مەلا محمدی کۆیە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-20-00:02:00 - کۆدی بابەت: 777
مەلا محمدی کۆیە

ناوه‌ڕۆك

مەلا محەمەدی کۆیە
١٨٧٦-١٩٤٣

  مەلا مەحەمەدی کۆیە کە بەمەلای گەورە بەناوبانگە، کوڕی حاجی مەلا عەوڵای جەلی زادەو لە ١٨٧٦ ی زایینی لە شاری کۆیە هاتۆتە دنیاوە. بنەماڵەی جەلی زادە هەر لە سەردەمێکی کۆنەوە بە عالم و زانایی هوتونەتە خوارەوە، لە هەموو ڕۆژێکدا دەستەی جڵەوی عیلمیان لەو وڵاتەدا بە دەستەوە بوو، مەلا مەحەمەد خۆی فیکرێکی روون و ڕۆشنبیرییەکی تەواوی هەبووە. دەتوانرێت لە ناو مەلایانی وڵاتی کوردەواریدا بەوە دابنرێت کە پێشڕەوی ڕۆشنبیری بووە، چ لەلایەن کاروباری نەتەوایەتی و کۆمەڵایەتیەوە. لە لاپەڕە پان و درێکەلەی ژیانیدا گەلێک ڕووپەڕەی لە ژیانی خۆیدا هەڵگێڕاەوتەوە،هەر لە وانە وتنەوە لە ژووری فەقێیان تا قازیەتی و حیشی میری، تا ئەندامەتی ئەنجومەنی دامەزراندنی عیراق. کە کەوتە ساڵی ١٩٢٨، ئیتر بە تەواوی لە هەموو فرمانێکی میریی کەناری گرت و ژیانی خۆی بە تەواوی تەرخان کرد بۆ وانە وتنەوە و پەڕتووک دانا و ڕووناک کردنەوەی بیروباوەڕی خەڵک، تا ماهەر ئەمەش ئیشی بوو. لە ١٢ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٤٣ ئەو شوێنی هاتنە دنیایەی بوو بە مەڵبەندی هەتاهەتایی و کۆچی دوایی کرد. بێجگە لەو ڕێبازانە کە مەلامەحەمەدی کۆیە گرتبوونی ئەو ڕێبازەی کە ئاووڕدانەوە لە کچ و ڕێگەدان بە سەربەستی ئافرەت لە کۆمەلدابوو ئەمەیان بەرانبەر بەو لە هەموویان گرنگتر و بەسودتر بوو. مەلا مەحەمەد لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە ئافرەت نیوەی کۆمەڵەو بەبێ دەستیاوی ئەو کۆمەڵە وەیا ئەو نەتەوەیە پێش ناکەوێت. ئافرەت دەبێت ڕێگای خوێندن بگرێت بۆ ئەوەی لەو ڕێگایەوە بە تەواوی بێتە ناو کۆمەڵەوە و شان بە شانی پیاو بۆ پێشکەوتنی ئەو کۆمەڵە بچن بەڕێوە. پێشەکی ئەمەی لە خۆیدا بەدیهێنا. لە ساڵی ١٩٢٦ دا نەوەک هەر کچی خۆی خستە مەکتەبەوە، بەڵکو وتی دەبێت لە مەکتەبدا لەگەڵ کوڕدا لەسەریەک کورسی دابنیشن بۆ ئەوە پێکەوە وانەی پاشەڕۆی نەتەوەی خۆیان و مێژووی نەتەوەکانی تریش بخوێنن.
  ئەم هەنگاوەی کە ئەم هاویستی گەورەترین هەنگاوێک بوو بۆ ئەو ڕۆژە، چونکە ئافرەت لەو ناوچەدا و لەو ڕۆژەدا زۆرتر لە ماەکانی زەوت کرابوو. ئەو هێنای ئەو بیرو باوەڕە کە لە دڵیدابوو بەرانبەر بە سەربەستی ئافرەت بە کردەوە پیشانی هەموو کەسێکیدا، ئینجا بە زمانێکی پاراویش هاتە مەیدان و بوو بە لایەنگری سەربەستیی ئافرەت و پڕن بە دەنم بانگی کرد و تی:


سەرچاوەکان



1615 بینین