پێنج هۆکاری سەیر تووشی سەرئێشەت دەکەن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-17-19:25:00 - کۆدی بابەت: 745
پێنج هۆکاری سەیر تووشی سەرئێشەت دەکەن

ناوه‌ڕۆك

پێنج ھۆكاری سەیر و سە‌مە‌رە‌ توشی سە‌رئێشە‌ت دە‌كات

ھە‌بوونی سە‌رئێشە‌ بە‌ شێوە‌یە‌كی بە‌ردە‌وامی ڕۆژانە‌ دە‌كرێت ژیانت بە‌ تە‌واوی لێ تێكبدات، زۆربە‌ی كات سە‌رئێشە‌ نیشانە‌ بۆ كێشە‌كانی شاراوە‌ی تە‌ندروستی لە‌جە‌ستە‌دا، یاخود ھە‌ندێك جار دە‌رئە‌نجامە‌كە‌ بۆ ھە‌بوونی خوویە‌كی ناتە‌ندروست لە‌ ژیانی ڕۆژانە‌تدا وە‌ك كە‌مخە‌وی.
ئە‌مانە‌ی خوارە‌وە‌ پێنج ھۆكاری سە‌یر و چاوە‌ڕوان نە‌كراون بۆ دروست بوونی سە‌‌رئێشە‌، وە‌ك لە‌ ماڵپە‌ڕی (Thehealhsite) دا ئاماژە‌ی پێكراوە‌، بە‌ چارە‌سە‌ركردنی ئە‌م ھۆكارانە‌ی خوارە‌وە‌ ئە‌گە‌ری زۆرە‌ سە‌رئێشە‌ی ڕۆژانە‌ی بە‌ردە‌وام نە‌ھێڵێت. 

قە‌بزی

  چە‌ند توێژینە‌وە‌یە‌ك دە‌ریانخستوە‌ كە‌ پە‌یوە‌ندییە‌ك لە‌ نێوان قە‌بزی و خاوی پرۆسە‌ی ھە‌رس ھە‌یە‌، لە‌گەڵ سەر‌ئێشە‌ و شە‌قیقە‌، لە‌ توێژینە‌وە‌كە‌دا دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ چارە‌سە‌ركردنی قە‌بزی و خاوی پرۆسە‌ی ھە‌رسكردن لە‌و كە‌سانە‌دا دە‌بێتە‌ ھۆی نە‌ھێشتنی سە‌رئێشە‌، بۆیە‌ گە‌ر ھە‌ست دە‌كە‌یت كێشە‌یە‌كت لە‌ سیستە‌می ھە‌رسكردنی خۆراكدا ھە‌یە‌، وا باشە‌ سە‌ردانی پزیشك بكە‌یت بۆ چارە‌سە‌ركردنی ئە‌و كێشە‌یە‌ لە‌پێناو بنە‌بڕكردنی سە‌رئێشە‌.

 زیادبە‌كارھێنانی دە‌رمان 

 زیادە‌ڕۆی كردن لە‌ بە‌كارھێنانی دە‌رمان یە‌كێكە‌ لە‌ سە‌رە‌كیترین ھۆكارە‌كانی سەر‌ئێشە‌ لە‌ جیھاندا، پزیشكە‌كان بۆیان دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ زیاد بە‌كارھێنانی ئە‌و دە‌رمانانە‌ی كە‌ دە‌بنە‌ ھۆی نە‌ھێشتنی ئازار و سە‌رئێشە‌، خۆی لە‌ خۆیاندا ھە‌ندێك جار دە‌بنە‌ ھۆكارێك بۆ دروستكردنی سە‌رئێشە‌، بۆیە‌ گە‌ر دە‌رمانێك دیاریكراو بە‌كاردە‌ھێنیت بۆ نە‌ھێشتنی سە‌رئێشە‌ و ئازار بە‌ڵام ھێشتا بە‌دە‌ست سە‌رئێشە‌وە‌ دە‌ناڵێنێت، ئە‌وا پێویستە‌ سە‌ردانی پزیشك بكە‌یت.

 گۆڕانكاری كە‌ش و ھە‌وا 

 زانایان بۆیان دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ گۆڕانكارییە‌ لە‌پڕە‌كانی كە‌شوھە‌وا وە‌ك سە‌رمایە‌كی لە‌پڕ یاخود گە‌رمایە‌كی بە‌تین دە‌بنە‌ ھۆی سە‌رئێشە‌ و شە‌قیقە‌ لە‌ (٢٠٪‏-٣٠٪‏)ی دانیشتوانی جیھان، بۆیە‌ باشترین چارە‌سە‌ر ئە‌وە‌یە‌ ووریای گۆنكارییە‌ لە‌ پڕە‌كانی كە‌شوھە‌وا بیت و خۆتیان لێبپارێزێت.

 وشكبوونە‌وە‌ 

 گە‌ر تۆ سە‌رئێشە‌ت ھە‌یە‌ و لە‌ ھە‌منكاتدا  ھە‌ست بە‌ دڵتێكە‌ڵھاتن و ئازاری جە‌ستە‌ و ماسولكە‌كانت دە‌كە‌یت، ئە‌وا ئە‌گە‌ری زۆر كە‌ سە‌رئێشە‌كە‌ت بە‌ھۆی وشكبوونە‌وە‌ و كە‌می ئاوە‌وە‌ بێت لە‌ جە‌ستە‌دا، بۆیە‌ واباشە‌ ڕۆژانە‌ بڕی ئاوی پێویست بخۆیتە‌وە‌ بۆی خۆت لە‌ وشكبوونە‌وە‌ و كە‌می ئاو بپارێزێت.

 كافاینی زۆر 

پزیشكە‌كان ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌كە‌ن كە‌ زۆر بە‌كارھێنان و ئاڵودە‌بوونی قاوە‌ ھۆكارە‌ بۆ توشبوون بە‌ سە‌رئێشە‌ی بە‌ردە‌وامی ڕۆژانە‌، لە‌ڕاستیدا ١٠٠ میلیگرام لە‌ كافاینی ناو قاوە‌ لە‌ ڕۆژێكدا بە‌سە‌ بۆ ئە‌وە‌ی تووشی سەر‌ئێشە‌ت بكات، بۆیە‌ گە‌ر تۆ قاوە‌ و ئە‌و خواردنە‌وانە‌ی كە‌ كافاینییان تێدایە‌ زۆر دە‌خۆیتە‌وە‌، ئە‌وا پێویستە‌ كە‌میان بكە‌یتە‌وە‌ لە‌پێناو نە‌ھێشتنی سە‌رئێشە‌ بە‌ردە‌وامە‌كە‌ت.

تێبینی
سە‌رئێشە‌ دە‌كرێت نیشانە‌ بێت بۆ نە‌خۆشیە‌كی تە‌‌ندروستی، بۆیە‌ گە‌ر بە‌ردە‌وام تووشی سە‌رئێشە‌ بوویت و ھیچ كام لە‌و ھۆكارانە‌ی سە‌رە‌وە‌ نە‌بوونە‌ ھۆی چارە‌سە‌ركردنی سەر‌ئێشە‌كە‌ت، ئە‌وا پێویستە‌ سە‌ردانی پزیشك بكە‌یت و ئە‌نجامدانی پشكنینی پێویست.


سەرچاوەکان



1873 بینین