ئاو لە کاتی ددان شتن بەکارمەهێنە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-20-21:57:00 - کۆدی بابەت: 789
ئاو لە کاتی ددان شتن بەکارمەهێنە

ناوه‌ڕۆك

ئاو لە‌ كاتی ددان شوشتندا بە‌كارمە‌ھێنە‌ و چە‌ندین ئامۆژگاری تر

 نزیكە‌ی ٤٧٪‏ی جیھان كێشە‌ی پووك و ددانیان ھە‌یە‌ و بە‌ڵام ئە‌وە‌ش گرنگە‌ تا چە‌ند بایە‌خێكی پێدە‌دە‌ن، توێژە‌رانیش چە‌ند خویە‌كیان دۆزیوە‌تە‌وە‌ كە‌ زیان بە‌ ددان دە‌گە‌یە‌نن ودە‌یانە‌وێت لێیان ئاگادار بین.

گروپی ددانسازی بە‌ریتانی ئە‌و توێژینە‌وانە‌‌یان ئە‌نجامداوە‌ و بۆیان دە‌ركە‌وتووە‌:

ــ بە‌كارھێنانی ئاو بۆ پاككردنە‌وە‌ی ھە‌ویری ددان لە‌ناو دە‌مدا دە‌بێتە‌ ھۆی شیبوونە‌وە‌ی ددانە‌كان، پێویستە‌ بڕێكی كە‌م لە‌ ھە‌ویر بە‌كاربھێنیت و دوای تە‌واو بوون پاشماوە‌ی بێزار كە‌ر لە‌گە‌ڵ تفدا بھێنە‌ دە‌رە‌وە‌ و بھێڵە‌ ھە‌ویری ددان بە‌ ددانە‌كانتە‌وە‌ بمێنێتە‌وە‌.
ــ فشار خستنە‌ سە‌ر ددانە‌كان بە‌ فڵچە‌ی ددان شوشتن دە‌بێتە‌ ھۆی زیان گە‌یاندن بە‌ پووك و ئە‌وە‌ش دە‌مارە‌كان زیاتر ڕووت دە‌كاتە‌وە‌ و كە‌سە‌كە‌ زیانی پێدە‌گات و پوكی لاواز دە‌بێت، ھەر‌بۆیە‌ پێویستە‌ بە‌ ئارامی و بە‌ شێوە‌ی جوڵە‌ی بازنە‌ی ددانت بشۆیت.
ــ ئە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ شە‌كرە‌یان ھە‌یە‌ دبێت زۆر ئاگادار بن و ھە‌میشە‌ ددانە‌كانیان بە‌ پاكی بھێڵنە‌وە‌، چونكە‌ شە‌كرە‌ پە‌یوە‌ندیە‌كی پتە‌وی بە‌ نە‌خۆشی پووكە‌وە‌ ھە‌یە‌ و نابێت بەھۆی پیسیە‌وە‌ ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌و نە‌خۆشیانە‌ زیاد بكە‌یت.
ــ دە‌بێت لە‌كاتی شوشتنی دداندا زمانیشت بە‌ ئارامی پاك بكە‌یتە‌وە‌ بە‌ فڵچە‌، چونكە‌ زمان بڕێكی زۆر بە‌كتریا لە‌سە‌ر خۆی ھە‌ڵدە‌گرێت و دە‌بنە‌ ھۆی كلۆربوونی ددان ئە‌گە‌ر لە‌ناو ببرێن.
ــ زۆر جار پە‌نجە‌ لە‌كاتی بیرچونی فڵچە‌دا بۆ پاككردنە‌وە‌ی ددان بە‌كاردە‌ھێندرێت، بە‌ڵام خاولی دە‌موچاو زۆر باشترە‌ لە‌ پە‌نجە‌ و دە‌كرێت ھە‌ویری ددان بكرێتە‌ سە‌ر خاولییە‌كە‌ و دواتر بدرێت لە‌ ددان بۆ پاكردنە‌وە‌یان.


سەرچاوەکان



2025 بینین