شەرەفخانی بەدلیسی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-19-23:42:00 - کۆدی بابەت: 776
شەرەفخانی بەدلیسی

ناوه‌ڕۆك

میر شەرەفخانی کوڕی میر شەمسەددین بدلیسی ڕۆژکی

  شەرەفخان لە ڕۆژی بیستەمی زیلعیقدەی ساڵی ٩٤٩ کۆچی داو ١٥٤١ زایین لە شارۆچکەی کرهرود لە نزیک شاری قوم لە ماڵی قازییەکی قومی (کە دەچنەوە سەر قازی شریحی کوفی) لەدایک بووە دایکی کچی میرخان بووە.
  لە ٩ ساڵیدا دەگەڵ شازادان لە کۆشی شاهی تۆماسبی سەفەوی بۆ ماوەی سێ ساڵان خوێندوویەتی، لە ١٢ ساڵیدا لەسەر داواکاری هۆزەکەیان کراوە بە میر چونکە باوکی گۆشەگیریی هەڵبژاردووە . . . . ناردراوەتە سەرسالیان و مەحموود ئاباد لەلای شیروانانەوە . . . پاش ماوەیەک چۆتە لای خاڵی کە مەحەمەد باگی حاکمی هەمەدان بووە وە لە هەمەدان ژیاوە و کچی خاڵی مارە کردووە. سێ ساڵیش لە هەمەدان ماوە.
   لە هەرای سوڵتان بایەزیدا کە پەنای بە شای ئێران هێنا باوکی کرایەوە میرو گروهرودیان دایە . . . دوای چەند ساڵێک دیسان باوک بۆ کوڕ دەستی لە میرایەتی بەردا. شەرەفخان بۆ ماوەی دووساڵ هەمیشە وەک یاوەرو ڕاوێژکارێک لەگەڵ شادا بوو لێی جیا نەدەبوو . . . بە لەشکر ناردیانە سەر ئەحمەدی خانی (بیە) وە بەسەر وڵاتەکەی ڕانەدەگەیشت. سوڵتان هاشمی حاکمی گەیلان بە ١٨ هەزار سوارەوە هێرشی بردە سەر شەرەفخان کە لە چوارسەد و پەنجا سوار پتری نەبوو. لەشکری گەیلانی شکاندو سێ منارەی لەسەریان بەرز کردەوە و گەیلانی گرت و لە پاشان لەسەر خواستی خۆی هاتەوە قەزوین . . .  دیسان لەسەر خواستی خۆی ناردوویانەتە وڵاتی شیروان و ناوچەکانی، تەرکات و ئاش داق و قەباڵە و باکۆ و کەناراوی دراوەتێ کە خۆی و هۆزەکەی پێی بژین. لە پاش هەشت مانگ لەوێ بووە شاهـ تۆماسب مردووە و ئیسماعیل میرزا ناردوویە بردوویەتییە قەزوین و کردویەتی بە میری کوردستان و لوڕستان و گۆران و هەر کوردێک کاری بە شای ئێران بووە لە ڕێی میر شەرەفەوە دەبوایە پیی بگا.
   دوایی شایان لێی ڕنجاندووە و ناردوویەتییە سەر نەخچەوان . . . ساڵێک و چوار مانگ حاکمی نەخچەوان بوو سولتن مرادی سێیەم بەهۆی خوسرەو پاشای میری میرانی وان عەفونامەی بۆ ناردووە و هاتۆتەوە بدلیس جێگەی باوباپیرانی. ناوچەی موش و چەند جێگەیەکی تری بۆ خراوەتە سەر بدلیس و ساڵانە ٤١٠ هەزار ئاقچەی داهات بوو.
  خۆی دەڵی: ئەمڕۆکە دوامین ڕحژی مانگی قوربانی ساڵی ١٠٠٥ کۆچی و ١٥٩٦ زاینییە لە سایەی سەری سوڵتان محەمەد خانەوە فەرمانڕەوای بدلیسم و کارۆباری خۆمم داوەتە دەس شەمسەدینی کوڕم میر شەرەفخان لە ساڵی ١٠٠٥ کۆچی ١٥٩٦ زاینیدا تەواو بوو لە دانانی پەرتووکی شەرەفنامە ئەوەی کە باسی میرەکانی کورد دەکات.


سەرچاوەکان



4692 بینین