١٢ خولەک وەرزش کردن لە نەخۆشی دەتپارێزێت

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-15-22:19:00 - کۆدی بابەت: 716
١٢ خولەک وەرزش کردن لە نەخۆشی دەتپارێزێت

ناوه‌ڕۆك

١٢ خولە‌ك وە‌رزشكردن لە‌ نە‌خۆشی دە‌تپارێزێت 

بە‌پێی ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ ئە‌نجامدانی ڕاھێنانی وە‌رزشی قورس، چە‌ند خولە‌كێك لە‌ ھە‌فتە‌یە‌كدا  لە‌ ئە‌گە‌رە‌كانی زیاد بوونی كێشی لە‌ش، ھە‌روە‌ھا لە‌ش لە‌ ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ چە‌ند نە‌خۆشییە‌ك دە‌پارێزێت. توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌ زانكۆی زانست و تە‌كنە‌لۆجیای نە‌رویج ئە‌نجام دراوە ‌و باسی لە‌وە‌ كردوە‌، ئە‌نجامدانی ڕاھێنانە‌ وە‌رزشییە‌ قورسە‌كان ١٢ خولە‌ك لە‌ ھە‌فتە‌یە‌كدا، لە‌ش لە‌ قە‌ڵە‌وی و چە‌ند نە‌خۆشی دە‌پارێزێت. توێژە‌رە‌كان داوایان لە‌ ھاوڵاتیان كردووە‌ سێ ڕۆژ لە‌ ھە‌فتە‌یە‌كدا بۆ ماوە‌ی چوار خولە‌ك ڕاھێنانێكی قورس ئە‌نجامبدە‌ن، بە‌مە‌ش لە‌شیان بڕێكی زیاتر ئۆكسجین ھە‌ڵدە‌مژێت و تە‌ندروستیە‌كی باشیان دە‌بێت.
گرنگترین ڕاھێنانە‌ وە‌رزشییە‌ قورسە‌كان بریتین لە‌ ڕاكردنی خێرا و بە‌رزكردنە‌وە‌ی قورسایی.
پێشتریش چە‌ند توێژینە‌وە‌یە‌ك ئاماژە‌یان بە‌وە‌ كردبوو كە‌ ئە‌‌نجامدانی ڕاھێنانە‌ وە‌رزشییە‌كان ئە‌گە‌ری مردنی لە‌ناكاو كە‌مدە‌كە‌نە‌وە‌ و تە‌مە‌نی مرۆڤ درێژ دە‌كە‌ن.


سەرچاوەکان



1502 بینین