زیانەکانی بەکارهێنانی دەرمان بەبێ ڕێنمایی پزیشک

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-16-22:17:00 - کۆدی بابەت: 741
زیانەکانی بەکارهێنانی دەرمان بەبێ ڕێنمایی پزیشک

ناوه‌ڕۆك

زیانە‌كانی دە‌رمان و بە‌كارھێنانی بە‌ بێ ڕێنمای دكتۆر

یە‌كێك لە‌و ھە‌ڵە‌ كوشندانە‌ی كە‌ زۆرێك لە‌ مرۆڤە‌كان بێ لە‌بە‌رچاوگرتنی باری تە‌ندروستی خۆیان دە‌گوزە‌رێ ئە‌وە‌یە‌ كە‌ بە‌بێ ڕێنمایی دكتۆر دە‌رمان بە‌كار دێنین و، بە‌ دە‌ستی خۆیان ژیانی خۆیاندە‌خە‌نە‌ مە‌ترسیە‌وە‌، لە‌ كاتێكدا ھە‌موو دكتۆر و نێوە‌ندە‌ پزیشكیە‌كان ھۆشداری دە‌دە‌ن كە‌ خۆیان لە‌و دیاردە‌یە‌ بە‌دوور بگرن، چونكە‌ زیانی زۆری بە‌دواوە‌یە‌ ھە‌ر بۆیە‌ پسپۆران و شارە‌زایانی بواری تە‌ندروستی ھێمایان بە‌ چە‌ند ھۆكارێك كردووە‌، كە‌ پاڵ بە‌ مرۆڤە‌وە‌ دە‌نێن ئە‌و كارە‌ بەكە‌ن لە‌وانە‌:

ــ شە‌رمكردن  كە‌سی وا ھە‌یە‌ ھە‌ندێك نە‌خۆشی وە‌ك لاوازی سێكسی و نە‌خۆشی دە‌روونیان ھە‌یە‌ و پێیان شە‌رمە‌ سە‌ردانی دكتۆری پسپۆر بكە‌ن، بۆیە‌ لە‌ خۆیانە‌وە‌ دە‌رمانی جۆراو جۆر بە‌كاردە‌ھێنن.

ــ نە‌زانی   بە‌شێكی دیكە‌ی نە‌خۆش ھە‌ن بە‌ نە‌زانی دە‌رمان بە‌كاردە‌ھێنن و زیاتر دە‌كە‌ونە‌ ژێر كاریگە‌ری ڕیكلامە‌ باق و بریقە‌كانی ھۆیە‌كانی ڕاگە‌یانە‌وە‌، بێگومان لە‌ ھە‌موو دنیا ڕیكلام بۆ كاڵایە‌ك دە‌كرێ كە‌ ئڕە‌واجێكی ئە‌وتۆی لە‌ بازاڕە‌كاندا نییە‌.

ــ جیاوازی نرخ   زۆرجار جیاوازی نرخ وا لە‌ نە‌خۆش دە‌كە‌ن كە‌ پە‌نا ببە‌نە‌ بە‌ر دە‌رمانی ھە‌رزان و زۆر گوێ بە‌ دە‌رمانی كوالێتی باش و ماركە‌ نە‌دە‌ن.

ــ بێباكی و ئیھمالی   ھە‌ندێ نە‌خۆشی دیكە‌ ھە‌ن لە‌ ڕووی بە‌كارھێنانی دە‌رمان زۆر بێ باك و ئیھمالن. 
دیارە‌ ھۆكاری دیكە‌ش ھە‌ن كە‌ وا لە‌ نە‌خۆش دە‌كە‌ن كە‌ لە‌سە‌ر ئە‌و دیاردە‌ چە‌وتە‌ بڕۆن و ھێندە‌ گوێی پێ نە‌دە‌ن تا لە‌ پڕێكا تووشی چە‌ندین دە‌رد و نە‌خۆشی ترسناك و مە‌ترسیدار دە‌بنە‌وە‌ و ناتوانن بە‌خێرایی كۆنترۆڵی بكە‌ن تا لە‌ ئە‌نجامدا گیانیان دە‌كە‌وێتە‌ مە‌ترسیە‌وە‌، بۆیە‌ وا چاكە‌ مرۆڤی نە‌خۆش بە‌بێ ڕێنمایی دكتۆر دە‌ست بۆ ھیچ دە‌رمانێك نە‌بە‌ن.


سەرچاوەکان



2716 بینین