بەرزی خوێن هەڕەشەیە بۆ سەر زیرەکیی منداڵان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-13-00:37:00 - کۆدی بابەت: 661
بەرزی خوێن هەڕەشەیە بۆ سەر زیرەکیی منداڵان

ناوه‌ڕۆك

بە‌رزی خوێن ھە‌ڕە‌شە‌یە‌ بۆ سە‌ر زیرە‌كیی منداڵان

ئە‌و منداڵ و نە‌وجە‌وانانە‌ی فشاری خوێنیان بە‌رزە‌، لە‌ مە‌ترسی ئە‌وە‌دان تە‌وانای ھزریان لاوازتربێ، توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ وادە‌ڵێ.
مندڵانیش تووشی بە‌رزە‌ پە‌ستانی خوێن دە‌بن. ھە‌ندێك لە‌ خە‌ڵكی وادە‌زانن بە‌رزی فشاری خوێن، یان بە‌رزە‌ پە‌ستانی خوێن، گرفتێكە‌ تە‌نیا كار لە‌ كە‌سانی پێگە‌یشتوو دە‌كات، بە‌ڵام توێژینە‌وە‌كان دە‌ریانخستووە‌ ٣-٤٪‏ی كە‌سانی تە‌مە‌ن ٨-١٧ ساڵ تووشی ئە‌و گرفتە‌ دە‌بن.
دیاریكردنی بە‌رزی فشاری خوێنی منداڵ جیاوازە‌ لە‌ كە‌سی پێگە‌یشتوو، چونكە‌ كاتێك بە‌ نائاسایی دادە‌نرێ كە‌ بە‌رزتربێ لە‌و پێوانە‌یە‌ی لە‌ ٩٥٪‏ی ئە‌و منداڵانە‌ی ھە‌مان تە‌مە‌ن، ڕە‌گە‌ز و بە‌رزیی ئە‌ویان ھە‌یە‌. ئە‌و منداڵانە‌ی لە‌ مە‌ترسیی تووشبوون بە‌ بە‌رزی فشاری خوێن، بریتین لە‌وانە‌ی قە‌ڵە‌ون یان كێشیان زۆرە‌، خۆراكیان ناتە‌ندروستانە‌یە‌، وە‌رزش ناكە‌ن، لە‌ ماڵباتە‌كانیان تووشبووی بە‌رزە‌پە‌ستانی خوێن ھە‌یە‌، یاخود تووشبووی نە‌خۆشییە‌كانی دڵ وگورچیلە‌كانن.


سەرچاوەکان



1056 بینین