ئەم خواردنانە مێشک چالاک دەکەن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-13-19:26:00 - کۆدی بابەت: 665
ئەم خواردنانە مێشک چالاک دەکەن

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و خواردنانە‌ی مێشك چالاك دە‌كە‌ن 

   بە‌ پێی ماڵپە‌ری (ئیرنا)ی ئێرانی بۆ ئە‌وە‌ی مێشكت بە‌ باشی كار بكات و چالاك بێت، یە‌كە‌م ھە‌نگاو ھە‌ڵبژاردنی نانی بە‌یانیە‌كی باش و تە‌ندروستە‌، چونكە‌ لە‌شی مرۆڤ  شە‌وانە‌ لە‌و كاربۆھیدراتە‌ی لە‌ خانە‌كاندا ھە‌یە‌، وزە‌ وە‌ردە‌گرێت، نانی جۆ و پە‌نیر ھە‌‌ڵبژاردە‌یە‌كی باشن بە‌ڵام بە‌ تە‌نھا بە‌س نین، كوتراوی جۆ و شیر خۆراكێكی بە‌سوودە‌ بۆ مێشك، بۆ شیرینكردنی ئە‌و جۆیە‌ دە‌توانیت مرە‌بای بۆ زیاد بكە‌یت، خواردنە‌وە‌ی چای ڕە‌ش و قاوە‌ كە‌م بكە‌نە‌وە‌ و تا دە‌توانیت چای سە‌وز بخۆنە‌وە‌، چای سە‌وز بۆ مێشك زۆر باشە‌، تا كاتی نوستنیش یە‌ك لیتر و نیو ئاو بخۆنە‌وە‌، لە‌ ماوە‌ی ڕۆژدا كاتێك ماندوو دە‌بن و برسیتان دە‌بێت چكلێت و شیرینی مە‌خۆن، چە‌رە‌سات بۆ مێشك زۆر بە‌‌سوودە‌، بۆیە‌ ھە‌وڵبدە‌ن لە‌ كاتی ماندوویدا چە‌ند دە‌نكێك بادە‌م و بوندوق بخۆن، چونكە‌ ماددە‌ی (سێرۆتۆنینی) تێدایە‌ و زیاتر بۆ كاری مێشك یارمە‌تیدە‌رە‌ و لە‌ خواردنی كێك و بیسكویت و چكلێت باشترە‌، كاتی نیوە‌ڕۆ خواردنێكی سووك بخۆن، خواردنی نیوە‌ڕۆ كە‌ چە‌ور بێت، وزە‌یە‌كی زۆری پێویستە‌ بۆ ھە‌رس و دە‌بێتە‌ ھۆی خە‌واڵوویی، لە‌ ھە‌فتە‌یە‌كدا یە‌ك یان دوو جار ماسی بخۆن، ماسی چە‌وری ئۆمێگا٣ تێدایە‌، كە‌ گرنگترین خۆراكە‌ بۆ مێشك، خواردنی ئە‌و خۆراكانە‌ی دە‌وڵە‌مە‌ندن بە‌ ئۆمێگا٣ لە‌ منداڵیدا، دە‌بێتە‌ ھۆی زیرە‌كی مێشك لە‌ گە‌ورە‌یدا، ماددە‌ یە‌كی تر كە‌ زۆر گرنگە‌ بۆ مێشك، ئاوی جۆیە‌ و ھیلاكی لە‌ جە‌ستە‌ دوور دە‌خاتە‌وە‌، مێشك بە‌ھێز دە‌كات، دواینیوە‌ڕوان كە‌ برسیتان دە‌بێت میوە‌ بخۆن، خواردنی مۆز ھە‌ستێكی باشمان پێدە‌بە‌خشێت، مۆز دە‌‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ ئە‌سید ئە‌مینە‌ی تریتۆفان، كە‌ دڵە‌ڕاوكێ كە‌م دە‌كاتە‌وە‌ و بۆ دروستكردنی ھۆرمۆنی سێرۆتین لە‌ لە‌شدا بە‌كاردێت.


سەرچاوەکان



3335 بینین