ئەم سابوونانە زیانیان هەیە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-16-21:10:00 - کۆدی بابەت: 735
ئەم سابوونانە زیانیان هەیە

ناوه‌ڕۆك

ئە‌م سابوونانە‌ زیانیان ھە‌یە‌ 

بە‌كارھێنانی ئە‌و جۆرە‌ سابوونانە‌ی توانای كوشتنی بە‌كتریایان ھە‌یە‌ لە‌لایان پسپۆرانی تە‌ندروستیە‌وە‌ وە‌ك كارێكی باش و تە‌ندروست وە‌سفدە‌كرێت، بە‌ڵام توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ دە‌ریخستوە‌ كە‌ ئە‌م سابوونانە‌ زیانێكی بە‌رچاویان ھە‌یە‌. 
بە‌ پێی ڕیسێرچێك كە لە‌‌ جۆرناڵی (Environmental Science and Technology) بڵاو كرایە‌وە‌، بە‌كارھێنانی سابوونی دژە‌ بە‌كتریا بە‌ بە‌ردە‌وامی دە‌بێتە‌ ھۆی زیادبوونی بە‌كتریاكانی سە‌ر دە‌ست
كاتێك ئە‌م جۆرە‌ سابوونانە‌ بۆ ماوە‌یە‌كی كە‌م بە‌كاردێن، ڕێژە‌یە‌كی بە‌رزی بە‌كتریاكان دە‌كوژێت، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر بە‌ شێوە‌یە‌كی درێژخایە‌ن بە‌كاربێن، جۆرە‌ بە‌كتریایە‌ك پە‌رە‌دە‌سە‌نن كە‌ تونای بە‌رگە‌گرتنی ئە‌و سابوونە‌یان ھە‌یە‌.
ئە‌و بە‌كتریایانە‌ی لە‌ ئە‌نجامی بە‌‌كارھێنانی بە‌‌ردە‌وامی سابوونی دژە‌ بە‌كتریا پە‌یدا دە‌بن، بە‌ھێزتر و سە‌خت ترن لە‌ بە‌كتریای ئاسایی و پێدە‌چێت مە‌ترسیان بۆ سە‌ر تە‌‌ندروستیش زیاتر بێت.


سەرچاوەکان



1912 بینین