بە سرکەی سێو خۆت لە زیبکە ڕزگار بکە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-16-21:18:00 - کۆدی بابەت: 736
بە سرکەی سێو خۆت لە زیبکە ڕزگار بکە

ناوه‌ڕۆك

تە‌نھا بە‌ سركە‌ی سێو خۆت لە‌ زیپكە‌ ڕزگار بكە‌

سركە‌ی سێو پێكھاتە‌یە‌كی سروشتی بە‌ھێزی ھە‌یە‌ و بە‌سوودە‌ بۆ كوشتنی ئە‌و بە‌كتریایانە‌ی دە‌بنە‌ ھۆی دروستبوونی زیپكە‌ لە‌سە‌ر پێست.
سركە‌ی سێوی سروشتی بە‌ دوو شێوە‌ زیپكە‌ كە‌م دە‌كاتە‌وە‌، یە‌كە‌م دە‌بێت ھۆی كوشتنی زۆرێ لە‌ بە‌كتریای زیانبە‌خشە‌كانی سە‌ر پێست، دووە‌م دە‌بێتە‌ ھۆی كە‌مبوونە‌وە‌ی چە‌وری سە‌ر پێست كە‌ ھۆكارە‌ بۆ دروست بوونی زیپكە‌.
بۆ بە‌كارھێنانی، سە‌رە‌تا دە‌موچاوت تە‌نھا بە‌ ئاو بشۆ و بە‌ خاولیە‌كی نە‌رم وشكی بكە‌رە‌وە‌، پاشان پارچە‌یە‌ك لۆكە‌ تێكە‌ڵە‌یە‌كی ١بە‌ش سركە‌ و ٣ بە‌ش ئاو بدە‌ لە‌ دە‌‌موچاوت بۆ ١٠ خولە‌ك پێوە‌ی بھێڵە‌رە‌وە‌، لە‌ كۆتایدا تە‌نھا بە‌ ئاو دە‌موچاوت بشۆ و وشكی بكە‌رە‌وە‌.
وا باشە‌ ئە‌م چارە‌سە‌رە‌ ڕۆژی جارێك بۆ ماوە‌ی ھە‌فتە‌یە‌ك بە‌كاربێت.


سەرچاوەکان



1971 بینین