پەستانی هەوا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-24-20:12:00 - کۆدی بابەت: 839
پەستانی هەوا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بریتیە لە کێشی ستونی ئەو هەوایەی کە دەکەوێتە سەر یەکەیەکی ڕووبەر، کە ئەمەش لە ئەنجامی پەستانی گازەکانی بەرگی گازیـەوە دەبێت، وە پەستانی هەوا بە ئامێری بارۆمەتر پێوانە دەکرێت، پەستانی هەوا لە ئاستی ڕووی دەریادا یەکسانە بە (٧٢سم)، وە یەکسانە بە (١٠١٢،٢٥ میلیبار - Millibar )، کە پێوەرێکی جیهانییە بەکاردێ بۆ پێوانەکردنی پەستانی هەوا.

پەستانی هەوا بە بەرزبوونەوە لە ئاستی ڕووی دەریا کەمەکات ئەمەش بەهۆی ڕاکێشانی زەوی توانای گازەکان لە پەستان دروست کردندا زیاد دەکات، بە شێوەیەکی زۆر لە نزیک ڕووی زەوی چڕ دەبنەوە و کۆدەبنەوە، وە ناوەندی کەمبوەنوەی پەستانی هەوا بە بەرزبونەوە لە ئاستی ڕووی دەریا بە پێی بەرزی و ساردی هەوا دەگۆڕێت، وە ناوەرندی کەمبونەوەی پەستانی هەوا بە ەبرزبونەوە لە ئاست ڕوی دەریا کەمدەکات، وە هەروەها  کەمبونەوە (نزمبونەوەی) پەستانی هەوا لە هەوای سارد دا  بە تێکڕایەکی گەورەترە بە بەراورد لەگەڵ هەوایەکی گەرمدا، وە پەستانی هەوا بریتیە لە (یەک میلیبار) بۆ هەر (١٠ مەترێک) لە چینی خوارو (یەکەم ٣ کم)، وە نیوەی پەستانی هەوا دەکەوێتە شەش کیلۆمەتری یەکەم و (٩٠٪) دەکەوێتە (١٦ کم یەکەم) لە بەرگی گازیدا.
دابەش بوونی پەستانی هەوا لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکەی سەر زەوی جیاوازە و ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر گۆڕانی بەردەوامی جوڵەی با و باری ڕۆژانەی کەش.

ئەو هۆکارانەی کە کاریگەریان هەیە لەسەر دابەش بوونی پەستانی هەوا

1- گەرمی کاریگەری هەیە لەسەر چالاکی گازەکان و چڕبونەوەیان، وە زیادبوونی پلەی گەرمی هەوا دەبێتە هۆی دابەزینی پەستان .
2- بە بەرزبوونەوە لە ئاستی ڕووی دەریادا، پەستانی هەوا کەم دەبێتەوە، چونکە بە بەرزبونەوەی چڕی و تۆپەڵی گازەکان کەمدەکات.
3-بوونی تۆپەڵەی هەڵمی ئاو لە هەوادا هۆکارە بۆ دابەزینی پەستان (بەهۆی بوونی شێ لە هەودا)، چونکە هەڵمی ئاو کێشی کەمترە لە تۆپەڵی هەوا وشک.
4- بە یەکگەیشتنی دوو تۆپەڵە هەوای جیاواز لە ڕووی تایبەتمەندیەوە، دەبێتە هۆی نزمبونەوەی پەستان، چونکە دەبێتە هۆی سەرکەوتنی ئەو هەوایەی کە چڕی کەمە بەسەر ئەو هەوایەی کە چڕی زۆرە.
5- سوڕی گشتی بەرگی گازی: کاریگەری هەیە لەسەر دابەش بوونی پەستانی هەوا.


سەرچاوەکان



9349 بینین