پەڵە سپییەکانی ددان پشتگوێ مەخەن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-20-20:38:00 - کۆدی بابەت: 783
پەڵە سپییەکانی ددان پشتگوێ مەخەن

ناوه‌ڕۆك

ئاگاداری پە‌ڵە‌ سپیە‌كانی ددانتان بن

كۆمە‌ڵە‌ی پرۆدێنتی ئە‌ڵمانی كە‌ لە‌ پزیشكانی ددان پێكھاتوە‌ دە‌ڵێن پە‌ڵە‌ی سپی سە‌ر ددانە‌كان نیشانە‌ن بۆ كلۆربوونی ددان.
دێرك كرۆپ بە‌ڕێوبە‌ری كۆمە‌ڵە‌ی پارێزگاریكردن لە‌ ددان دە‌ڵێت ترشییە‌كانی ئە‌م پە‌ڵە‌ سپیانە‌ دە‌بنە‌ ھۆی لابردنی توێكڵی یە‌كە‌می ددانە‌كان ناسراو بە‌ (مینا).
ئە‌و پزیشكانە‌ داوا لە‌ ھاوڵاتیان دە‌كە‌ن ئە‌م جۆرە‌ پە‌ڵانە‌ پشتگوێ نە‌خە‌ن و پە‌لە‌ بكە‌ن لە‌ سە‌ردانكردنیان بۆ لای پزیشكی پسپۆری ددان تاكو زوو حاڵە‌تە‌كە‌یان دە‌ستنیشان بكە‌ن و چارە‌سە‌ری پێویست بگرنە‌بە‌ر.
بە‌گشتی ئە‌م پە‌ڵە‌ سپیانە‌ تە‌نیا لە‌ ڕووكە‌شی ددانە‌كە‌ن بۆیە‌ پێویست بە‌ پڕكردنە‌وە‌ی ددان ناكات، تە‌نیا بە‌ پە‌یڕوكردنی ڕێگاكانی پاككردنە‌وە‌ی ددانە‌كان، كە‌ بریتیە‌ لە‌ ددان شوشتن بە‌ فڵچە‌ ڕۆژی دوو جار، بە‌كارھێنانی دە‌زووی خاوێن كردنە‌وە‌ی نێوانە‌كانی ددان، غە‌رغە‌رە‌ی تایبەت، بە‌كارھێنانی فلۆراید دە‌بنە‌ ھۆی چارە‌سە‌ركردنی ئە‌م پە‌ڵە‌ سپپیانە‌ و لە‌ كلۆربوون دە‌بن، بە‌پێچە‌وانە‌وە‌ پشتگوێخستنیان دە‌بێتە‌ ھۆی كلۆربوونی ددان.


سەرچاوەکان



1062 بینین