کاریگە‌ریە‌ بە‌سوودە‌کانی میوزیک لە‌سە‌ر خە‌وتنت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-24-20:57:00 - کۆدی بابەت: 842
کاریگە‌ریە‌ بە‌سوودە‌کانی میوزیک لە‌سە‌ر خە‌وتنت

ناوه‌ڕۆك

كاریگە‌ریە‌ بە‌سوودە‌كانی میوزیك لە‌سە‌ر خە‌وتنت

كاتێك بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر لە‌سە‌ر جێگا دە‌بین و خە‌ومان لێ ناكە‌وێت، كاریگە‌ری خراپی دە‌بێت، مرۆڤ تووشی ماندوێتی، دڵە‌ ڕاوكێ و نائومێد بوون دە‌كات، ھە‌رچە‌ندە‌ دە‌رمانی پزیشكی ڕۆڵی ھە‌یە‌ لە‌وە‌ی زووتر و باشتر بخە‌وین، بە‌ڵام بە‌ھۆی كاریگە‌ریە‌ لاوە‌كیە‌كان ناچار خۆمانی لێدە‌پارێزین.
بە‌پێی ماڵپە‌ڕی «the guardian» چارە‌سە‌ری ئە‌م حاڵە‌تە‌ میوزیكە‌، ھە‌روە‌ك زانایانی بواری دە‌روناسی ئاماژە‌یان پێ كردوە‌، میوزیك كاریگە‌ری ھە‌یە‌ لە‌ كە‌م كردنە‌وە‌ی ھۆرمۆنی «Noradrenalin» لە‌ سیستمی جە‌ستە‌ی مرۆڤە‌كاندا، لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا دە‌بێتە‌ ھۆی كە‌م بوونە‌وە‌ی ئاستی ھۆشیاری و وادە‌كات كە‌سە‌كە‌ زووتر بنوون.
لە‌ تاقیكردنە‌وە‌یە‌كی دەرونیدا كە‌ لازلو ھارمیت، بۆ ماوە‌ی سێ ھە‌فتە‌ ئە‌نجامیدابوو، لە‌سە‌ر ٩٤ خوێندكار كە‌ گرفتی نوستنیان ھە‌بوو، بۆ سێ گرووپ دابە‌شی كردووە‌:

گرووپی یە‌كە‌م: شە‌وانە‌ بۆ ماوە‌ی ٤٥ خولە‌ك گوێیان لە‌ میوزیك گرت بوو.

گرووپی دووە‌م: شە‌وانە‌ بە‌ر لە‌ نوستن گوێیان لە‌ كتێبی دە‌نگی گرت بوو.

گرووپی سێیە‌م: گوێیان لە‌ ھیچ نە‌گرتبوو.

لە‌ كۆتایی لێكۆڵینە‌وە‌كە‌دا دە‌ركە‌وتبوو، لە‌ ٣٥ كە‌سی گرووپی یە‌كە‌م ٣٠ كە‌سیان زۆر زووتر خە‌ویان لێكە‌وتبوو، لە‌ كۆی ٣٠ بە‌شداربووی گرووپی دووە‌میشدا تە‌نھا ٩ كە‌سیان خە‌ویان باشتر بوو لە‌ جاران، جگە‌ لە‌مە‌ گوێ گرتن لە‌ میوزیك كاری كردۆتە‌ سە‌ر حاڵە‌تی نائومێدی خوێندكاران، ئە‌وان ھە‌ستیان كردبوو كە‌ ئێستا ئاسوودە‌ترن.
بە‌ھامان شێوە‌ میوزیك كاریگە‌ری لە‌سە‌ر نوستنی بە‌ساڵاچوانیش ھە‌یە‌، لە‌ لێكۆڵینە‌وە‌یە‌كی ساڵی ٢٠٠٣ بۆ گروپێكی بە‌ساڵاچوو كە‌ تە‌مە‌نیان لە‌ نێوان ٦٠-٨٣ ساڵان بوو، بە‌ر لە‌ نووستن گوێیان لە‌ میوزیك گەر‌ت بوو، دواجار دە‌ركە‌وتبوو باشتر خە‌ویان لێ كە‌وتووە‌.
تۆش گە‌ر دە‌تە‌وێت بە‌ر لە‌ نوستن كاتێكی ئارام بە‌سە‌ر بە‌ریت، دە‌توانیت گوێ بگریت لە‌ میوزیكی كلاسیك، جاز و میوزیكی خە‌مبار (Blues) یان ھە‌ر میوزیكێكی تر كە‌ خۆت بتە‌وێت، ئاستی دە‌نگە‌كە‌ش نە‌ كە‌م بێت نە‌ زیاد، دڵنیا بە‌ لە‌وە‌ی دوا پارچە‌ی میوزیك بە‌ ھێواشی كۆتایی پێبێت، ئە‌گە‌ر نا دووبارە‌ تووشی خە‌و زڕان دە‌بیتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



819 بینین