ئاگادار بە هێدفۆن زیانی بۆ پێست هەیە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-13-23:13:00 - کۆدی بابەت: 681
ئاگادار بە هێدفۆن زیانی بۆ پێست هەیە

ناوه‌ڕۆك

ئاگاردار بە‌ ھێدفۆن زیانی بۆ پێست ھە‌یە‌ 

ڕە‌نگە‌ بە‌ بیستنی ئە‌م ھە‌واڵە‌ تووشی شۆك بیت، بە‌ڵام بە‌ پێی ھە‌واڵێكی ماڵپە‌ری (jamalouaki) یە‌كێك لە‌ ھۆكارە‌كانی دە‌ركە‌وتنی زیبكە‌ی پێست و پە‌ڵە‌ی سور و ھە‌وكردنی پێست، ئە‌و ئامێری گوستنە‌وە‌ی دە‌نگیە‌یە‌ كە‌ ڕۆژانە‌ بە‌كاریدە‌ھێنیت، بێ ئە‌وە‌ی ھە‌ست بە‌ خۆت بكە‌یت چ زیانێكی ھە‌یە‌، قسە‌ لە‌سە‌ر مۆبایلە‌كە‌ت نیە‌، بە‌ڵام پێویستە‌ ڕۆژانە‌ پاكی بكە‌یتە‌وە‌، چونكە‌  بە‌كتریایە‌كی زۆر دە‌گرێتە‌ خۆی، جگە‌ لە‌وە‌ش ھێدفۆن ئە‌و ئامێرە‌ی لە‌سە‌ر جێگا و ماڵ و شوێنی كارە‌كە‌ت و ڕێگا و ھە‌موو شوێنێك بە‌كاریدە‌ھێنیت و بە‌ردە‌وام پێتە‌، سە‌رچاوە‌ی زۆرترین جۆری بە‌كتریایە‌ كە‌ ڕاستە‌وخۆ دە‌گوازرێتە‌وە‌ بۆ سە‌ر پێست، ئە‌گە‌ر تۆش یە‌كێكی لە‌و كە‌سانە‌ی ماوە‌یە‌كی زۆرە‌ ھیدفۆن زۆر بە‌كاردە‌ھێنیت، لە‌گە‌ڵ ئە‌وشدا ھە‌ست بە‌ گۆڕانكاری لە‌ پێستدا دە‌كە‌یت، ئە‌وا ھۆكارە‌كە‌ی ئاشكرایە‌، ھە‌ر بۆیە‌ ھە‌وڵ بدە‌ ڕۆژانە‌ ھێدفۆنە‌كە‌ت پاك بكە‌یتە‌وە‌، جگە‌ لە‌وە‌ش بۆدرە‌ یان پاودە‌رێك بخەرە سە‌ر لۆكە‌ و ھێدفۆنە‌كە‌تی پێ خاوێن بكە‌رە‌وە‌.


سەرچاوەکان



1549 بینین