گرنگی بە ددانی شیری منداڵان بدەن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-20-23:09:00 - کۆدی بابەت: 793
گرنگی بە ددانی شیری منداڵان بدەن

ناوه‌ڕۆك

گرنگی بە‌ ددانی شیری منداڵە‌كانتان بدە‌ن

  پزیشكانی ددان لە‌ ویلایە‌تی براندبۆرگی ئە‌ڵمانیاوە‌ دە‌ڵێن ددانی شیری منداڵ پێویستی بە‌ گرنگی پێدانی تایبە‌تە‌ و نابێ بە‌ بە‌ھانە‌ی تە‌مە‌ن كورتیان پشتگوێبخرێن، ئە‌وە‌ش بە‌پێی ھە‌واڵی ئاژانسی دە‌نگوباسی ئە‌ڵمانی.
كۆمە‌ڵە‌ پسپۆریە‌كە‌ دە‌ڵێن كلۆربوونی ددانی شیری منداڵ، كاری نە‌رێنی لە‌و ددانە‌ ھە‌میشە‌یانە‌ش دە‌كات كە‌ لە‌ تە‌مە‌نە‌كانی دواتر لە‌ شوێنی ئە‌وان دە‌ردە‌كە‌ون.
لە‌ درێژە‌ی ڕێنمایی پزیشكە‌ ددانە‌ ئە‌ڵمانییە‌كاندا ھاتووە‌ كە‌ زوو كە‌وتنی ددانی منداڵ وادە‌كات ددانە‌ ھە‌میشە‌یە‌كان ناڕێك دە‌ربێن و دوور نیە‌ پێویست بە‌ چارە‌سە‌ری تایبە‌ت بكات بۆ ڕێككردنە‌وە‌یان.
لە‌لایە‌كی دیكە‌وە‌ ئە‌كادیمیای ئە‌مریكایی بۆ پزیشكانی ددان دە‌ڵێن گرنگیدان بە‌ ددان، دە‌بێ ھە‌ر لە‌گە‌ڵ دە‌ركە‌وتنی یە‌كە‌مین ددانی كۆرپە‌وە‌ دە‌ستپێبكات.
ئە‌كادیمیا ئە‌مریكاییە‌كە‌ داوا دە‌كە‌ن بۆ پاراستنی ددانی منداڵ لە‌ شە‌ش مانگی یە‌كە‌می تە‌مە‌ندا تە‌نیا شیری دایك بدرێ بە‌ منداڵ بە‌ ھیچ شێوە‌یە‌ك شە‌كری دە‌ستكردنی پێنە‌درێ، لە‌ تە‌مە‌نە‌كانی دواتریش ڕاستە‌وخۆ بە‌ر لە‌ نووستن شیری قوتو بە‌ منداڵ نە‌درێ، ھە‌روە‌ك لە‌ منداڵانی خوار تە‌مە‌ن یە‌ك ساڵ شە‌ربە‌تی شیرینی زۆر بە‌ منداڵ نە‌درێت بە‌ فڵچە‌ و ھە‌ویری تایبە‌تی ددان ددانە‌كانیان خاوێن بكرێنە‌وە‌ و سود لە‌ ھە‌ویرێكی ئە‌وتۆ وە‌ربگیرێ كە‌ ماددە‌ی فلۆرایدی تێدابێ، باشتریشە‌ ھە‌موو منداڵێكی خوار تە‌مە‌نی یە‌ك ساڵ لە‌لایە‌ن پزیشكی ددانە‌وە‌ ببینرێ.


سەرچاوەکان



1568 بینین