کحول کار لە گەشەی مێشک دەکا

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-13-23:17:00 - کۆدی بابەت: 683
کحول کار لە گەشەی مێشک دەکا

ناوه‌ڕۆك

كحول كار لە‌ گە‌شە‌ی مێشك دە‌كات

توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێی فیلە‌ندایی دە‌ڵێ خواردنە‌وە‌ی كحول لە‌ تە‌مە‌نی نە‌وجە‌وانی و گە‌نجیدا كار لە‌ گە‌شە‌ی مێشكی مرۆڤ دە‌كات، توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌لایە‌ن زانكۆی «فیلە‌ندی ڕۆژھە‌ڵات» و نە‌خۆشخانە‌ی فێركاری «كۆپیۆ» ئە‌نجامدراوە‌ و جۆرناڵی زانستی (ئە‌دیكشن) بڵاویكردووە‌تە‌وە‌ و پۆرتاڵی «ساینس دە‌یلی» ئاماژە‌یپێكردووە‌. توێژە‌رە‌كان لە‌ ڕێگە‌ی سكانی موگناتیسیە‌وە‌ وێنە‌ی مێشكی ئە‌و گە‌نجانە‌یان دە‌گرت كە‌ لە‌ تە‌مە‌نی نە‌وجە‌وانیدا بە‌ ڕێژە‌یە‌كی زۆر كحولیان خواردووە‌تە‌وە‌ و بە‌راوردیان دە‌كرن بە‌و كە‌سانە‌ی ھاوتە‌مە‌نیان كە‌ كحولیان نە‌خواردووە‌تە‌وە‌، توێژینە‌وە‌كە‌ دە‌ڵێ ئە‌وانە‌ی لە‌ تە‌مە‌نی نە‌وجە‌وانیدا كحول زۆر دە‌خۆنە‌وە‌، ناوچە‌ی خۆڵە‌مێشی مێشكیان دە‌پوكێتە‌وە‌، ئە‌وە‌ش كاریگە‌ریی نە‌رێنی بە‌رچاوی لێدە‌كە‌وێتە‌وە‌، لە‌وانە‌ ڕێگە‌ خۆشكردن بۆ ئاڵودە‌بوون بە‌ ماددە‌ ھۆشبە‌رە‌كان.


سەرچاوەکان



1376 بینین