بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە زیانەکانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان کەمبکەنەوە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-24-21:59:00 - کۆدی بابەت: 846
بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە زیانەکانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان کەمبکەنەوە

ناوه‌ڕۆك

بە جێبەجێکردنی ئەم ڕینماییانە مەترسەکانی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان کەمبکەنەوە

 منداڵ و مێرد منداڵان بە‌كارینە‌ھێنن

بە‌ھۆی ئە‌وە‌ی ھێشتا جە‌ستە‌یان لە‌ گە‌شە‌كردندایە‌، مە‌ترسی سە‌ر ئە‌وان زیاترە‌.  بۆیە‌ وا باشە‌ كە‌سانی خوار تە‌مە‌ن بیست  ساڵ نە‌یانبێ، تە‌نیا بۆ پە‌یوە‌ندی زۆر پێویست ڕێگە‌یان پێبدرێ بە‌كاری بھێنن.

 دوای بە‌دە‌سە‌تە‌وە‌ گرتنی مۆبایل

بێ دە‌ست شوشتن دە‌ست بۆ خواردن نە‌برێ، چونكە‌ لێكۆڵینە‌وە‌یە‌كی بە‌ریتانی دە‌ریخستوە‌ مۆبایل زۆر لە‌ سیفۆنی ئاودە‌ست میكرۆب لە‌ خۆ دە‌گرێت.

 كە‌مكردنە‌وە‌ی ماوە‌ی پە‌یوە‌ندیە‌كان

لێكۆڵینە‌وە‌كان ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌دە‌ن، كە‌ مە‌ترسییە‌كان و بە‌تایبە‌تیش مە‌ترسی تووشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ ئە‌و كاتە‌ زۆر زیاد دە‌كات، كە‌ ڕۆژانە‌ زیاد لە‌ كاتژمێرێك بە‌كاربھێنرێت.  ئە‌وانە‌ی ناچارن لە‌وە‌ زیاتر بە‌كاری بێنن، ڕێنمای دە‌كرێن ھیتفۆن بە‌كاربێنن.

 ئە‌و كە‌سانە‌ی ئە‌‌گە‌ری تووشبوون بە‌ (ئاوی سپی)ی چاویان ھە‌یە

‌، زۆر كە‌م بە‌كاریبێنن، چونكە‌ لێكۆڵینە‌وە‌یە‌ك لە‌سە‌ر (جرج) دە‌ریخستوە‌، كە‌ ٢-٣ كاتژمێر بە‌ركە‌وتن بە‌ شە‌پۆلی مۆبایل تووشی ئاوی سپیان دە‌كات.

 پیاوان مۆبایل لە‌ناو قە‌دیان نە‌بە‌ستن

مۆبایل تۆوی پیاوان بە‌ ڕێژە‌ی سێیە‌ك كە‌م دە‌كاتە‌وە‌، بۆیە‌ ئە‌و پیاوانە‌ی لە‌تە‌مە‌نی وە‌چە‌ خستنە‌وە‌دان، وا باشە‌ لە‌ناوقە‌دیان نە‌یبە‌ستن.

 لەوانەیە کار بکاتە سەر کارکردنی ئامێرەکانی جەستە

بە‌ ئە‌گە‌ری بە‌ھێز دادە‌نرێ كە‌ كار بكاتە‌ سە‌ر كاركردنی ھە‌ندێ ئامێری جە‌ستە‌، وە‌ك ئە‌و پاترییانە‌ی دە‌خرێنە‌ سە‌ر دڵ. بۆیە‌ وا باشە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ زۆر كە‌م بە‌كاریبێنن، لە‌ كاتی بە‌كارھێنانیشیدا زیاتر بیخە‌نە‌ بە‌ر گوێی ڕاستیان كە‌ دوور ترە‌ لە‌ دڵیان.

 لە‌ كاتی نوستندا نە‌خرێتە‌ ژێر سە‌رین

چونكە‌ ئە‌وە‌ یە‌كلایی بوە‌تە‌وە‌، كە‌ ڕۆڵی زۆری ھە‌یە‌ لە‌خە‌و زڕاندندا. بۆیە‌ وا باشە‌ سە‌عات دابنرێ بۆ بێداركردنە‌وە‌ نە‌ك مۆبایل.

 ئەگەر ئەوەی هەیە کار بکاتە سەر شەپۆلە کارەباییەکانی دڵ

لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی ئە‌گە‌ری ئە‌وە‌ی ھە‌یە‌ كار بكاتە‌ سە‌ر شە‌پۆلە‌ كارە‌باییە‌كانی دڵ، وا باشە‌ نە‌خرێتە‌ ئە‌و گیرفانانە‌وە‌ كە‌ دە‌كە‌ونە‌ سە‌ر سینگە‌وە‌.

 مەسج بەکار بێنن

ھە‌تا بۆتان دە‌كرێ بە‌ مە‌سج قسە‌ لە‌گە‌ڵ یە‌كدی بكە‌ن.

 لە‌ كاتی شۆفێریكردندا بە‌كارنە‌ھێندرێت

چونكە‌ دە‌ركە‌وتوە‌ ڕوداوی ھاتوچۆ چوار ھێندە‌ زیاد دە‌كات.

 مۆبایلی باش و ماركە‌ بە‌كاربھێندرێت

چونكە‌ ئە‌وانە‌ كە‌متر شە‌پۆلی كارۆمەوگناتیسی دە‌ردە‌دە‌ن.

 ئەو کاتەی تۆڕ لاوازە بەکارنەهێنرێ

لە‌و كاتە‌ی تۆڕ لاوازە‌، بە‌كارنە‌ھێنرێت، چونكە‌ شە‌پۆلی زۆر زیاتر دە‌ردە‌دات.

دە‌ست نە‌خستنە‌ سە‌ر ئاریە‌لی مۆبایل

كە‌ دە‌كە‌وێتە‌ لای سە‌رووی پشتی ھاندە‌كە‌، چونكە‌ ئە‌مە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی خولانە‌وە‌ی شە‌پۆلە‌كانی و زیادبوونی مە‌ترسییە‌كانی.


سەرچاوەکان



1712 بینین