حەوت هەڵە تێگەیشتن دەربارەی دانی مناڵ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-20-22:58:00 - کۆدی بابەت: 792
حەوت هەڵە تێگەیشتن دەربارەی دانی مناڵ

ناوه‌ڕۆك

حە‌وت ھە‌ڵە‌ تێگە‌یشتن لە‌بارە‌ی ددانی منداڵانە‌وە

ئە‌مانە‌ حە‌وت ھە‌ڵە‌ن كە‌ پزیشكە‌ پسپۆرە‌كانی ددان لە‌ دایك و باوكاندا بە‌رامبە‌ر ددانی منداڵە‌كانیان تێبینیان كردووە‌.

 چاودێری نە‌كردنی ددان شوشتنی منداڵ
  منداڵان ھە‌تا دە‌گە‌نە‌ تە‌مە‌نی ٨ ساڵی گە‌شە‌یە‌كی ئە‌وە‌ندە‌ پێشكە‌وتوو لە‌ جوڵە‌ی پە‌لە‌كانیاندا نییە‌ كە‌ پێداویستی ددان شتێكی ڕێك و پێك پڕ بكاتە‌وە‌. بۆیە‌ دە‌بێت دایك و باوك بە‌ دیار منداڵە‌كە‌یە‌وە‌ ڕاوە‌ستێت كە‌ ددانی دە‌شوات و بە‌ جوانی لە‌ ددانە‌كانی ورد ببێتە‌وە‌ و بزانی ھە‌موو ڕوە‌كانی پاك كردوە‌تە‌وە‌؟

 خواردنی مە‌مە‌شیر بە‌ر لە‌ نوستن
   پسپۆران دە‌ڵێن بڵاوترین ڕێگای كلۆر بوونی ددانی منداڵ ئە‌وە‌یە‌ ڕاستە‌وخۆ بە‌ر لە‌ نووستن شیر دە‌خۆن، بێئە‌وە‌ی ددانی بشوات. شیرە‌كە‌ وادە‌كات بڕێكی زۆری شە‌كر و بە‌كتریا لە‌سە‌ر پووك و ددان بمێننە‌وە‌ و سە‌رە‌نجام ڕێگا بۆ كلۆربوونی ددان خۆشدە‌كات.
 ئە‌گە‌ر شە‌و منداڵە‌كە‌ت بە‌خە‌بە‌ر ھات و داوای مە‌مە‌شیری كرد، ئە‌وا دە‌بێت دوای خواردنە‌وە‌ی شیرە‌كە‌ی بە‌ فڵچە‌یە‌كی نە‌رم یان پارچە‌ گۆزێكی خاوێن ددانی بسڕێت و بە‌ باشی خاوێنیان بكە‌یتە‌وە‌.

 درە‌نگ سە‌ردانی پزیشكی ددان دە‌كە‌ن
  دە‌بێت لە‌گە‌ڵ سە‌ر دە‌رھێنانی یە‌كە‌مین ددان، منداڵە‌كە‌ت بیتە‌ لای پزیشكی ددان. ئە‌گە‌ر ئە‌وە‌ت نە‌كرد،  ئە‌وا ھیچ نە‌بێت دە‌بێت لە‌ یە‌كە‌م ساڵ ڕۆژی لە‌دایكبوونیدا بیبە‌یت. دوای ئە‌وە‌ش ھە‌موو شە‌ش مانگێك سە‌ردانی پزیشكی ددانی پێبكە‌یت.

ھە‌ڵە‌ پێدانی خواردن
   ڕاستە‌ مۆز و مێوژ و كێكی پڕ ڤیتامین و ڕیشاڵی خۆراكی بۆ گە‌شە‌ی منداڵ تە‌ندرووستن، بە‌ڵام ئە‌مانە‌ لینج و گیرن  و زۆر بە‌ ددانە‌كە‌وە‌ دە‌گیرسێنە‌وە‌. بۆیە‌ وا باشە‌ لە‌گە‌ڵ ژە‌مە‌ خواردنە‌كان بیدە‌ن بە‌ منداڵ چونكە‌ لیكی ناودە‌م لە‌و كاتانە‌دا زۆرە‌ و بە‌ شێوە‌یە‌كی سروشتی ددان پاكدە‌كاتە‌وە‌. یاخود دوای ھە‌موو خواردنێكی ئە‌وان ددانی منداڵە‌كە‌ت خاوێن بكە‌یتە‌وە‌.

ھۆشیارنین سە‌بارە‌ت بە‌ مە‌ترسیە‌كانی كلۆری ددان
  كلۆریی ددان لە‌ سە‌رتاسە‌ری ژیانی منداڵە‌كە‌تدا كاریگە‌ری خۆی بە‌جێدە‌ھێڵێت. تە‌ندروستی ددانی شیری زۆر پێویستە‌ بۆ ئە‌وە‌ی ددانە‌ ھە‌میشە‌یە‌كان بە‌ تە‌ندروستانە‌ و ڕێكوپێكی درووست ببن. ئە‌وە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی  كلۆری ددان و ئازار و ھە‌وكردنە‌كانی كار لە‌ شێوازی دە‌ربڕینی واژە‌ و سروشتی نوستن دە‌كە‌ن و تە‌نانە‌ت ڕاددە‌ی متمانە‌ بە‌خۆبوونی منداڵیش كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.

 بە‌كارھێنانی فلۆر
  بە‌پێی ڕێنماییە‌كانی كۆمە‌ڵە‌ی ددانی ئە‌مریكی دە‌بێت منداڵان لایە‌نیكە‌م لە‌ تە‌مە‌نی ٢ ساڵیە‌وە‌ ھە‌ویری ددانی فلۆركراو بە‌كاربھێنن. ماددە‌ی فلۆر ڕێگری لە‌ كلۆربوونی ددان دە‌كات. بە‌ڵام بە‌پێی ڕێنمایی پزیشك بە‌كاری مە‌ھێنە‌، چونكە‌ ھە‌ر تە‌مە‌نە‌ و بڕێكی دیاریكراوی دە‌وێت و ئە‌گە‌ر زیاد لە‌ پێویست بە‌كاربھێنرێت زیانی دە‌بێت.

خواردنە‌وە‌ گازییە‌كان
  منداڵان ئارە‌زوی خواردنە‌وە‌ گازییە‌كان دە‌كە‌ن.  لە‌سە‌ر نان و لە‌كاتی یاریكردن و تە‌ماشای تیڤیدا زۆر ئارە‌زووی خواردنە‌وە‌ی دە‌كە‌ن. ئە‌م خواردنە‌وانە‌ ناوە‌ندێكی ترش لە‌نێو دە‌مددا پێكدە‌ھێنن و ڕێگا بۆ كلۆر بوونی ددان خۆشدە‌كە‌ن.


سەرچاوەکان



1646 بینین