وەرزش زیبکە لەناودەبا

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-15-20:34:00 - کۆدی بابەت: 710
وەرزش زیبکە لەناودەبا

ناوه‌ڕۆك

وە‌رزش زیپكە‌ لە‌ناو دە‌بات

مە‌شقە‌ وە‌رزشیە‌كان ڕۆڵیان ھە‌یە‌ لە‌ كە‌مكردنە‌وە‌ی ئاستی ماندوێتی لە‌ لە‌شی مرۆڤدا و سوڕی خوێن زیاد دە‌كات لە‌ پێستدا و بە‌وە‌ش پاڵنانی ئۆكسجین بۆ خانە‌كانی لە‌ش زیاد دە‌كات بە‌ شێوە‌یە‌كی باش و ئە‌وە‌ش كاریگە‌ری پۆزە‌تیڤی لە‌سە‌ر تە‌‌ندروستی مرۆڤ دە‌بێت بە‌تایبە‌ت پێستی مرۆڤ و ئە‌گە‌ری زیپكە‌ كە‌م دە‌كاتە‌وە‌.
عالیە‌ عیسا، پسپۆری نە‌خۆشیە‌كانی پێست، ڕوونیدە‌كاتە‌وە‌ كە‌ زیپكە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی نە‌مانی متمانە‌ی كە‌س بە‌ خۆی و تە‌ندروستی باشیش دە‌بێتە‌ ھۆی تە‌ندروستییە‌كی باش و ھە‌ستكردن بە‌ مورتاحی.
ئە‌و دە‌ڵێت ئە‌و ھە‌ستە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی زیاتر دە‌ردانی ھۆرمۆنی بە‌ختە‌وە‌ری لە‌ لە‌شدا و زیاتر ڕوونیكردە‌وە‌ مە‌‌شقە‌ وە‌رزشیە‌كان یارمە‌تیدە‌رن بۆ ڕێكخستنی ھۆرمۆنە‌كانی گە‌شە‌كردن كە‌ خوێن دە‌بە‌نە‌ پێستە‌وە‌. 
باشترین مە‌شقی ئە‌و بوارە‌ بریتییە‌ لە‌ لێخوڕینی پاسكیل و سوڵ لێدان و مە‌لە‌وانی و ڕۆیشتن.


سەرچاوەکان



1780 بینین