کلۆربوونی ددان دەبێتە هۆی پوکانەوە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-20-21:36:00 - کۆدی بابەت: 786
کلۆربوونی ددان دەبێتە هۆی پوکانەوە

ناوه‌ڕۆك

كلۆر بوونی ددان دە‌بێتە‌ پوكانە‌وە‌

  كلۆربوونی ددان دە‌رە‌نجامی درووستبوون و كە‌ڵە‌كە‌بوونی بە‌كتریا لە‌سە‌ر ددانە‌كان كە‌ دە‌بێتە‌ پوكانە‌وە‌ و تێكشكاندنی ددانە‌كان. كلۆربوونی ددانیش لە‌ ڕە‌نگدا جیاوازن و لە‌ڕە‌نگی زە‌ردە‌وە‌ بۆ ڕە‌نگی ڕە‌ش.
  ھە‌ر ددانێك پێكھاتوە‌ لە‌ سێ توێژاڵ كە‌ بریتین لە‌ مینا و دێنتنین و سیمێنتە‌م. ئە‌مانە‌ دە‌رئە‌نجامی ترشە‌ڵۆكی پاشماوە‌ی ئە‌و خۆراك یان شە‌كرانە‌وە‌ دێت كە‌لە‌سە‌ر ڕووپۆش و دیوی دە‌رە‌وە‌ی ددانە‌كان دە‌مێننە‌وە‌ و دواتر جێگیر دە‌بن. شە‌كر یە‌كێكە‌ لە‌ماددە‌ سە‌رە‌كییە‌ ووزە‌بە‌خشە‌كانی دروست بوونی بە‌كتریا. بە‌ شێوە‌یە‌كی گشتیش، ئە‌م بە‌كتریایە‌، جگە‌ جۆری خواردن، باش پاكنە‌كردنە‌وە‌ی دە‌م و ددانە‌كان و خراپی بە‌كارھێنانی فڵچە‌ی ددان دروست دە‌بێت.


سەرچاوەکان



1676 بینین