هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی (ڕۆماتیزم)

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-10-31-22:34:00 - کۆدی بابەت: 853
هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی (ڕۆماتیزم)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی (بە ئینگلیزی: Rheumatoid arthritis، بە عەرەبی: التهاب المفاصل الروماتويدي) هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی نەخۆشییەکی هەوکردنی درێژخایەنە کە بەزۆری کاریگەری لەسەر جومگەکان هەیە. بەڵام لە هەندێک کەسدا، ئەم حاڵەتە دەتوانێت زیان بە کۆئەندامە جۆراوجۆرەکانی جەستە بگەیەنێت، لەوانە پێست، چاو، سییەکان، دڵ و بۆرییەکانی خوێن.

نەخۆشی بەرگری خۆیی، وەک نەخۆشی جومگەی ڕۆماتیدی کاتێک ڕوودەدات کە کۆئەندامی بەرگری بە هەڵە هێرش دەکاتە سەر شانەکانی جەستە و وەک تەنی نەمۆ سەیری دەکات و وڵامدانەوەی بۆ دروست دەکات.

بە پێچەوانەی زیانەکانی سەوەفان، هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی کار لەسەر ناوپۆشی جومگەکان دەکات و دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی بە ئازار کە لە کۆتاییدا دەتوانێت ببێتە هۆی داڕمانی ئێسک و شێواوی جومگەکان.

هەوکردنی پەیوەندیدار بە نەخۆشی جومگەی ڕۆماتیدی هەمان ئەوەیە کە دەتوانێت تووشی بەشەکانی تری لەش ببێت. لە کاتێکدا جۆرە نوێیەکانی دەرمان هەڵبژاردنەکانی چارەسەریان باشتر کردووە بەشێوەیەکی بەرچاو، هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی هێشتا دەتوانێت ببێتە هۆی کەمئەندامی جەستەیی.

نیشانەکان

نیشانەکانی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی دەکرێت ئەم نیشانەی تێدا بێت:

  • نەرمبوون، گەرمبوون و هەڵئاوسانی جومگەکان.
  • ڕەقبوونی جومگەکان کە بەزۆری خراپترە لە بەیانیان و دوای ناچالاکی.
  • ماندووبوون و تا و کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.

سەرەتا هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی کاریگەری لەسەر جومگە بچووکەکان دەبێت، بەتایبەتی ئەو جومگانەی کە پەنجەکان دەبەستنەوە بە دەستەکان یان ئەوانەی پەنجەکانی پێ بە پێیەکانەوە دەبەستنەوە.

لەسەدا چلی ئەو کەسانەی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدیان هەیە نیشانەیان هەیە لە دەرەوەی جومگەکانیان، کە دەکرێت نیشانەکان کاربکاتە سەر:

نیشانەکانی نەخۆشی جومگەی ڕۆماتیدی لەوانەیە لە توندیدا جیاواز بن و تەنانەت لەوانەیە بێن و بڕۆن. بە تێپەڕبوونی کات، هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی دەتوانێت ببێتە هۆی شێواندنی شێوەی جومگەکان و گۆڕینی شوێنەکە.

چی کاتێک سەردانی پزیشک بکەیت؟

لەگەڵ پزیشک چاوپێکەوتن ئەنجام بدە کاتێک هەست بە نارەحەتی و هەڵئاوسانی جومگەکان دەکەیت.

هۆکارەکان

هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی نەخۆشییەکی بەرگرییە خۆییە. بە شێوەیەکی ئاسایی، کۆئەندامی بەرگری جەستە لە هەوکردن و نەخۆشی دەپارێزێت. لە نەخۆشی جومگەی ڕۆماتیدی، کۆئەندامی بەرگری هێرش دەکاتە سەر شانە تەندروستەکانی جومگەکان. هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی پزیشکی لە دڵ، سییەکان، دەمارەکان، چاو و پێست.

پزیشکەکان نازانن چی شتێک ئەم پرۆسەیەی هێرشی بەرگرییە کۆئەندام دەست پێدەکات، هەرچەندە پێدەچێت پێکهاتەیەکی بۆماوەیی هەبێت. لە کاتێکدا بۆهێڵەکانت لە ڕاستیدا نابنە هۆی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی، بەڵام لەوانەیە ئەگەری کاردانەوەی زیاتر بۆ هۆکارە ژینگەییەکان هەبێت، وەک هەوکردن بە هەندێک ڤایرۆس و بەکتریا کە لەوانەیە ببێتە هۆی نەخۆشییەکە.

هۆکارەکانی مەترسی

ئەو هۆکارانەی کە مەترسی تووشبوون بە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی زیاد دەکەن بریتین لە:

  • ڕەگەز: ژنان زیاتر لە پیاوان تووشی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی دەبن.
  • تەمەن: هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی لەوانەیە لە هەموو تەمەنێکدا ڕووبدات، بەڵام بەزۆری لە تەمەنی ناوەڕاستدا دەست پێدەکات.
  • مێژووی خێزانی: ئەگەر ئەندامێکی خێزانەکەت هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی هەبێت، ئەوکات مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکە زیاتر بێت.
  • جگەرەکێشان: جگەرەکێشان مەترسی تووشبوون بە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی زیاد دەکات، بەتایبەتی ئەگەر پێشبینی بۆماوەییت هەبێت بۆ گەشەکردنی نەخۆشییەکە. هەروەها جگەرەکێشان پەیوەندی بە نەخۆشییەکی گەورەترەوە هەیە
  • کێشی زیاد: ئەو کەسانەی کێشیان زیادە مەترسی تووشبوونیان بە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی زیاترە.
  • بۆماوەزانی/ بۆماوەیی: ئەو کەسانەی بە بۆهێڵێکی دیاریکراو لە دایک دەبن ئەگەری تووشبوونیان بە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی زیاترە. ئەم بۆهێڵانە پێیان دەگوترێت HLA (Human leukocyte antigen) جۆری دووەمی شێوەی بۆهێڵەکانن (جینۆتایپ)، هەروەها دەتوانن هەوکردنی جومگەکان خراپتر بکەن. مەترسی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی لەوانەیە زۆرتر بێت کاتێک ئەو کەسانەی ئەم بۆهێڵانەیان هەیە بەرکەوتنیان هەیە بە هۆکاری ژینگەیی وەک جگەرەکێشان یان کاتێک کەسێک قەڵەو دەبێت.

ئاڵۆزییەکان

ئەو کەسانەی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدییان هەیە مەترسی تووشبوونیان زیادەکات بۆ:

سەوەفان: هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی لەگەڵ هەندێک دەرمان کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی جومگەی ڕۆماتیدی بەکاردێت، دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە سەوەفان زیاد بکات، حاڵەتێکە کە ئێسکەکان لاواز دەکات و وایان لێدەکات زیاتر هەست بە شکان بکەن.

گرێی ڕۆماتیدی: ئەم لێدانە بەهێزەی شانەکان بە شێوەیەکی گشتی لە دەوری خاڵەکانی پەستان دروست دەبێت، وەک ئانیشک. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم گرێیانە دەتوانن لە هەر شوێنێکی لەش دروست ببن، لەوانە دڵ و سییەکان.

وشکبوونی چاو و دەم: ئەو کەسانەی نەخۆشی جومگەی ڕۆماتیدیان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە کۆنیشانەی شۆگرێن زۆر زیاترە، نەخۆشییەک کە بڕی شێی چاو و دەم کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی وشکبوونیان.

هەوکردن: هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی خۆی و زۆرێک لەو دەرمانانەی کە بەکاردێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی، دەتوانن کۆئەندامی بەرگری لاواز بکەن، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەوکردن. خۆت بپارێزە بە کوتان بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکانی وەک ئەنفلۆنزا، هەوکردنی سییەکان، مێکوتە و کۆڤید ١٩.

پێکهاتەی نائاسایی لەش: ڕێژەی چەوری بۆ بارستایی لاواز زۆرجار بەرزترە لەو کەسانەی کە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدیان هەیە، تەنانەت ئەگەر کەسەکان پێوەری بارستایی لەشی ئاساییشیان هەبێت (BMI).

کۆنیشانەی تونێلی مەچەک (Carpal tunnel syndrome): ئەگەر هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی کاریگەری لەسەر مەچەکان هەبێت، هەوکردنەکە دەتوانێت ئەو دەمارە بپەستێت کە خزمەتی زۆربەی دەست و پەنجەکان دەکەن.

کێشەی دڵ: هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی دەتوانێت مەترسی ڕەقبوون و ڕاگرتنی خوێنبەرەکان زیاد بکات، هەروەها هەوکردنی ئەو پەردەیەی کە دەوری دڵی داوە.

نەخۆشی سییەکان: ئەو کەسانەی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدیان هەیە مەترسی هەوکردنی شانەکانی سییەکانیان زیاد دەکات، کە دەتوانێت ببێتە هۆی کورتبوونەوەی هەناسە.

لیمفۆما (گرێی شێرپەنجەیی لیمڤەخانەکان): هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی مەترسی تووشبوون بە لیمفۆما زیاد دەکات، کە کۆمەڵێک شێرپەنجەی خوێنە و لە کۆئەندامی لیمڤدا گەشە دەکات.

ئەو تایبەتمەندییانەی کە مەترسی تووشبوون بە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی کەم دەکاتەوە بە پێچەوانەی هۆکارەکانی مەترسییەوە کە مەترسی گەشەکردنی هەوکردنی ڕۆماتیدی زیاد دەکرد، بەلایەنی کەمەوە یەک تایبەتمەندی لەوانەیە مەترسی گەشەکردنی هەوکردنی ڕۆماتیدی کەم بکاتەوە، ئەویش بریتییە لە:

  • شیردانی دایک: ئەو ئافرەتانەی شیریان داوە مەترسی تووشبوونیان بە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی کەم دەبێتەوە.


سەرچاوەکان



1901 بینین