تیشکی خۆر

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-19-22:39:00 - کۆدی بابەت: 772
تیشکی خۆر

ناوه‌ڕۆك

تیشکی خۆر

  بریتییە لە سەرچاوەی سەرەکی ئەو وزەیەی کە لەسەر زەویدا بەکاردەهێنرێت، ئەو تیشکانەی کە لەخۆرەوە دەردەچن چڕیان زۆرە و شەپۆلەکانیان کورتە، ئەمەش بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی خۆرەوەیە، پلەی گەرمی ڕووی دەرەوەی خۆر دەگاتە نزیکەی (٦٠٠٠ س)، تیشکی خۆر بەسەرجەم ئاڕاستەکاندا بڵاودەبێتەوە، کە لەسەرشێوەی شەپۆلی کارۆموگناتیسییە و بەخێرایی ڕوناکی (٣٠٠ هەزار کم/چرکە ) بە بەشێکی کەم لە تیشکی خۆر دەگاتە سەر ڕووی زەەوی و تیشکی خۆر ماوەی (٨ خولەک) ی دەوێ بۆ گەشتن بەڕووی زەوی، لەسەر بنەمای درێژی شەپۆلەکان، تیشکی خۆر دابەش کراوە بۆ سەر (٣) جۆر.

تیشکی سەرو وەنەوشەیی

  بریتیە لەو تیشکانەی کە درێژی شەپۆلەکانی کەمترە لە (٠،٤) مایکرۆ مەتر، وەک تیشکی سینی و تیشکی گاما، وە نزیکەی (٩٪) لە کۆی گشتی تیشکی خۆر پێکدێنێ.
گازی ئۆزۆن لە چینی ستراتۆسفێردا بڕێکی زۆر لە تیشکی سەرو وەنەوشەیی زیان بەخش بە بونەوەرە زیندووەکان دەمژێت، بۆیە بڕێکی کەم لەم تیشکە دەگاتە سەر زەوی، ئەمەش سودەی هەیە ئەگەر بێت و ماوەیەکی کورت بەر جەستەی مرۆڤ بکەوێت.

 تیشکی بینراو

  بریتیە لەو تیشکانەی کە درێژی شەپۆلەکانی دەکەوێتە نێوان (٠،٤ - ٠،٧ مایکرۆمەتر) وە نزیکەی (٤٪) ی کۆن گشتی تیشکی خۆر پێکدێنێ، ڕەنگە سەرەکیەکان لەم تیشکانەوە سەرچاوە دەگرن و بەدیاردەکەون، ڕەنگەکان بەپێی درێژی شەپۆلەکان جیاوازن (خشتەی ژمارە ٦) وە ڕیزبەندی رەنگەکان بەپێی درێکی شەپۆلەکانە کە لەشەپۆلی کورتەوە بۆ درێژ ڕیزبەندی وەردەگرن، بەم شێوەیە وەنەوشەیی و شین و سەوز و زەرد و پرتەقاڵی و سور، وە تیشکی بینراو گرنگی گەورەی هەیە بۆ بونەوەرە زیندوەکان و ئاژەڵ و ڕووەک.

 تیشکی ژێر سور

ئەم تیشکانە نزیکەی نیوەی بڕی تیشکی خۆر پێکدێنن و درێژی شەپۆلەکانی نێوان (٠،٧-٤) مایکرۆ مەتردایە، کە بریتین لە تیشکی گەرمی و تەنەکان کاتێک ئەم تیشکە هەڵدەمژن پلەی گەرمیان بەرز دەبێتەوە.


سەرچاوەکان



10417 بینین