سوودەکانی بەپێ ڕۆشتن بزانە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-15-15:39:00 - کۆدی بابەت: 705
سوودەکانی بەپێ ڕۆشتن بزانە

ناوه‌ڕۆك

سودە‌كانی بە‌ پێ ڕۆیشتن

بە‌پێی ڕاپۆرتە‌ پزیشكیە‌كانی ماڵپە‌ڕی «fustany» رێكردن یان بە‌پێ ڕۆیشتن یە‌كێكە‌ لە‌ باشترین ڕاھێنانە‌ وە‌رزشیە‌كان، ھە‌موو مرۆڤێك پێویستە‌ ڕۆژانە‌ ٣٠ خولە‌ك بە‌پێ بڕوات، تا لە‌شێكی چالاك و تە‌ندروستی ھە‌بێت.

یە‌كێك لە‌ سوودە‌كانی بە‌پێ ڕۆیشتن، بە‌ھێز بوونی بە‌رگری لە‌شە‌ دژی نە‌خۆشیە‌كانی ئە‌نفلۆنزا و سە‌رمابوون. ڕێكردن ماسولكە‌كان و ئێسكە‌كانی لە‌ش بە‌ھێز دە‌كات، بە‌تایبە‌تی ماسولكە‌كانی ڕان و بە‌شی دواوە‌. بە‌پێ ڕۆیشتن یە‌كێكە‌ لە‌ سە‌رچاوە‌كانی نە‌ھێشتنی دڵە‌ڕاوكێ و دوودڵی و خە‌مۆكی، توێژینە‌وە‌ پزیشكیە‌كان ئە‌وە‌ دە‌سە‌لمێنن كە‌ ڕێكردن دە‌بێتە‌ ھۆی ئارامكردنە‌وە‌ی مێشك و كە‌مكردنە‌وە‌ی پە‌ستانی دە‌روونی. ڕێكردن باشترینە‌ بۆ دابە‌زینی كێش و توانە‌وە‌ی چە‌وری، بە‌ تایبە‌تی چە‌وری ڕان و ورگ و كە‌مە‌ر. یە‌كێكی تر لە‌ سوودە‌كانی ڕۆیشتن ڕێكخستنی بڕی ڤیتامین دیە‌ لە‌ خوێندا، كە‌مكردنە‌وە‌ی نە‌خۆشیە‌كانی دڵ و خوێنبە‌رە‌كان.
ئە‌گە‌ر ھە‌ست بە‌ بێتاقە‌تی و خە‌مێكی زۆر كرد، ڕێكردن باشترینە‌ چارە‌سە‌ر لە‌گە‌ڵ میوزێكێكی ئارامدا یان ئە‌وە‌ی پێت خۆشە‌، چونكە‌ توانا سە‌لبیە‌كانی لە‌ش لادە‌بات.
ڕێكردن باشترینە‌ بۆ بە‌ھێزكردنی لە‌ش دژی نە‌خۆشیە‌كانی شێرپە‌نجە‌، بە‌تایبە‌تی شێرپە‌نجە‌ی مە‌مك.
بە‌پێ ڕۆیشتن یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ چالاككردنی سوڕی خوێن لە‌ لە‌شتدا، ڕاگرتنی یە‌كسانی كێشی لە‌شت، خە‌وێكی قوڵیش پێدە‌بە‌خشێت.


سەرچاوەکان



1820 بینین