وەرزش بەهێزترین چەکە دژی پیری

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-15-21:59:00 - کۆدی بابەت: 714
وەرزش بەهێزترین چەکە دژی پیری

ناوه‌ڕۆك

وە‌رزش بە‌ھێزترین چە‌كە‌ لە‌دژی پیری

توێژینە‌وە‌یە‌كی كە‌نە‌دایی نوێ لە‌ زانكۆی ماكماستە‌رە‌وە‌ دە‌یسە‌لمێنێت وە‌رزش و چالاكی جە‌ستە‌ی گە‌نجێتی دە‌پارێزێت و پیری دوور دە‌خاتە‌وە‌. توێژە‌رانی كە‌نە‌دی دە‌ڵێن تە‌نانە‌ت لە‌و مێشكانە‌ش كە‌ جینە‌كانیان وە‌ھای لێكراوە‌ زوو پیر ببن، وە‌رزش گە‌‌نجێتییانی پاراستووە‌ ئە‌وە‌ش بە‌ پشكنینی وردی تاقیگە‌ی سە‌لمێنراوە‌.
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌سە‌ر گروپێك مشكی تاقیگە‌ ئە‌نجامدراوە‌، كە‌ ‌لە‌ڕووی جینیە‌وە‌ وە‌ھایان لێكرابوو زوو پیر ببن. مشكە‌كان كرابوون بە‌ دوو بە‌شە‌وە‌: بە‌شێكیان خرانە‌ بە‌رنامە‌یە‌كی وە‌‌رزشیە‌وە‌ سێ ڕۆژ بۆ ماوە‌ی ٤٥ خولە‌ك بۆ ھە‌ر ڕۆژێك وە‌‌رزشیان پێ ئە‌نجام دراوە‌ و گرووپە‌كە‌ی دی ژیانێكی ئاسای و تە‌مبە‌ڵانە‌یان بە‌سە‌ر برد. دوای پێنج مانگ دە‌ست بە‌ توێژینە‌وە‌ كرا لە‌سە‌ر ھە‌ردوو گرووپە‌كە‌.
ئە‌و مشكانە‌ی بۆ ماوە‌ی چە‌ند مانگێك ھە‌فتانە‌ سێ جار لە‌سە‌ر ئامێری وە‌رزشی تریدمێڵ وە‌رزشيان پێكراوە‌، توانیویانە‌ گە‌نجێتی زۆربە‌ی ئە‌ندامە‌كانی جە‌ستە‌یان بپارێزن و ژیانێكی گە‌نجانە‌تر بە‌سە‌ر بە‌رن، بە‌ بە‌راورد بە‌وانە‌ی ‌وە‌رزشیان ئە‌نجامنە‌داوە‌.
بە‌ پێی ئە‌نجامی ئە‌و توێژینە‌وە‌ نوێیە‌، وە‌رزشكردن تە‌نھا ڕێگا لە‌ مردنی پێش وە‌خت ناگرێت ، بە‌ڵكو پرۆسە‌ی پیربوونیش دوا دە‌خات. لێكۆڵینە‌وە‌ لە‌سە‌ر كاریگە‌ریە‌كانی وە‌رزشكردن لە‌سە‌ر مشكە‌كان دە‌ری خست، وە‌رزش دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌رگری بە‌ ڕادە‌ی ١٠٠٪‏ لە‌ دژی سپی بوونی قژ، رووتانە‌وە‌ی قژ، پووكانە‌وە‌ی ماسولكە‌، پووكانە‌وە‌ی مێشك و چە‌ندین كە‌ریگە‌ری دی.
مارك تارنۆپۆلسكی، پرۆفیسۆری نە‌خۆشیە‌كانی ھە‌ناو و منداڵان، كە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ سە‌رپە‌شتیارانی توێژینە‌وە‌كە‌ دە‌ڵێت «ئە‌وە‌ی بە‌ ڕاستی ئێمە‌ی تووشی شۆك كرد ئە‌وە‌ بوو ڕژێنە‌ سێكسیە‌كان، سپڵ، جگە‌ر و ھە‌موو ئە‌و شانانە‌ی دی كە‌ تە‌ماشامان كردن، بە‌ھۆی وە‌رزشە‌وە‌ سودمە‌ند بوون، تە‌نانە‌ت پوكانە‌وە‌ی مێشكیشی كە‌مكردبووە‌وە‌، واتا وە‌رزش كاریگە‌رییە‌كی سیستیماتیكی لە‌سە‌ر كۆی بە‌شە‌كانی جە‌ستە‌ ھە‌یە‌».
تارنۆپۆلسكی دە‌ڵێت ئە‌نجامدانی وە‌رزش لە‌ مرۆڤیشدا ھە‌مان كاریگە‌ری ئە‌رێنی لێدە‌كە‌وێتە‌وە‌ و مژدە‌شی بە‌ ھە‌مووان دا كە‌ ھیچ كاتێك درە‌نگ نییە‌ بۆ دە‌ستكردن بە‌ وە‌رزش، چونكە‌ لە‌ ھە‌موو تە‌مە‌نە‌كاندا وە‌رزشكردن كاریگە‌ری ئە‌رێنی لە‌سە‌ر ئە‌ندامە‌ جیاوازە‌كانی جە‌ستە‌ بە‌جێ دە‌ھێڵێت.


سەرچاوەکان



1569 بینین