بەپێی کاتەکانی بەخەبەر هاتنەوەت کێشەکەت دیاری بکە

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-25-00:47:00 - کۆدی بابەت: 854
بەپێی کاتەکانی بەخەبەر هاتنەوەت کێشەکەت دیاری بکە

ناوه‌ڕۆك

بەپێی کاتەکانی بەخەبەر هاتنەوەت کێشەکەت دیاری بکە

بە‌پێی ڕاپۆرتێكی ماڵپە‌ڕی yourhealthroday ئە‌مانە‌ی خوارە‌وە‌ لیستی چە‌ند بە‌شێكی جە‌ستە‌ن كە‌ بە‌پێی كاتە‌كانی بە‌خە‌بە‌ر بوونە‌وە‌ت دە‌توانێ پێت بڵێت چ كێشە‌یە‌كت ھە‌یە‌:

نە‌خە‌وتن یان بە‌خە‌بە‌رھاتنە‌وە‌ لە‌ نێوان كاتژمێر ٩ی شە‌و بۆ ١١ شە‌و

زۆربە‌مان ھە‌وڵ دە‌دە‌ین كە‌ لە‌م ماوە‌یە‌دا خە‌ومان لێبكە‌وێت، گە‌ر نە‌توانیت لە‌م ماوە‌یە‌دا خە‌وت لێبكە‌وێت یان لە‌م كاتە‌دا خە‌بە‌رتبوە‌وە‌، ئە‌وا ڕە‌نگە‌ ھۆكارە‌كە‌ی بە‌ھۆی دوودڵی و سترێسە‌وە‌ بێت.
بۆیە‌ ھە‌وڵ بدە‌ بە‌دوای سە‌رچاوە‌ی دوودڵیە‌كە‌تدا بگە‌ڕێیت تا بتوانیت چارە‌سە‌ری بكە‌یت و چیتر خە‌بە‌رت نە‌بیتە‌وە‌.
دە‌توانیت ھە‌وڵبدە‌یت ھە‌موو شە‌وێك لە‌ یە‌ك كاتدا بخە‌ویت و بە‌یانیان لە‌ یە‌ك كاتدا ھە‌ستیت لە‌ خە‌و، دە‌توانیت پە‌نا ببە‌یتە‌ بە‌ر یۆگا یان وە‌رزش كردن بۆ ئارامبوونە‌وە‌ و ڕزگار بوون لە‌ سترێس و دوودڵی.


خە‌بە‌ربوونە‌وە‌ لە‌ نێوان كاتژمێر ١١ شە‌و بۆ ١ی بە‌یانی

بە‌پێی زانستی پزیشكی چینی، ئە‌و چە‌ناڵانە‌ی ووزە‌ ئاراستە‌ی زراو دە‌كە‌ن، لە‌م كاتە‌دا دە‌چنە‌ چالاكترین دۆخی خۆیانە‌وە‌.
گە‌ر لە‌م كاتە‌دا خە‌بە‌رت بۆوە‌، ئە‌وا ڕە‌نگە‌ یە‌كێك لە‌ ھۆكارە‌كان بە‌ھۆی ئە‌وە‌وە‌ بێت كە‌ تۆ زۆر حوكم لە‌سە‌ر خۆت و دە‌وروبە‌رە‌كە‌ت دە‌دە‌یت و بە‌ردە‌وام مێشكت خە‌ریكی ھە‌ڵسە‌نگانتنی شتە‌كانی دە‌وروبە‌رتە.
بۆیە‌ بۆ دە‌ربارز بوون لە‌م كێشە‌یە‌، ھە‌وڵ بدە‌ كە‌متر حوكم لە‌سە‌ر خۆت و دە‌وروبە‌رە‌كە‌ت بدە‌یت و دڵێكی فراوانت ھە‌بێت و شتە‌كانی دە‌وروبە‌رت وە‌ك خۆیان وە‌ربگریت.


خە‌بە‌ر بوونە‌وە‌ لە‌ نێوان كاتژمێر ١ی بە‌یانی بۆ ٣ی بە‌یانی

ئە‌مە‌ ئە‌و كاتە‌یە‌ كە‌ زۆرترین كە‌س تێیدا خە‌بە‌ریان دە‌بێتە‌وە‌، بە‌پێی زانستی پزیشكی چینی ئە‌و چە‌ناڵانە‌ی ووزە‌ ئاراستە‌ی جگە‌ر دە‌كە‌ن، لە‌م كاتە‌دا بە‌ھێزتر دە‌بن لە‌ چاو كاتە‌كانی تر، جگە‌ر چە‌ندە‌ھا ئە‌رك و فە‌رمانی  جیاوازی ھە‌یە‌ لە‌وانە‌ ڕێكخستنی ھۆرمۆنە‌كان و ھە‌رسكردنی خۆراك و لە‌ناوبردنی ژە‌ھر، بۆیە‌ گە‌ر لە‌م كاتە‌دا خە‌بە‌رت بوە‌وە‌، ئە‌وا ڕە‌نگە‌ كێشە‌یە‌كت لە‌ جگە‌ر یان یە‌كێك لە‌ ئە‌ركە‌كانی جگە‌ردا ھە‌بێت، یاخود ئە‌گە‌ری ھە‌یە‌ ھۆكاری خە‌بە‌ربوونە‌وە‌كە‌ت لە‌م كاتە‌دا، بە‌ھۆی ھە‌ستكردن بە‌ تووڕە‌ی و ھە‌ست كردن بە‌ تاوانە‌وە‌ بێت بە‌رامبە‌ر بە‌ كە‌سێك، گە‌ر لە‌م كاتە‌دا خە‌بە‌رت دە‌بێتە‌وە‌، ئە‌وا پێویستە‌ ھە‌وڵبدە‌یت تووڕە‌یە‌كە‌یت كە‌م بكە‌یتە‌وە‌ و بە‌ شێوە‌یە‌كی ئە‌رێنیانە‌ بە‌رامبە‌ر بە‌ ڕووداو و كە‌سە‌كانی دە‌ووروبە‌رت بڕوانی، و داوای لێبوردن بكە‌یت بە‌رامبە‌ر بە‌ ھە‌ڵە‌كانت.


خە‌بە‌ربوونە‌وە‌ لە‌ نێوان كاتژمێر ٣ی بە‌یانی بۆ ٥ی بە‌یانی

لە‌م كاتە‌دا چە‌ناڵە‌كانی ئاڕاستە‌كردنی ووزە‌ بۆ ڕیخۆڵە‌ ئە‌ستورە‌ بە‌ھێزتر دە‌بن.
ڕیخۆڵە‌ ئە‌ستورە‌ بە‌رپرسیارە‌ لە‌ كردنە‌ دە‌رە‌وە‌ی ماددە‌ ژە‌ھراویی و بێسودە‌كان لە‌ جە‌ستە‌دا، بۆیە‌ ھە‌ر خە‌بە‌ربوونە‌وە‌یە‌ك لە‌م كاتە‌دا ڕە‌نگە‌ بە‌ھۆی ھە‌بوونی كێشە‌یە‌كە‌وە‌ بێت لە‌ ڕیخۆڵە‌ ئە‌ستورە‌دا.
یان ڕە‌نگە‌ خە‌بە‌ربوونە‌وە‌ی لە‌م ماوە‌یە‌دا بە‌ھۆی ھە‌بوونی كێشە‌ی سۆزداریە‌وە‌ بێت.

تێبینی: لە‌ كاتی خە‌بە‌ربوونە‌وە‌ی بە‌ردە‌وام لە‌ یە‌كێك لە‌و كاتانە‌ی سە‌رە‌وە‌دا، وا باشترە‌ سە‌ردانی پزیشكی بكە‌یت بۆ پشكنینی بە‌شە‌ جیاوازە‌كانی جە‌ستە‌ت لە‌ پێناو تە‌ندروستیە‌كی باشتر.


سەرچاوەکان



855 بینین