خراپ بەکارهێنانی مۆبایل

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-26-16:30:00 - کۆدی بابەت: 874
خراپ بەکارهێنانی مۆبایل

ناوه‌ڕۆك

مۆبایل

ھە‌موومان ئە‌و ڕاستیە‌ دە‌زانین كە‌ مۆبایل و ئامێرە‌كانی تر بۆ خزمە‌تی مرۆڤایە‌تی بە‌رهەمھێنراون و ئاسانكاریە‌كی زۆریان بۆ كردووین لە‌ ژیاندا. بە‌ڵام كاتێك ھە‌ر ھە‌مان ئامێر بە‌خراپ بەكاربهێنن بێگومان نە‌ك ھە‌ر سوودی نابێت بە‌ڵكو زیانی زۆریشمان لێئە‌دات. ئە‌مڕۆ مۆبایل بە ‌ئە‌ندازە‌یە‌ك بڵاوە‌ كە‌ زۆرجار بە‌دە‌ست منداڵانیشە‌وە‌ دە‌بینرێت یاخود تاكی وا ھە‌یە‌ دوو یان سێ یان زیاتر مۆبایلی ھە‌یە‌، بە‌شێكی زۆر لە‌ ھە‌رزە‌كاران و گە‌نجانمان بە‌داخە‌وە‌ زۆر بە‌ خراپی بە‌كاری دە‌ھێنن تە‌نانە‌ت تووشی حاڵە‌تی خووگری (الادمان) بوون لە‌سە‌ر بە‌كارھێنانی، بێئە‌وە‌ی لە‌ زیانەكانی بزانن.

دە‌خوازم لێرە‌دا قسە‌ لە‌سە‌ر چە‌ند زانیاریە‌كی مۆبایل بكە‌م كە‌ لە ‌حاڵە‌تی خراپ بە‌كارھێنانـیـدا دووچاری چە‌ندین مە‌ترسیمان دە‌كە‌ن:

١- ئە‌و كە‌سانە‌ی زۆر مۆبایل بە‌كاردە‌ھێنن یان بە‌ كراوە‌یی لە‌ تە‌نیشت سە‌ری خۆیانە‌وە‌ دایدە‌نێن لە‌كاتی نوستندا ئە‌گە‌ری تووشبونیان بە‌ وە‌رە‌می شێرپە‌نجە‌یی زیاتر دە‌بێت لە‌ خانە‌كانی مێشكدا، خانە‌كانی مێشیان زیانی پێدە‌كە‌وێت، بە‌تایبە‌تی لە‌ منداڵان و ھە‌رزە‌كاراندا زیاتر.

٢- زۆر بە‌كارھێنانی مۆبایل دە‌بێتە‌ ھۆی خە‌وزڕان، دیارە‌ خوێندكاران دە‌بێت كاتێكی تە‌واو بخە‌ون بۆ ئە‌وە‌ی مێشكیان بحە‌وێتە‌وە‌ توانای وە‌رگرتن و تە‌ركیزیان ھە‌بێت بۆ خوێندن، بە‌پێچە‌وانە‌وە‌ بێخە‌وی گرفتی جە‌ستە‌یی و دە‌روونی بۆ مرۆڤ دروست دە‌كات.

٣- زۆر بە‌كارھێنانی مۆبایل دە‌بێتە‌ ھۆی كە‌مبوونە‌وە‌ی تە‌ركیز و ئاگای، بۆیە‌ دە‌بینین بە‌شێك لە‌ خوێندكارانی ئە‌م ڕۆژگارە‌ گرفتی ئە‌وە‌یان ھە‌یە‌ و دە‌ڵێن سە‌یری مامۆستا و تە‌ختە‌ی پۆل دە‌كە‌ین بە‌ مە‌بە‌ستی گوێگرتن و تێگە‌یشتن بە‌ڵام خە‌یاڵمان دە‌ڕوات، یان دە‌ڵێن لە‌ ماڵە‌وە‌ كاتێك دە‌مانە‌وێت كۆشش بكە‌ین زوو ئاگامان لە‌سە‌ر كتێبە‌كە‌ نامێنێت. ئە‌مە‌ش لە‌ ڕاستیدا گرفتێكی زۆر دروست دە‌كات لە‌ بواری خوێندندا.

٤- ئە‌و كە‌سانە‌ی زۆر مۆبایل بە‌كاردە‌ھێنن بە‌ بە‌ردە‌وامی تووشی جۆرێك لە‌ خووگیری دە‌بن بە‌جۆرێك كاتێكی زۆریان بە‌فیڕۆ دە‌دە‌ن كە‌ ھیچ سوودێكیان پێنابە‌خشێت جگە‌ لە‌زیان.

٥- بە‌داخە‌وە‌ ھە‌ندێ جار دە‌بیسترێت كە‌بە‌ھۆی وێنە‌ی فۆتۆ و ڤیدیۆوە‌ چە‌ندین گرفتی كۆمە‌ڵایە‌تی و توۆژینە‌وە‌ی و ناوبانگ زڕاندن ڕویانداوە‌ كە‌ تێكڕا ڕە‌نگدانە‌وە‌ی خراپی دە‌بێت لە‌سە‌ر دە‌روونی تاكە‌كان.

٦- زۆر بە‌كارھێنانی مۆبایل فشارێكی ئابوری دروست دە‌كات و خێزان، ھە‌ندێ جار ئە‌ندامێكی خێزان بە‌تایبە‌تی ھە‌رزە‌كاران پە‌نا دە‌بە‌ن بۆ بردنی بڕێك لە‌ یە‌كە‌ی پە‌یوە‌ندی لە‌ مۆبایلی خوشك و برا و دایك و باوكانە‌وە‌ بێ ڕەزامە‌ندی و ئاگاداری خۆیان، كە‌ ئە‌مە‌ش بە‌لادانێكی ڕە‌فتاری ھە‌ژمار دە‌كرێت.


سەرچاوەکان



9876 بینین