جگەرە دان کلۆر دەکات

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-20-20:30:00 - کۆدی بابەت: 782
جگەرە دان کلۆر دەکات

ناوه‌ڕۆك

جگە‌رە‌ كێشان دە‌بێتە‌ ھۆی كلۆربوونی ددان 

پزیشكە‌كانی زانكۆی نیویۆرك دە‌ڵێن  جگە‌رە‌ كێشان زیندە‌وە‌رە‌ بێ زیانە‌كانی دە‌م دە‌گۆڕێت بۆ ئە‌و بە‌كتریایانە‌ی دە‌بنە‌ ھۆی كلۆربوونی ددان.
سە‌نتە‌ری كۆنترۆڵكردن و پێشگیریكردن لە‌ نە‌خۆشیە‌كانی ئە‌مریكا «CDC» دە‌ڵێ ١٧٪‏ی ئە‌مریكیە‌كان لە‌ تە‌مە‌نی ١٨ ساڵان و سە‌رووتر جگە‌رە‌كێشن، كە‌ دە‌كاتە‌ ٤٠ ملیۆن كە‌س و ئاشكرای دە‌كات جگە‌رە‌ ھۆكاری سە‌رە‌كی نە‌خۆشیە‌كانە‌ كە‌ تە‌نیا بە‌ وازھێنان لە‌ جگە‌رە‌ دە‌توانرێت پشگیریان لێبكرێت.
پزیشكە‌ ئە‌مریكیە‌كان ڕایدە‌گە‌یە‌نن نزیكە‌ی ٦٠٠ جۆری بە‌كتریا لە‌ نێو دە‌مدا بوونیان ھە‌یە‌ و بۆیان دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌سانی جگە‌رە‌ كێش بە‌كتریا ئاساییە‌كانی نێودە‌میان دە‌گۆڕێن بۆ بە‌كتریای زیانبە‌خش، جگە‌ لە‌مە‌ش ١٥٠ جۆر بركتریای نوێ لە‌نێو دە‌می جگە‌رە‌كێشان دروستدە‌بن كە‌ لە‌ دە‌می كە‌سانی ئاسایدا نیە‌. 
پزیشكان داوا دە‌كە‌ن جگە‌رە‌كێشان ھە‌وڵی نە‌كێشانی جگە‌رە‌ بدە‌ن چونكە‌ بە‌كتریاكانی نێو دە‌م داوای نە‌كێشانی جگە‌رە‌ بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر دە‌گە‌ڕێنە‌وە‌ بۆ باری ئاسایی خۆیان.
بە‌پێی ئامارە‌كانی CDC ساڵانە‌ بە‌ھۆی جگە‌رە‌وە‌ ٤٨٠ ھە‌زار كە‌س لە‌ ئە‌مریكا  گیانلە‌دە‌ست دە‌دە‌ن، كە‌ دە‌كاتە‌ لە‌ ٢٠٪‏ ی سە‌رجە‌م گیانلە‌دە‌ستدانە‌كانی ئە‌مریكا.


سەرچاوەکان



1298 بینین