ئەم خۆراکانە دانەکانت سپی دەکەنەوە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-21-23:53:00 - کۆدی بابەت: 803
ئەم خۆراکانە دانەکانت سپی دەکەنەوە

ناوه‌ڕۆك

ئە‌م خۆراكانە‌ ددانە‌كانت سپی دە‌كەنەوە

ددان یە‌كێكە‌ لە‌و بە‌شانە‌ی بۆ مرۆڤ زۆر گرنگە‌، پێویستە‌ بایە‌خی پێبدرێت تا كلۆر نە‌بێت و ئازارت بۆ دروست بكات، ددانە‌كان تا سپی بن جوانتر و پاكوخاوێن دە‌نوێنن، ئە‌گە‌ر ددانە‌كانت زە‌ردبوون ئە‌وا ئە‌م پێكھاتە‌ سروشتیانە‌ بە‌كاربھێنە‌ بۆ سپی كردنە‌وە‌ی و پاككردنە‌وە‌ی لە‌ پیسیە‌كان:

زە‌یتی كونجی و زە‌یتی گوێزی ھیندی پوخت: زە‌یتی كونجی و زە‌یتی گوێزی ھیندی پوخت بە‌ فڵچە‌ی ددان یان بە‌ ئە‌نگوست بیدە‌ن لە‌ ددانە‌كانتان، پاش ١٥ خولە‌ك بیانشۆن.

شلیك: شلیك دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ پێكھاتە‌یە‌ك بە‌ ناوی ترشە‌ڵۆكی مالیك كە‌ توانای سپیكردنە‌وە‌ی ھە‌یە‌، لە‌ زۆربە‌ی ھە‌ویرە‌كانی ددانشۆردندا بە‌كاردێت، ڤیتامین C كە‌ لە‌ناو ئە‌م میوە‌یە‌دا ھە‌یە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی لابردنی كلسی سە‌ر ددانە‌كان.

سێو: سێو سە‌رچاوە‌ی ترشە‌ڵۆكی مالیكە‌ و توانای سپیكردنە‌وە‌ و درە‌وشانە‌وی ددانە‌كانی ھە‌یە‌.

كە‌رە‌وز: كە‌رە‌وز لیكی ناو دە‌م زۆر دە‌كات و ددانە‌كانت پاكدە‌كاتە‌وە‌، كە‌رە‌وز گرنگترین خۆراكە‌ بۆ سپیكردنە‌وە‌ی ددانە‌كان.

گێزە‌ر: ڤیتامینی A كە‌ لە‌ ناو گێزە‌ردا ھە‌یە‌ مینای ددان بە‌ھێز دە‌كات، لیكی ناو دە‌م زۆر دە‌كات و ددانە‌كان پاكدە‌كاتە‌وە‌.

برۆكلی: برۆكلی دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ ماددە‌ی ئاسن مینای ددان دە‌پارێزێت و توێژێكی نە‌ربینراو لە‌سە‌ر ددانە‌كان جێدە‌ھێڵێت و ناھێڵێت ددانە‌كان بزڕێت، ئە‌م خۆراكە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی لابردنی پە‌ڵە‌ی سە‌ر ددانە‌كانت.

پە‌نیر: پە‌نیر دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ كالیسیۆم و فسفۆر كە‌ ددانە‌كان دە‌پارێزن و بە‌رگری لە‌ ددانە‌كان دە‌كات دژی ترشە‌ڵۆكە‌كان.

ئاو: ئاو ناھێڵێت لە‌سە‌ر ددانە‌كان پە‌ڵە‌ دروست بێت و ترشە‌ڵۆكی ناو دە‌م كە‌م دە‌كاتە‌وە‌ و ددانە‌كان دە‌پارێزێت.

ئە‌نە‌ناس: ئە‌نە‌ناس ئە‌نزیمی برۆملینی تێدایە‌، كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی لابردنی كلسە‌كان سە‌ر ددان و ناھێڵێت ددانە‌كان بزڕێن.

ماسی سە‌لە‌مون: ماسی سە‌لە‌مون دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ ڤیتامین D كە‌ یارمە‌تی ھە‌ڵمژینی كالسیۆم و فسفۆڕ و ماددە‌ كانزایە‌كانی تر دە‌دات.

ڕێحان: ڕێحان ئە‌نتی بایۆتیكێكی سروشتیە‌ و ڕێگە‌ لە‌ كاری  بە‌كتریاكان دە‌گرێت ناھێڵێت ددانە‌كان بڕزێن.

سیر و پیاز: سیر و پیاز بە‌ھۆی پێكھاتە‌یە‌ك بە‌ناوی thiouslfonate و thiosulfinate ڕێ لە‌ دروستبوونی كلسی ددان دە‌گرن.

پرتە‌قاڵ: پرتە‌قاڵ دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ ڤیتامین C و ڕێ لە‌ دروستبوونی كلسی ددان دە‌گرێت، دە‌بێت خواردنی ئە‌و خواردنانە‌ی ڕنگیان ھە‌یە‌ وە‌ك چا، قاوە‌ و ساردی كە‌م بكە‌نە‌وە‌.


سەرچاوەکان



1302 بینین