاوکاری هەموو دەوڵەتان چارەسەر بکرێت،
بەتایبەت دەوڵەتە پیشەسازیە گەورەکان.
ت-میزۆسفێر:
لەچینی ستراتو بوزەوە تا چینی میزو بوز دەگرێتەوە، لە
بەرزی نزیکەی (٨٠کم)،پلەی گەرما بە بەرزبونەوە کەم دەکات، بە نزیکەی(٣٫٥ ٔس/کم) تا دەگاتە نزیکەی (-٨٠ ٔس) لەسەرەتای چینی میزۆ بوز، ئەم چینە بەشێکی کەمی لە هەوا پێکهاتووە، وە پێکهاتەکانی دیکەی لەگازی
سوک پێکهاتووە، کە پەستانی کەمەو یەک میلیبارە.
پ-پیرمۆسفێر
لەچینی میزۆ سفێرەوە تا بۆشایی دەرەوە(الفضاء الخارجي) دەگرێتەوە، پلەی گەرمی لەم چینەدا بەبەرزبونەوە زیاد دەکات تا دەگاتە زیاتر لە(٢٠٠٠ ٔس)، ئەم چینە بەشێکی زۆر کەمی پێک دێت لەهەوایەکی سوک و گۆڕاوە.
کە تایبەتمەندیەکەی پێچەوانەی شەپۆلە بێتەلەکانە، وەک:شەپۆلی ڕادیۆ.


سەرچاوەکان



7653 بینین