خۆت لە چرچ بوونی مل ڕزگار بکە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-13-20:54:00 - کۆدی بابەت: 672
خۆت لە چرچ بوونی مل ڕزگار بکە

ناوه‌ڕۆك

خۆت لە‌ چرچ بوونی مل ڕزگار بكە‌ 

 بە‌شێوە‌یە‌كی گشتی، لە‌گە‌ڵ بە‌تە‌مە‌ندبووندا، پێستی ملی مرۆڤ دووچاری چرچ بوون دە‌بێتە‌وە‌ جا چ پیاوان بێت یاخود ئافرە‌تان.
بۆ چارە‌سە‌ر كردنی ئە‌م گرفتە‌ش، دە‌توانرێت پە‌نا ببرێت بۆ نە‌شتە‌رگە‌ری جوانكاری یاخود پە‌یڕە‌وی سیستمی خۆراكی و جوانكاری سروشتی بكرێت بە‌م شێوە‌یە‌ی خوارە‌وە‌:
 ١- ھە‌وڵ بدە‌ ئە‌و ئە‌و خۆراكانە‌ زۆر بخۆ كە‌ دە‌وڵە‌مە‌ندن بە‌ ڤیتامین سی، چونكە‌ ئە‌و ڤیتامینە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌دە‌ست ھێنانی كۆلاجینی پێست بۆ پارێزگاریكردن لە‌ پێست بە‌ شێوە‌یە‌كی تە‌ندروست.
 ٢- دوربكە‌ورە‌وە‌ لە‌ بە‌ركە‌وتنی ڕاستە‌وخۆی تیشكی خۆر، چونكە‌ زۆر بە‌ركە‌وتنی خۆر پێست پیر دە‌كات و چرچی زۆری تێدا دروست دە‌كات.
 ٣- ھە‌وڵبدە‌ ڕۆژانە‌، بە‌تایبە‌ت لە‌ وە‌رزی گە‌رمادا، كرێمی دژە‌ خۆر بە‌كاربھێنیت بۆ پارێزگاریكردن لە‌ پێستت.
 ٤- ھە‌وڵ بدە‌ ئە‌و خۆراكانە‌ بخۆ كە‌ دە‌وڵە‌مە‌ندن بە‌ ترشی چە‌وری وە‌ك ئۆمێگا٣ ، كە‌ لە‌ ماسی و ئە‌ڤۆكادۆ و ناوكی كە‌تان. ھتد ھە‌ن، ئە‌م چە‌وریە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌رھە‌مھێنانی كۆلاجین و پارێزگاریكردن لە‌ پێست و ڕێگریكردن لە‌ پیربوونی.
 ٥- ڕۆژانە‌ وە‌‌رزشی گونجاو ئە‌نجام بدە‌، لە‌و وە‌رزشانە‌ی كە‌ پە‌یوە‌ندیان بە‌ ملە‌وە‌ ھە‌یە‌ بۆ ئە‌وە‌ی دە‌مارە‌كانی خوێنی ئە‌و ناوچە‌یە‌ چالاك بكە‌یت و لە‌و ڕێگە‌یە‌وە‌  لە‌ پیربوون و چرچبوونی بپارێزرێت. ئاسانترین وە‌رزشیش ‌ ئە‌وە‌یە‌ تە‌ماشای ئاسمان بكە‌یت و سە‌رت بە‌رز بكە‌رە‌وە‌، پاشان دە‌م بكە‌رە‌وە‌ و دایبخە‌رە‌وە‌، ئە‌م وە‌رزشە‌ ڕۆژانە‌ ئە‌نجام بدە‌ و سودی باشی لێدە‌بینیت.


سەرچاوەکان



1051 بینین