شەمشەمە کوێرە

شەمشەمە کوێرە

له‌لایه‌ن: عه‌لادین سجادی - - به‌روار: 2020-12-15-14:06:00 - کۆدی بابەت: 722
شەمشەمە کوێرە

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن ، هه‌موو باڵنده‌یه‌ك پێی ئه‌وێرێت ، ئه‌وه‌ی گۆشت خۆربێت ئه‌یخوات ئه‌وه‌ش كه‌ گۆشت خۆر نه‌بێت ئه‌یكوژێت ، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ كه‌هه‌ر به‌شه‌و ئه‌فڕێت ، له‌ناو ئه‌شكه‌وتدا هێلانه‌ ئه‌كات 

ناساندن 

شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌ ده‌عبا وه‌یان په‌له‌وه‌رێكی سه‌یره‌ ، له‌هه‌موو حه‌یوانێكی تێدایه‌ ، دانی هه‌یه‌ ، ده‌نوكی هه‌یه‌ ، دوگوێچكه‌ی قوتوی هه‌یه‌ ، چوار قاچی هه‌یه‌ ، مه‌مكی هه‌یه‌ ، وه‌كو به‌نی ئاده‌م پێ ئه‌كه‌نێ ، شیر ئه‌دات به‌ بێچوه‌كانی ، په‌ڕی نیه‌ ئه‌فڕێت ، زۆریش ئه‌ژیت ، به‌هه‌واوه‌ شیر ئه‌دات به‌ بێچوه‌كانی ، كه‌شه‌و تاریك بوو دێته‌ ده‌ره‌وه‌و ده‌ست ئه‌كات به‌ مێش و مێشووله‌ خواردن ، كه‌وت له‌گه‌ڵای داری چنار ئه‌مرێت . 


سەرچاوەکان

519 بینین