خەوتن لە ڕۆژدا مەترسیدارە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-22-19:40:00 - کۆدی بابەت: 813
خەوتن لە ڕۆژدا مەترسیدارە

ناوه‌ڕۆك

خە‌وتن لە‌ ڕۆژدا مە‌ترسیدارە‌

توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ دە‌ریخستوە‌ كە‌ خە‌وتن بە‌ ڕۆژ بۆ زیاتر لە‌ كاتژمێرێك بە‌ شێوە‌یە‌كی بە‌رچاو ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ نە‌ خۆشی شە‌كرە‌ زیاد دە‌كات و چە‌ند ڕێنمایە‌كییە‌كیان بۆ سە‌رخە‌و شكاندنی تە‌ندروست بڵاوكردە‌وە‌.
بە‌پێی توێژینە‌وە‌كە‌، كە‌ لە‌ زانكۆی تۆكیۆ ئە‌نجامدرا، ئە‌و كە‌سانە‌ی بە‌ ڕۆژ بۆ ماوە‌ی زیاد لە‌ كاتژمێرێك دە‌خە‌ون، ئە‌گە‌ری توشبوونیان بە‌ جۆری دووە‌می شە‌كرە‌ بە‌ ڕێژە‌ی ٤٥٪‏ زیاترە‌ بە‌ بە‌راوردی ئە‌و كە‌سانە‌ی بە‌ ڕۆژ ناخە‌ون یان كە‌متر لە‌ ٤٠ خولە‌ك بە‌ خە‌وتن بە‌سە‌ردە‌بە‌ن.
توێژینە‌وە‌كە‌ پشتی بە‌ داتای چە‌ندین توێژینە‌وە‌ی پێشوو لە‌و بوارە‌دا بە‌ست و زانیاری نزیكە‌ی ٣٠٠ ھە‌زار كە‌سیان بە‌كارھێنا.
بە‌پێی ئە‌نجامە‌كانی توێژینە‌وە‌ی دیكە‌، سە‌رخە‌و شكاندن بۆ ماوە‌ی كە‌متر لە‌ ٤٠ خولە‌ك سوودی تە‌ندروستی بە‌ تایبە‌تی بۆ مێشك و دڵ ھە‌یە‌ زۆرێك لە‌ پسپۆران ڕێنمای ئە‌وە‌ دە‌دە‌ن ھە‌وڵ بدە‌ین ڕۆژانە‌ سە‌رخە‌وێك بشكێنین.
توێژینە‌وە‌یە‌كی دیكە‌ ساڵی ٢٠١٤ لە‌ زانكۆی كامبریج، لە‌م بوارە‌دا دە‌‌ریخستوە‌ كە‌ خە‌وتنی درێژخایە‌ن بە‌ ڕۆژ ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ نە‌‌خۆشی سییە‌كان زیاد دە‌كات.


سەرچاوەکان



2364 بینین