پێش خە‌وتنت لە‌م ڕە‌فتارانە‌ دووربکە‌وە‌رە‌وە‌

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-24-20:45:00 - کۆدی بابەت: 859
پێش خە‌وتنت لە‌م ڕە‌فتارانە‌ دووربکە‌وە‌رە‌وە‌

ناوه‌ڕۆك

بۆ ئە‌وە‌ی خە‌وێكی باش و قوڵ بكە‌یت، بۆ ئە‌وە‌ی لە‌شت بە‌ تە‌واوی بحە‌وێتە‌وە‌، بۆ ئە‌وە‌ی دوای لە‌خە‌و ھە‌ستان ھە‌ست بە‌ ئارامی بكە‌یت، چونكە‌ خە‌و یە‌كێكە‌ لە‌ بنە‌ماكانی ژیان و ھە‌مووان پێویستمان پێیە‌تی ڕۆژانە‌، بە‌پێی ھە‌واڵێكی ماڵپە‌ری «mbc» پێویستە‌ پێش خە‌وتنت لە‌م كارانە‌ دوور بكە‌ویتە‌وە‌.
ھە‌وڵبدە‌ ھە‌رگیز دوای ٥ ئێوارە‌ خوادنە‌وە‌ كافاینە‌كان نە‌خۆیتە‌وە‌، چونكە‌ بە‌پێی توێژینە‌وە‌یە‌ك خوادنە‌وە‌ی ٤٠٠ میلیگرام لە‌ كافاین، ٦ كاتژمێر پێش خە‌وتنت، ئە‌وا زیانی ھە‌یە‌ و خە‌وتن تێكدە‌دات.


لە‌ پێش خە‌وتنت خواردنی چە‌ور مە‌خۆ، چونكە‌ بە‌پێی توێژینە‌وە‌ زانستیە‌كان چە‌ند‌ كاتژمێر پێش نوستن خواردنی خۆراكی چە‌ور زیانی ھە‌یە‌ و خە‌وتن تێكدە‌دات و بۆ تە‌ندروستیشت زیانی ھە‌یە‌.


چە‌ند كاتژمێرێك پێش خە‌وتنت وە‌رزش مە‌كە‌، چونكە‌ پلە‌ی گە‌رمی لە‌شت تێكدە‌دات و خە‌وت دە‌شێوێنێت، بە‌ڵام  ھە‌ندێك ڕاھێنانی بە‌سوود ھە‌یە‌ تایبە‌تە‌ بە‌ خە‌و یان یۆگا یارمە‌تی ئە‌وە‌ دە‌دات كە‌ خە‌وە‌كە‌ت خۆشتر بێت. 


لە‌ شوێنی خە‌وە‌كە‌ت كار مە‌كە‌، چونكە‌ خە‌وت تێكدە‌دات و باش تێر خە‌و نابیت ھە‌وڵ بدە‌ پێشتر كارە‌كانت تە‌واو بكە‌یت.


ھە‌رگیز پێش خە‌وتنت دە‌رمانی خە‌و مە‌خۆ، مە‌گە‌ر پزیشك بۆی دیاری كردبیت.


لە‌پێش خە‌وتنت ھیچ جۆرە‌ ئامێرێكی ئە‌لیكترۆنی بە‌كارمە‌ھێنە‌، وە‌ك مۆبایل و ئایپادو ...ھتد، چونكە‌ كار لە‌ مێشك دە‌كات و خە‌و تێكدە‌دات.


سەرچاوەکان



848 بینین